له گۆڕان تۆقیوم
مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و پيشکهوتنێکی مه‌ترسیدار له پێنگاڤههڵێناندایه، ئه‌وه‌ی رۆژانه له رێگای راگه‌یاندنه‌وه وه‌به‌رگوێ ده‌که‌ون چهندهدڵخۆشکهربن هێنده‌ش ترسهێنهرن، ئه‌وه‌ی که له هه‌موان جێی مهترسیتریشه ئه‌و سڵنه‌کردنه‌وه سه‌رسووڕهێنه‌ره‌ی ئینسانه‌کانه له درێژه‌دان به گۆڕینی دنیا له دنیای سرووشتییه‌وه بۆ دنیای ماشێنی!!..
پێده‌چێت خواستی فزولیانهی مرۆڤ ڕۆژێک له ڕۆژان بهرهوئهوهی به‌رێت که به‌بێئه‌وه‌ی ئاگای له خۆیبێت به‌ره‌و هه‌ڵدێرێک هه‌نگاو هه‌ڵێنێت که گهرانهوهودهربازبون لێی کارێکی ئاسان نه‌بێت.
هه‌موان ده‌زانین که زیندوومانه‌وه لهسهرمانی زه‌رور کردووه که خواستی گۆڕین و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون له خۆماندا په‌روه‌رش بده‌ین، چونکه ناشێت ئه‌وه‌ی له‌ورۆدا ده‌ژیت رازیبێت که شێوازی ژیانی وه‌ک مرۆڤی دوێنێ بێت و ئه‌وه‌ی سبه‌ینێش دێت به هه‌مان شێوه !..بۆیه کاتێک ده‌بینین له ماوه‌ی که‌متر له ده ساڵدا دنیای ئێمه گۆڕانێکی زۆر خێرای به‌سه‌ردا هاتووه تووشی سهرسورماننابین،چونکه ده‌زانین ئه‌و هه‌ست به پێویستیکردنهی گۆڕانه که ئه‌و ره‌وشه‌ی چێکردووه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌مان پێده‌کات ئه‌و هه‌قیقه‌ته تاڵه‌یه که رۆژبه‌رۆژ مرۆڤ له گۆرانی جه‌وهه‌ری و تێگه‌یشتنی مه‌نتیقیتر له ژیان دوورتر ده‌که‌وێته‌وه و به‌وه خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ که ده‌شێت دنیا ته‌نێ له ڕواڵه‌تدا بگۆردرهێت و جوانبکرێت .. !.
له ماوه‌ی که‌متر له ده‌ساڵی رابردوودا مرۆڤ و ماشێن زۆرتر لێک نزیککهوتوونهوهوسهروکارێکی زۆرتریان پێکه‌وه هه‌یه، تا ڕادده‌یه‌ک که ئه‌وه بووه به یه‌قین لای هه‌موومان که رۆژێکدێت ماشێن هه‌موو ئه‌و ئیشانه ده‌کات که هه‌ر مرۆڤێڤێکی ئاسایی پێی هه‌ڵده‌ستێت .
ئه‌ورۆ نانی ماشێنی و گووڵی ماشێنی و شه‌ربه‌ت وجلوبه‌رگ و ... هه‌زاران ناوی ماشێنیی تر له ڤیترینی فرۆشگاکاندا زۆر به مهسرهفترن له کاری ده‌ستیی مرۆڤ، ئه‌ورۆ به بێ مۆبایل و ئۆتۆمبێل و کامپیوتێر که‌س هه‌ست به ئینسانبوونی ته‌واوه‌تیی خۆی ناکات ، جێی سهرسوورمانیش نی یه که له نێو ئه‌و پێشڤه‌چوونه سه‌رسووڕهێنه‌رانه‌ی به‌رهه‌می عاقڵیی مرۆڤن خه‌ڵکێک هه‌بێت بۆ حیسابکردنی دوو جاران دوو په‌نا وه‌به‌ر ماشێنی حیساب ببات!!..ئا لێره‌دایه که ده‌ڵێم : له گۆڕان تۆقیوم. تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له کوردستان نێت دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.. |