
ئه‌وه‌ی له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ، له ( مه‌هاباد) ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا روویدا ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕووداوێکی دڵته‌زێن بوو ، به‌ڵام بیانوویه‌کی چاکیشبوو بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی رقی کلپه‌سه‌ندووی خه‌ڵک ، له‌و دوو هه‌فته‌یه‌دا سابڵاغییه‌کان به ده‌نگی به‌رز هاواری ئازادیویستییان هه‌ڵدا و به درێژایی ئه‌و دوو هه‌فته‌یه‌ش هاونیشتمانییه که‌مێک به ئازادیگه‌یشتووه‌کانی باشوریان ، ده‌نگێکی چکۆلانه‌ی پشتیوانی‌یان بۆ هه‌ڵنه‌هێنان ، بۆیه‌ش ئه‌وان به ناچاری پرسییان : ئه‌و بێهه‌ڵوێستییه تا که‌ی ؟
* * *
دوو هه‌فته بوو ( مه‌هاباد ) شینگێڕیی بۆ جحێڵێکی به قێزه‌ونیکوژراوی خۆیده‌کرد ، دوو هه‌فته‌بوو لاشه‌ی شینهه‌ڵگه‌ڕاو و جه‌سته‌ی شه‌قارشه‌قارکراوی ( شوانه ) ، وێردی سه‌رزاری کورده تووڕه‌کان بوو ، دوو هه‌فته بوو دایکه‌کان به جلی ره‌شه‌وه پرسه‌گێڕه‌کانیان هانده‌دا که چیدی ناهه‌قی قبوڵنه‌که‌ن و بڕژێنه‌سه‌رشه‌قام ، تا چیدی ( شوانه ) کان نه‌کوژرێن و لاشه‌یان نه‌شێوێندرێ . زۆرتر له دوو هه‌فته‌ش بوو که پاسدار و به‌سیجی و ئیتیلاعات و سه‌رباز ، پێکڤه گه‌نجه‌کوردیان راوده‌نان و زینداییانده‌کردن ، به‌ڵام له باشور ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌ڵنه‌ستا و ئه‌وانه‌ی چاودێریی ره‌وشه‌که‌شیان ده‌کرد ، به بێتاقه‌تییه‌وه له باشورییه که‌مێک به ئازادیگه‌یشتووه‌کانیان پرسی : ئه‌و بێهه‌ڵوێستییه تا که‌ی ؟
* * *
کاتێک له ده‌ستوری کاتیی ئێراقدا ، دان به فێده‌ڕالیزمدا نرا ، مه‌هاباد جه‌ژنی گێڕا ، ئه‌و رۆژه‌ی کوردێک بوو به سه‌رکۆماری ئێراقێ ، له مه‌هاباد شایی و لۆغان بوو ، ئه‌و رۆژه‌ش که باشوری کوردستان سه‌رۆکێکی بۆ خۆی ده‌ستنیشانکرد ، سابڵاغی به میهره‌وه فرمێسکی شادییان رشت ، کاتێکیش ئۆرگانیزه‌کاری هه‌موو ئه‌و هه‌ستده‌ربڕینانه ، به ده‌ستی پاسداران شه‌هیدکرا ، مه‌هاباد چاوه‌ڕوانی سوکه ده‌نگێک ، بڕه‌هاوارێک ، نیوه‌قیژه‌یه‌کی گه‌نجان و رۆشنبیران و ژنانی باشوری کرد ، لێ مخابن ده‌نگی وا نه‌بیسترا ، بۆیه‌ش دیسان پرسرایه‌وه : ئه‌و بێهه‌ڵوێستییه تا که‌ی ؟
* * *
پاش شه‌هیدبوونی شوانه ، پارته کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتیش ، وه‌ک پارته‌کانی مه ، به چاویلکه‌ی حیزبییانه سه‌یری راپه‌ڕینی مه‌هابادیان کرد ، هه‌ندێکیان به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایینامه‌یه‌ک به‌ردیان له‌سه‌ر باسه‌که دانا و هه‌ندێکیشیان ، به په‌له‌په‌ل که‌وتنه ناکۆکی و به نیشاندانی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی که شوانه چالاککاری وان بووه ، ده‌یانویست نێوی خۆیان بێننه‌پێش ، به‌ڵام هیچیان ئه‌وه‌ی ده‌بووایه بۆ پشتیوانیی ته‌واو له راپه‌ریوه‌کان بیکه‌ن ، نه‌یانکرد ! . گه‌لۆ .. پارتی کوردی ، که رێوشوێنی گونجاوی بۆ هاوکاریکردنی راپه‌رینێک پێنه‌بێ ، به کام چاووڕوو ده‌یه‌وێ ببێته نوێنه‌ری خه‌ڵک ؟
* * * هیچکات چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌م له پارته‌کانی باشور نییه که ناڕه‌زایینامه و جوڵانه‌وه‌ی پشتیوانیکاری،بۆ راپه‌رین و ته‌قینه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان رێکبخه‌ن ، چونکه ئه‌وان به‌ڵێنیانداوه که خۆیان له ( ده‌ستتێوه‌ردان ! ) له کاروباری وڵاتانی هاوسێ !، بپارێزن . به‌ڵام کاتێک قوتابییه‌کی زانکۆ و نووسه‌رێکی خۆبه خاوه‌نهه‌ڵوێستزان و رۆژنامه‌نووسێکی کوردی‌نووس ، بێده‌نگده‌بن و شتێکی واناڵێن که هاوسۆزییه‌ک بێت بۆ راپه‌ریوه‌کانی رۆژهه‌ڵات ، وه‌بیرم دێته‌وه که لای ئێمه: چیتر کوژرانی کوردێکی سنه‌یی ، به مانای تێرۆرکردنی که‌رکوکییه‌ک نییه له ماڵه‌که‌ی خۆیدا و ئه‌گه‌ریش قامیشلۆیییه‌ک زیندانی بکرێ ، ئه‌وه به‌و مانایه نییه که شه‌نگالییه‌ک به ده‌ستی ئیرهابییه‌ک به بارمته‌گیراوه!! .
|