
ئه‌و نامه‌یه ، ساڵی 2000 بۆ کچێکی هاوسێم نووسرا ، به‌ڵام کچه قه‌ت نه‌یدیت ! ، ئه‌و که خوێنشیرینێکی چاومه‌ست بوو ، نووسه‌ری ئه‌و نامه‌یه‌ی حاڵی کردبوو ،که ئه‌ویش سه‌رگه‌ردانه ، به‌ڵام فه‌رهادی چیرۆکه‌که‌مان ، نه‌یوێرا بچێته پێشێ !! . خوێنه‌ری ده‌لال .. ئه‌و نامه‌یه هیچ بایه‌خێکی ئه‌ده‌بیی نییه و زۆریش کاڵوکرچه ، به‌ڵام وه‌ک به‌شێک له یادگاریه‌کانی ئه‌وێڕۆژێ، لێره‌دا دایده‌نێم . .......................................
... بڕیارمدابوو یه‌که‌م نامه‌م بکه‌مه په‌ڕه‌یه‌کی ناسکی هه‌ڵاڵه و له به‌رۆکی وه‌فاداریی بده‌م ، وه‌لێ پێده‌چێت قه‌ده‌ر زووتر فریای خۆی که‌وتبێ و هه‌سته ناسکه‌کانی به هه‌ڵه ره‌وانه‌ی مه‌وته‌نێکی ناشیرینتر کردبێ . تۆ کێیت که ده‌نگت ژێکانی رۆحم ده‌له‌رێنێته‌وه و خه‌نده‌یه‌کی هارمۆنیک له نێوان ویستن ونه‌ویستندا ده‌خاته سه‌رلێوم ؟ ، تۆ گه‌ردی هه‌ڵستاوی سه‌ر کام په‌ڕه‌ی گوڵیت که ده‌پرژێیته سه‌ر روخسارم و ناکامییه‌کانم به داپۆشینی چاوه‌گریاناوییه‌کان ونده‌که‌یت ؟ .. تۆ کێیت ، که ناتناسم ، به‌ڵام خۆشمده‌وێیت ؟....
|