وه‌بیرمه هه‌میشه نه‌نکم به میوانه‌کانمانی ده‌گووت: به ناشکوری نه‌بێت وه‌ک قه‌ره‌جانمان لێهاتووه،ماڵمان هه‌موو ده‌مێ به کۆڵێوه بووه ، کوره‌که‌ن له کوێ پێشمه‌رگه بووبن ئێمه‌ش له وێ بووین ... ئه‌و کاتی چکۆله بووم و که وایده‌گووت له خۆمم ده‌پرسی : باشه داپیره بۆ وا ده‌ڵێت ؟ ئێمه کوا قه‌ره‌جین ؟ ئه‌و ماڵه گه‌وره‌یه‌ش کوا به کۆڵێدا ده‌درێت؟!!. * ئێستا ده‌زانم، له‌و دنیایه‌دا زۆر که‌س هه‌یه ماڵی به کۆڵێداداوه‌وهه‌ر رۆژه‌ی له شوێنێکه،جا ئه‌و که‌سه یان مرۆڤێکه نه‌یتوانیوه وه‌ک ئه‌وانیدی بژیت و یاخی بووه ، یانیش نڤیسه‌ڤانێک بووه که هێڵی سووری به‌زاندوون و شاربه‌ده‌ریان کردووه، یان دوور نه‌رۆین ئاشقێکی هه‌ڵوه‌دا بووه و پاش ئه‌وه‌ی گوناهه‌که‌ی ئاشکرا بووه،مه‌عشوق کوژراوه‌و ئه‌میش سه‌ری خۆی هه‌ڵگرتووه!!!.. ده‌شزانم ته‌مه‌نی ئه‌و چه‌شنه ئاواره‌ییانه هه‌رچه‌ندێک بووبێت دواجار کۆتایی هاتووه‌و ئاواره بۆ مه‌سکه‌نی خۆی گه‌راوه‌ته‌وه . ئه‌وه‌ی که من نایزانم و بۆم بۆته پرسیار، ئه‌وه‌یه‌که: ده‌بێ گوناهی کوردێکی که‌رکوکیی چادرنشین چه‌نده گه‌وره بێت که تا ئێستاش ناچار بێت دوور له ماڵی خۆی بژیت؟!. * ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ یاده‌وه‌رییه‌کانی منداڵیم ، بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی له قه‌ڵادزێ (شوانه)م ناسی، شوانه کوردێکی که‌رکوکیی خێوه‌تنشین بوو ، له قوتابخانه زیره‌کترین قوتابی بوو،ناونیشانی ماڵه‌که‌یشی : خانووه قوڕ و به چادر داپۆشراوه‌کانی پشتی شار بوو. هه‌ر کاتێک مامۆستایه‌کی نوێمان بۆ بهاتبا ،شوانه له خۆیه‌وه هه‌ڵده‌ستا و ده‌یگووت: مامۆستا من که‌رکوکیم.. مامۆستاش پێده‌که‌نی و هه‌ندێ جار باسی قودسی کوردستان و هه‌ندێجاریش باسی دڵه له لێداننه‌که‌وتووه‌که‌ی ده‌کرد!!، ئێمه‌ش ده‌ممان ده‌کرده‌وه‌وسه‌یری شوانه‌مانده‌کرد، که زه‌نگی پشوودانیش لێی ده‌دا لێی کۆده‌بووینه‌وه‌وداوامان لێده‌کرد باسی که‌رکوکمان بۆ بکات ، باسی خانووه گه‌وره جوانه‌که‌یان ، باسی له‌یستۆک و پایسکیله‌که‌ی، باسی منداڵه‌کانی گه‌ره‌ک وگۆره‌پانی یاری و هه‌موو شتێک .. ئه‌ویش هێنده به له خۆبایی بوونه‌وه باسی بۆ ده‌کردین که (ئالان) تووره ده‌بوو و ده‌یگووت : من باوه‌ر ناکه‌م، ئه‌گه‌ر وایه چۆن له‌و خانووه جوانه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌و خێوه‌ته‌ی ئێره،دیاره حه‌زتان له چادر بووه..!!، شوانه‌ش نێوچه‌وانی تێکده‌ناوده‌یگووت : ده‌ریان کردین ، خۆ بۆ خۆمان نه‌هاتووین.. سه‌یرێکی یه‌کدیمان ده‌کرد و به ده‌نگێکی به‌زه‌یی ئامێزه‌وه ده‌مانگووت : بۆ ده‌ریان کردن..چیتان کردبوو؟؟.. ئه‌ویش زۆر به هێمنی ده‌یگووت: گوتمان نابینه عه‌ره‌ب ، ئێمه کوردین.. ئیتر به روویدا ده‌ته‌قینه‌وه‌وهاوارمان ده‌کرد: خۆ زمانی وانتان نه‌ده‌زانی !!، چۆن ده‌بوونه‌عاره‌ب؟!!. * دوای رووخانی بته‌کانی دیکتاتۆر له عیراقدا ، دیمه‌نێک هه‌یه بۆ من زۆر دڵته‌زێنه ، دیمه‌نی ئه‌و کورده که‌رکوکییه خێوه‌تنشینانه‌ی هه‌مووی سه‌د مه‌تر له ماڵه داگیرکراوه‌کانیانه‌وه دوورن و بۆیان نییه بگه‌رێنه‌وه بۆی!، ده‌زانم زستان له پێشه و سه‌رمایان ده‌بێت ، ده‌زانم ئه‌و ژیانه‌ی وان دووره له ژیانی مرۆڤێکی ئاسایی ، ده‌شزانم چاوه‌رێی ده‌ستێکن که هه‌قیان بستێنێت، به‌ڵام هێنده‌ی بیر ده‌که‌مه‌وه نازانم ئه‌و هه‌قستێنه کێیه؟ ، کاتێک سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌بینم چه‌پڵه بۆ عیراقی هیواوئاشتی لێده‌ده‌ن و له عیراقییه‌کان عیراقیترن ، هه‌ر هێنده‌م له ده‌ست دێت که بڵێم : ئه‌ی کورده که‌رکوکییه چادرنشینه‌که، شه‌رمه‌نده‌تم..
ئه‌م بابه‌ته له ژماره 173 ی رۆژنامه‌ی میدیا دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.