به‌هار.. هێنده ئازارم مه‌ده ،گوێ له ترپه‌کانی دڵم راگره، پێڵوه‌کانت وه‌ک جاران ، وه‌ک ئه‌و رۆژانه‌ی نامه ناسکه‌کانت تێدا ده‌نووسین به له سه‌رخۆیی هه‌ڵێنه و سه‌یری ده‌رگاکه بکه ، ره‌نگه هێشتاش جێپهنجهیهکم به سه‌ریه‌وه مابێ، ره‌نگه تاڵه موویهکم به ڕه‌نگی ده‌رگاکه‌وه نووسابێ، ڕه‌نگه ئێستاش سێبه‌ره‌که‌م ، ئه‌وه‌ی خۆت ده‌تگوت له رهشهشهوێکی بێخه‌م ده‌چێت ..له پشت ده‌رگاکه وه‌ستابێ..
* * *
به‌هار .. ده‌مه‌وێ گوێم له گفتوگۆی تۆوپهپولهکان بێت ، داخۆ چۆن شایه‌دیم له سه‌ر ده‌ده‌ی؟، من هه‌موو شته‌کانم به راستگۆییه‌وه گێراوه‌ته‌وه،به‌سی هه‌موو شتێکم بۆ ئه‌و په‌پولانه کردووه ، شوێنی ژوانهکانمانم پێپیشانداون،ئه‌و شوێنانه‌م پیشانداون که فرمێسکه بێگوناههکانمان تێدا ده‌ڕشتن ، ئه‌و شوێنانه‌ش که دهستهکانمانی بزۆز ده‌کرد و بۆ هه‌موو جێگایه‌ک دهیخشاندن..
هه‌موو شتێکم گوتووه ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که بڕیار بوو نهیانڵێم ، زۆریان بۆ هێنام و به‌ره‌و جه‌سته‌شت هاتم ،، پرسیاری سه‌یریان ده‌کردن ، شوێنی گازلێگرتنهکان ، ماچه‌کان ، مه‌مک ههڵگوشینهکان ، هه‌موو شتێک ، به‌ڵێ ..هه‌موو شتێکیان لێپرسیم .
من درۆم له گه‌ڵدا نه‌کردوون به‌هار..هه‌موو شتێکم پێگوتوون، زۆر پشوو درێژ بوون ، له سه‌ر لێواری په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌مدا هه‌ڵنیشتبوون و وه‌ک کۆمه‌ڵێک دادره‌س گوێیان هه‌ڵخستبوون ، منیش به له سه‌ر خۆیی هه‌موو شتێکم بۆ گێڕانه‌وه ، باسی یه‌کترناسینه شهرمنانهکهمانم بۆ کردن ، باسی ئه‌و ئێواره‌یه‌ی منداڵانه له ناو باخچه‌ی قوتابخانه‌دا رۆنیشتبووی و ههڵماقۆت ده‌کرد،له به‌ر خۆشته‌وه ده‌دوای ، له گه‌ڵ به‌رده‌کان ده‌دوای ، به‌ڵێنت پێده‌دان ئه‌گه‌ر به قسه‌ت بکه‌ن شتی خۆشیان ده‌ده‌یتێ ، ئا..ئا..به‌ڵێنی خۆشت به‌وانیش ده‌دا!،ئه‌و به‌رده‌ی به قسه‌شی نه‌کردبای به نهرمهخهندهوه ده‌تگووت: له کیست چوو..خۆشه‌ویستیی ژنت له کیس چوو!!، .. من ئه‌و ئێواره‌یه له پشت په‌رژینه ته‌لبه‌ند کراوه‌که‌ی ده‌وری باخچه‌وه سه‌یرم ده‌کردی ، له‌و به‌ردانه راده‌مام که گاڵته‌ت پێده‌کردن ،سه‌یرێکی په‌نجه‌ره‌ی ژووری به‌رێوه‌به‌رم ده‌کرد و له به‌ر خۆمه‌وه ده‌مگووت : تۆ بڵێی مامۆستا چاوی له‌و مه‌کر بازه نه‌بێت؟!.. بۆ خۆم کورێکی شه‌رمن بووم ، قه‌تیش نه‌ده‌وێرام له یاساکانی قوتابخانه لا بده‌م ، بۆیه‌ش ئازایی یه‌کی گه‌وره‌م له‌و ههڵماقۆکردنهتدا ده‌بینی ..
چاوم وه‌رگێرایه‌وه و سه‌یری په‌نجه‌کانتم ده‌کرد، په‌نجه خهناوییهکانت ده‌تگووت به‌رده‌کانیان به خه‌نه کردووه!، ئاخر زۆر له به‌رده‌کان خه‌نه‌یی ببوون ، وه‌ک په‌نجه‌کانت بوون ، به‌رز ده‌بوونه‌وه تا شوێنێکی بڵند ..دوایێش ده‌هاتنه‌وه خوارێ..
به‌هار .. له یه‌کێک له‌و بهردههڵدانانهدا شه‌یدای چاوه‌کانت بووم ، ئاخر هه‌موو جارێ چاوه‌کانیشت له گه‌ڵ به‌رده‌کاندا به‌رز و نه‌وی ده‌بوون ، .. من ئه‌و له‌و ئێواره‌یه‌دا سه‌رنجی جوانییه‌کانی ژنم ده‌دا،له بیرته دواجار که باسی ئه‌و ئێواره‌یه‌م بۆ ده‌کردی ده‌تگووت: خۆت فه‌قیر مه‌که..چاوی من یه‌که‌م چاوی ژن نه‌بوون که فریوتدابوون ،.. منیش به پێکه‌نینه‌وه ده‌مگووت : ئێ خۆ ده‌کرێت دوایین چاوبن که شه‌یدایان ده‌بم ؟!..
ئه‌و ئێواره‌یه ساده بوویت ، پێکه‌نینم به ورته ورته له سهرخۆکهت ده‌هات، تۆ ده‌دوایت ، زۆر به هێمنی ده‌دوایت ، بۆ خۆت نه‌بێ که‌س لێت تێنه‌ده‌گه‌یشت ، زۆر تامه‌زرۆ بووم بزانم له گه‌ڵ کێ ده‌دوێیت ، یه‌که‌مجار گووتم : خۆی بۆ ژوان ئاماده ده‌کات ، به‌ڵام دواتر پرسیم : تۆ بڵێی له گه‌ڵ فریشته‌کاندا قسه نه‌کات ؟!.
به‌هار ..دواجار که سه‌رت هه‌ڵێنا ته‌واو لێت نزیک که‌وتبوومه‌وه ، چاوه گه‌وره‌کانت زیاتر لێک ببوونهوهوبه ترسێکی منداڵانه‌وه گووتت: چۆن له‌و ته‌لبه‌نده په‌ڕیته‌وه؟!.. منیش به له خۆبایی بوونێکی نه‌زانانه‌وه گووتم : ئه‌و تهلبهندهش زمانی خۆی هه‌یه ، من زمانه‌که‌ی ده‌زانم و رێملێناگرێت!!، به بیرت ماوه پاش ئه‌و قسه‌یه چیت کرد؟، هه‌ستایته سه‌ر پێ و تا توانیت زلله‌یه‌کی ساردت لێدام ، ئه‌وه جوانترین زلله بوو که له هه‌موو ژیانمدا خواردبووم ، ئه‌و ئێواره‌یه‌ی زللهکهت لێدام به ترسه‌وه پێده‌که‌نیت ، وا پێده‌که‌نیت وه‌ک بڵێیت: بمبوره . . وامزانی دۆسته مهستهکهمیت ، ئاخر ئه‌و هه‌تا زلله‌ی منی به‌رنه‌که‌وێت مه‌ستی یه‌که‌ی به‌ری نادات!!..
تۆ ده‌ترسایت ، زۆر ده‌ترسایت له‌وه‌ی لێت بده‌مه‌وه ، به بیرته دواتر ده‌تگووت : ئه‌گه‌ر ئه‌و زلله‌یه نه‌بوایه تۆم نه‌ده‌ناسی ؟!.. ده‌تگووت: کاکم له‌سه‌ر ئه‌و زللانه زۆر ئازاری داوم ، به‌ڵام ناتوانم وازیان لێبێنم .. تو خوا بۆ زللهکهت لێنهدامهوه ؟.. منیش به پێکه‌نینه‌وه ده‌مگووت: مه‌ستی یه‌که‌ی من به زلله‌یه‌ک به‌ری نه‌ده‌دام ..! ، تۆ تێنهدهگهیشتیت و ده‌تگووت : ئای که درۆزنێکی جوانیت !.
من ناتوانم هه‌رگیز ئه‌و ئێواره‌یه له بیر بکه‌م که به ده‌م خوراندنی روومه‌تمه‌وه پێم گووتیت: کچی باش .. خه‌ریکه شه‌و دادێ بۆ ناچیته‌وه؟، ناترسیت دایک و باوکت نیگه‌ران بن، یان پێم بڵێ ، قه‌ت براکانت له سه‌ر دره‌نگ چوونه‌وه لێیان نه‌داویت؟!. تۆ ئه‌و کاته شه‌رمنێکی بزۆز بوویت و چاکیش ده‌تزانی سووربوونه‌وه‌ی من له به‌ر زلله‌که نی یه ، ده‌تزانی ئه‌وه شه‌رمه خزاوه‌ته ژێر پێستمه‌وه ، بۆیه‌ش ده‌ستێکت له سه‌ر دڵه پڕ ترپهکهم دانا و گووتت: به‌هار .. پێویستی به دڵێکی ئاوا میهره‌بان هه‌یه!!.
* * *
به‌هار .. ئه‌و په‌پولانه هه‌موو شتێکت لێده‌پرسن ، باسی په‌یوه‌ندی یه ڕاگوزهرهکانت له گه‌ڵ کورانی شار ، چاوداگرتنه پڕ له نازه‌کانت له گه‌ڵ رێبواره پیاسه ویسته‌کانی گه‌ڕه‌کی ئه‌ودیو،ته‌نانه‌ت باسی ئه‌و شهوانهشت بۆ ده‌که‌ن که دهتخزاندمه ژێر پێخهفهکهتهوه و پرچه ئاڵۆزه‌که‌ت به سه‌ر ده‌م و چاومدا دێنا تاکو مانگ نه‌مناسێته‌وه ، ده‌مگووت : به‌هار .. ئه‌و پرچهت ئازارم ده‌دا، ناتوانم تامی ئاره‌قه‌ی سه‌ر روومه‌تت بکه‌م ..، تۆش ده‌تگووت: ئاخر ده‌ترسم مانگه‌شه‌و له من زیاتر شه‌یدات بێت!.
ئاه..هه‌ندێجار نه‌شمیلێکی زۆرزان بوویت و هه‌ندێجاریش ده‌بوویت به مێیینه‌یه‌کی گوناه!!...
ئاگادار به نه‌که‌ی به درۆ وه‌ڵامی ئه‌و په‌پولانه بده‌یته‌وه ، ئه‌وان ئاگایان له هه‌موو شتێک هه‌یه ، ده‌یانگووت : به‌ر له‌وه‌ی بێینه ئێره ، سه‌یری تۆماری مرازدارانمان کردووه ، له‌وێ تا ئه‌و رۆژه‌ی عه‌شق به جێی هێشتوون هه‌موو شتێکتان تۆمار کراوه ، به‌هار .. ئه‌و قسانه منیان ترساند ، بۆیه‌ش هه‌موو شتێکم به راستی بۆ گێڕانه‌وه ، باسی پیاسه نهێنی یه شهوانهکانم بۆ کردن ، ئه‌و پیاسانه‌ی دوای دوانزه‌ی شه‌و به شه‌قامه ته‌نهاکانی شاردا ده‌مانکردن ، ئه‌و پیاسانه‌ی ته‌نها بۆ ئه‌وه بوون که عاشقی دیکه‌ی تێدا ببینین ، ده‌ماندیتن ، له نێو تاریکایی کۆڵانێکدا گوێمان له ده‌نگی ماچه پڕ ماناکانیان ده‌گرت ، له ژێر دیواری هه‌ندێک ماڵان‌دا ئه‌و بلۆکانهمان ده‌دیتن که له‌سه‌ر یه‌ک دانرابوون ، تا به هۆیه‌وه عاشقێک خۆی باوێته ناو حه‌ساری ماڵی یاره‌که‌ی و به‌ده‌م ئاوڕدانهوهوه بڵێت: عه‌شق دیواره‌کانی دۆزه‌خیش ده‌بڕێت.
ئه‌و پیاسانهمان پر بوون له گریان ، ئێمه له خۆشیان ده‌گریاین ، ده‌ماندیت ئه‌و کچ و کوڕانه‌ی سه‌ربانه‌کانیان مه‌ودایه‌کی ده‌بوو ، به‌وه‌نده رازی ده‌بوون که ته‌نها په‌نجه‌کانیان بگه‌یه‌ننه یه‌کتری ، ئێمه له‌و شهوانهدابووکهتێدهگهیشتین له‌و دنیایه‌دا ته‌نها نین..
به‌هار .. تۆ هه‌میشه رقت له‌و کتێبانه ده‌بۆوه که له گه‌ڵ خۆمدا دهمهێنان ، ده‌تگووت : ئه‌و کتێبانه لێکمان دوور ده‌خه‌نه‌وه ، ئه‌وانه که‌سانێک نووسیویانن که تنۆکێک عیشقیان له دڵدا نه‌بووه ، ئه‌وانه دوژمنی عه‌شقی ئێمه‌ن!!.. که داستانه ئه‌ڤینداری یهکانیشم بۆ ده‌هێنای ، چاوت پڕده‌بوون له ئاو‌و ده‌تگووت: ده‌ته‌وێ بڵێی ئێمه‌ش ده‌بێ بمرین ؟ ده‌ته‌وێ بڵێیت: ئه‌ڤین خۆ خافڵاندنه ؟، تۆ هه‌میشه ئه‌و شتانه له گه‌ڵ خۆتدا دێنیت که نائومێدمان ده‌که‌ن، تکا ده‌که‌م ئه‌و کتێبه نه‌عله‌تی یانه مه‌خوێنه‌وه،ئه‌وانه ئازارمان ده‌ده‌ن.. منیش به نابه‌دڵی یه‌وه ده‌مگووت: باشه گیانی من .. ئه‌م فیداکاری یه عاشقانهیهشت بۆ ده‌که‌م ..،دیسان تێنهدهگهیشتیت ، به‌ڵام ده‌تزانی ڕازی بووم ، بۆیه‌ش ده‌هاتیته پێش و ده‌تگووت : به‌هار .. دڵێکی ئاوا میهره‌بانی خۆش ده‌وێت !.
* * *
هێشتاش به بیرمه ، که نامه‌ی کوڕه‌که‌ی هاوسێتانم له ژێر مه‌مکدانه په‌مه‌یی یه‌که‌تدا دیته‌وه، تۆ نهشێوایت ، به پێچه‌وانه‌وه پێکه‌نیت و به نازێکه‌وه گووتت: چی یه ؟ بۆ هێنده حه‌سوودیت؟ ، ده‌زانی به‌هار.. دڵی پیسی خۆش ناوێت؟!!. |