وێبلاگی یادداشته‌کانی هێمن عه‌بدوڵڵا

Wednesday, October 05, 2005
فه رهه نگ و تارمایی



هاوبیری هێژا ( هاوڕێ باخه‌وان ) که‌ خاوه‌نی ماڵپه‌ری باخه‌وان و ئاماده‌کاری پرۆگرامی هاورێنامه‌ یه‌ ، ماوه‌یه‌کی زۆره‌ سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌کی جوانه‌ بۆ دامه‌زراندنی وشه‌دان ( فه‌رهه‌نگ ) ێکی کوردی به‌ زمانه‌کانی دیکه‌ ، به‌ شێوه‌یه‌کی ئۆنلاین .

ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ئێستا له‌ چوارچێوه‌ی ماڵپه‌رێکی جوان و ئاسان بۆ ده‌کاربردن ، درێژه‌ی پێده‌درێ .
ئه‌گه‌ر تۆش یه‌کێک له‌ زمانه‌کانی دنیایێ ( به‌ کوردیشه‌وه‌ ) ده‌زانیت و حه‌زده‌که‌یت له‌ دامه‌زراندنی ئه‌و وشه‌دانه‌ ئۆنلاینه‌دا پشکی هاوکاریکارانه‌ت پێببڕێ ، له‌ رێگه‌ی خودی مالپه‌ڕه‌که‌و هاورێ باخه‌وانه‌وه‌‌ ، یانیش به‌ هۆی مایل ئه‌دره‌سی منه‌وه‌ ، ده‌توانیت داوای پێدانی ناوی کاربه‌ری و پاسوۆرد بکه‌یت .

................................................



پێده‌چێ پاش زۆرتر له‌ چوارده‌ساڵ ، ئه‌زمونداری له‌ به‌رێوه‌بردن و موماره‌سه‌کردنی ژیانی دێمۆکراسی ، تازه‌ به‌ تازه‌ روناکبیران و خه‌ڵکی ناقایل ، هه‌وڵبده‌ن به‌رهه‌ڵستکاریی مه‌ده‌نییانه‌ی که‌موکوڕی و گه‌نده‌ڵییه‌کان بکه‌ن ، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی سازدانی خۆپێشاندان وجڤینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانه‌وه‌ .
نه‌به‌ز گۆران که‌ نووسه‌رێکی ناڕازیی باشوری کوردستانه‌ ، ئه‌و رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک که‌سی دیکه‌دا ، گروپی تارماییان دامه‌زرادووه‌ و ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ی ئه‌و گروپه‌وه‌ په‌ره‌ به‌ چالاکیی خۆپیشانده‌رانه‌ بده‌ن . یه‌که‌مین ده‌نگیش که‌ له‌و گروپه‌وه‌ بیستراوه‌ ، ئه‌و نووسینه‌یه‌ که‌ نه‌به‌ز له‌ رۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا نووسیویه‌تی .
نووسه‌ر Hemn له‌ Wednesday, October 05, 2005
0 Comments:
    Post a comment
    << Home
    About Me
    ناو: Hemn
    شوێنی ژیان
    سه‌باره‌ت به‌ من
    See my complete profile
    Previous Post
    Archives
    Links