
چه‌ند هه‌فته پێش ، ( میدیا ) نووسیی : هێشتاش له رانیه ، سه‌فه‌ری نایاسایی به‌رده‌وامه ... ته‌له‌فۆنم بۆ ماڵێ کرد و ئه‌وانیش پشتڕاستیان کرد که : جحێڵه‌کانی رانیه و ده‌وروبه‌ری ، ئێستاش ده‌یانه‌وێ بێنه ده‌رێ ! ، به حه‌په‌ساوییه‌وه پرسیم : دێنه کوێ ، تۆ بڵێی هه‌واڵی ناخۆشیی ئێره‌یان نه‌بیستبێ؟! ،لێ به غه‌مگینییه‌وه لێیانپرسیم : به راست ئه‌وێ ناخۆشه ؟ ، بێ بیر لێکردنه‌وه گوتم : ئه‌رێ .. ئێره ته‌نیا بۆ پیاسه‌یه‌کی رێبوارانه خۆشه ..
* * * خه‌سڵه‌تێکی جوانی بنیاده‌م ، خواستی سه‌فه‌ر و دنیادیتنیه‌تی ، ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له‌سه‌فه‌ر نییه ، له راستیدا حه‌زیان له ناسینی دنیا نییه ، ئه‌وه‌ی نا‌یه‌وێت ئۆقیانووسه‌کان ببڕێ و پێیخۆشنییه کێوه بڵندباڵاکان له لوتکه‌وه ببینێ ، ناشیه‌وێت له حیکمه‌تی بوون و مانه‌وه‌ی مرۆڤ بکۆڵیته‌وه و مه‌به‌ستی نییه مانا بۆ زینده‌گیی خۆی بدۆزێته‌وه. بۆیه‌ش که مرۆڤێک بڕیاری سه‌فه‌رده‌دات ، چه‌نده بۆی گرنگه له یاده‌وه‌ری و بوویه‌ره ناخۆشه‌کانی وڵاتی خۆی دوورکه‌وێته‌وه ، هێنده‌ش حه‌زده‌کات ، سه‌ر به کڵاورۆژنه‌ی نوێ‌دا بکات و لێیه‌وه ره‌نگی تازه و شوێنی جودا ببینێ ..... به‌ڵام ئایا ته‌نیا حه‌زکردن به‌سسه ؟
* * *
له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ندساڵه‌دا، بۆمده‌رکه‌وتووه که زۆربه‌مان ، ئه‌وانه‌ی دوای کۆتایی نه‌وه‌ده‌کان باشوری کوردستان‌مان به جێهێشت ، ته‌نیا حه‌زمانکرد به جێیبێڵن و نه‌مانویست بیر له قۆناغی دوای به‌جێهێشتن بکه‌ینه‌وه ، بۆیه‌ش هه‌رزوو ، لێره تووشی نائومێدی و شکه‌سته‌ییی رۆحی هاتین ، ئێمه که له‌سه‌فه‌ردا غه‌رقی خه‌یاڵپڵاوه‌کانمان بووین ، رۆژئاوامان وه‌ک وێنه‌یه‌کی به مۆدێرنی موتوربه‌کراوی وڵاته‌که‌مان هێنایه پێش چاو ، کاتێکیش که دیتمان ، ئێره ئه‌و به‌هه‌شته جادووییه نییه که بۆیهاتووین ، زوو ده‌ستمان دایه ته‌له‌فۆن و به دۆسته به جێماوه‌کانی گه‌ڕه‌کمان گوت : کوڕه نه‌که‌ن بێن .. به‌هه‌شته‌که‌ی ئێره ، کۆڵکه‌زێڕینه‌یه‌که ، هه‌ر له دووره‌وه جوانه !! ، به‌ڵام دۆستانی به‌جێماو ، داڵغه‌یه‌کی بێتاقه‌تانه‌یان لێدا و به ته‌وسه‌وه پێیان گوتین : ئه‌گه‌ر ڕاستده‌که‌ن ، بۆ نایه‌نه‌وه ؟ ، ئێمه‌ش ، سه‌ختیی جوابدانه‌وه ناچاریکردین، به په‌له‌په‌ل بڵێین : وابزانم کارته‌که‌م ته‌واو بوو ، جارێ خوات له‌گه‌ڵ !! .
* * *
به‌شێکی ئه‌و ئاشنایانه‌م که ئێستا له ئینگلته‌را ده‌ژین ،خه‌ڵکی پشده‌ر و بیتوێنن ، که به ته‌له‌فۆن قسه‌یان ده‌گه‌ڵ ده‌که‌م ،که‌متر رێکده‌که‌وێ باسی پرۆژه ئاینده‌ییه‌کانیانم بۆ بکه‌ن ، ئه‌وان هه‌میشه به گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کی سه‌رده‌می به‌رله تاراوگه‌نشینی ده‌ستپێده‌که‌ن و که لێشیان ده‌پرسم : ئێستا خه‌ریکی چین ؟ ، به پێکه‌نینه‌وه ده‌ڵێن : وه‌ڵڵا ئیشێ ده‌که‌ین و حه‌یب نه‌بێ ، عه‌لوجێکیشمان هه‌یه !! ، ده‌پرسم : عه‌لوج چییه ؟ ، ده‌ڵێن : ئه‌و کچانه‌ی له ئه‌وروپای رۆهه‌ڵاته‌وه هاتوون ، به ئاسانی ده‌بنه دۆستی کوڕان ، بۆیه‌ش نێومان لێناون ( عه‌لوج ! ) ... تێده‌گه‌م که کاکی ئه‌وروپا نشین ، هێشتاش واده‌زانێ ، دۆستی کچ هه‌بوون، ئازایه‌تی وکاسبی و خوێندنه! ، به‌ڵام ده‌پرسمه‌وه : ئه‌ی ناچنه مه‌کته‌بێ ؟ ، ده‌ڵێن : ناوه‌ڵڵا ، تاقه‌تمان نییه !!. که‌مێک داده‌مێنم و دیسان به‌خۆم ده‌ڵێمه‌وه : ئێمه حه‌زمان کرد نیشتمان به جێبێڵێن ، به‌ڵام نه‌مانویست بیر له قۆناغی دوای به جێهێشتنی بکه‌ینه‌وه .
* * * پێموایه : ئه‌گه‌ر گه‌نجانی رانیه بیانه‌وێ سه‌فه‌ر بکه‌ن ، هه‌قیانه ، هه‌موو که‌س هه‌قیه‌تی سه‌فه‌ر بکات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێیان وابێ سه‌فه‌ری ئه‌وساڵیان سه‌فه‌رێکی سه‌رکه‌وتووه ، ئه‌وه مخابن زۆر هه‌ڵه‌ن .. چونکه سه‌فه‌ر ئه‌وکاته سه‌رکه‌وتوویه ،که ئومێدێک بۆ ئه‌نجامدارێتیی هه‌بێت . له‌وڕۆشدا که ئه‌گه‌ر حکومه‌تگه‌لی ئه‌وروپی له‌سه‌ر هه‌موو شتێک پێک ناکۆک بن، به بیانووی خۆدوورخستنه‌وه له گه‌را دانراوه‌کانی تێرۆر ، له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی ناشارستانی و جاڕسکردنی په‌نابه‌ران هاوده‌نگن، سه‌فه‌ری به دره‌نگه‌وه‌ی ئێوه ، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه ئازیزانم! .
|