دروست ساڵ و نیوێک به‌ر له ئێستا ، ئێواره‌یه‌کی ساردی زستانی ، خۆم له به‌رده‌م نووسینگه‌یه‌کی داواکردنی مافی په‌نابه‌ریی له هۆله‌ند دیته‌وه، خۆم بووم و جانتایه‌کی گه‌وره که پڕ له خه‌ونی جوان بوو!، له‌وێ زانیم که ئیدی لێره‌وه غوربهتنشینی و نیشتماننهدیتنهوهم تا زه‌مه‌نێکی نادیار و ره‌نگه زۆر دورودرێژیش ده‌ستپێبکات، تێگه‌یشتم که ئیدی بوارێکیش بۆ گه‌رانه‌وه نه‌ماوه، بۆیه‌ش له پرمه‌ی گریانمدا ، هێنده به کوڵ ده‌گریام که دووسێ که‌س له‌وانه‌ی وه‌ک من هاتبوون بۆ خۆ ناساندن هاتنه لام و دڵخۆشییان دامه‌وه .... پێمگووتن ئه‌من له ژیانمدا بۆ که‌م شت گریاوم ، ئاخر له ولاتی مندا گریان بۆ پیاو عه‌یبه !!!، به‌ڵام ئه‌ورۆ هێنده هه‌ست به ته‌نیایی و ونبوون ده‌که‌م که لهبیرمچۆتهوه پیاوم!!. * ساڵ و نیوێک به سه‌ر ئه‌و گریانه به کووڵهمدا تێپه‌ریوه ، ساتگه‌لی ناخۆش و تاقهتپرووکێنم تێپهراندوون ، هێشتاش له بیرم نه‌چۆته‌وه که پیاوم و نابێت بگریێم ،وه‌لێ چه‌ند شه‌وێک به‌ر له ئێستا له ده‌ست خۆمدا نه‌ما و له پرمه‌ی گریانمدایهوه .. ئه‌و جاره‌یان بۆ؟ * له کۆمه‌ڵێک گرته‌ی هونه‌ریی جوان‌دا و له دووتوێی فیلمێکی دۆکیومێنتاریی به سه‌قه‌تی مۆنتاژکراودا سه‌باره‌ت به (قاله مه‌ڕه)ی هونه‌رماندی له بیرکراو،له رێگه‌ی (کوردسات) ه‌وه چه‌ند دیمه‌نێکی ئازاردهرم بینین ، به تایبه‌ت که بینیم (قاله مه‌ڕه) له لێواری شۆستان مۆزیک بۆ په‌یداکردنی نانه‌زگ لێده‌دات ،هه‌ر تهزییم !..دیمه‌نی ئه‌و پیاوه ئه‌وکاته‌ش زۆر دڵته‌زێن بوو که به تووره‌بوونه‌وه گووتی : هیچ قسه‌م پێنین .. زۆرمگووت و هیچم به هیچ نه‌کرد .. له خۆمم پرسی : ده‌بێ قاله مهره چیی گووتبێت که نه‌گه‌یشتووه‌ته هیچ ؟! یان ده‌بووایه چی بڵێت تا هیچ به هیچ بکات؟ * به ده‌م سڕینه‌وه‌ی فرمێسکه‌کانمه‌وه بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که به دڵنیاییه‌وه ئێستا له کاتی په‌خشکردنی ئه‌م فیلمه و دروست له‌و ساته‌دا که قاله مهره به عه‌شقه‌وه لێوی به شمشاڵه‌که‌یه‌وه ناوه و خه‌ریکی ئهفسوونکردنه له په‌رییان ، ده‌یان ئاشق له وڵاتی مندا له ژوانێنهوبهدهم ماچکردنی لێوی شۆخه شه‌رمنه‌کانی شار خه‌ریکی ژه‌نینی ئاوازێکی سیمفۆنیکن .. له‌و ساته‌دا که قاله مه‌ڕه هه‌ناسه‌ی قووڵ هه‌ڵده‌کێشێ تا ده‌نگی شمشاڵه‌که‌ی کپ نه‌بێت و به حوزنێکه‌وه گله‌یی له‌و ژیانه ناقابیلهی خۆی ده‌کات ، ئا له‌و ده‌مه‌شدا ئاشقه‌کان به‌ده‌م هه‌ناسه هه‌ڵکێشانه‌وه له خوای خۆیان ده‌پرسن: ئێزه‌دی گه‌وره ، بۆ ده‌بێت بۆ ماچێک خۆ وه‌شێرین ..ئه‌و ناهه‌قییه تا که‌ی؟!.. دڵنیاشم که به ده‌نگی شمشاڵی قاله مهره زۆر جحێڵی نامرادی کورد خهمرهوێنیی دێت و هه‌ر به‌و شمشاڵهش زۆر که‌س به ناکوردان ده‌ڵێت : فه‌رموون ..ئه‌وه‌یه مۆزیکی کوردان ، ئێمه له هیچه‌وه هوونه‌ر ده‌خوڵقێنین !. * هه‌ڵسام کۆفی یه‌کم تێکرد و دیسان ده خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا رۆچووم که بێگوومان له‌و ساته‌ی که قاله مهره لێوی به لێوی شمشاڵهکهیهوهیه ، گه‌وره پیاوێکی کوردیش ده‌می له گۆی مه‌مکی یه‌کێک له دۆسته زۆروزهبهندهکانیدایه و مۆزیکای خیانه‌تکردن به هه‌قیقه‌تی پێلێده‌دا.. یه‌کێکی دیش به‌ده‌م کێشانی جگه‌ره‌یه‌کی گرانبه‌هاوه پلان بۆ ئاودیوکردنی فڵان سه‌رمایه و فیسارماڵی میلله‌ت داده‌ڕێژێت و ئه‌وی تریشیان به ده‌م هه‌ڵدانی پێکی وێسکی یه‌وه (ئه‌لفاتیحا بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی قادسیه داده‌دات!!). هیچ یه‌کێکیشیان به دیتنی دیمه‌نی قاله مهره نه موچرک به له‌شیاندا دێت ، نه له شهرمانیش ئاره‌قه ده‌که‌ن!!. * ده‌ڵێم: مامه قاله..ره‌نگه پاش بوورینی زۆرتر له حه‌فتا ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نتدا و به پێی بیرکردنه‌وه‌ی خۆت ، به قه‌ده‌ر ته‌واوی ئه‌و نامه‌ردی و درۆیانه‌ی ده‌گه‌ڵت کراون ، له ژیان و له راستگۆیی مرۆڤه‌کان نائوومێد بووبیت ، ده‌شێت تازه‌ش حه‌ز نه‌که‌ی بروا به که‌س بکه‌ی ،،به‌ڵام له‌بیرت نه‌چێت ئه‌تۆ موڵکی میلله‌تێکی و به‌ری رهنجیشت ئه‌وه‌یه که دوو جحێڵی کورد به بیستنی شمشاڵه‌که‌ی تۆ بزه ده‌که‌وێته سه‌ر لێویان .. ئه‌رێ ئه‌وه‌نده به‌س نییه تا مرۆ هه‌ست بکات خۆشبه‌خته؟.
. |