
ماڵی دوو ده‌قیقه دووره له ماڵی هاوڕێکه‌م ، هه‌میشه به کراسێکی گوڵدار و پانتۆڵێکی درێژتر له باڵای ، به سه‌گێکه‌وه دێت و ده‌ڕوات ، ئه‌و که له ژێر چاویلکه جوان و مۆدێرنه‌که‌یه‌وه له من ده‌ڕوانێ ، ناچارمده‌کا سڵاوی لێبکه‌م ، به‌ڵام زه‌حمه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه ناداته‌خۆی و به‌سه‌رراوه‌شاندنێک تێده‌په‌ڕێ . ئه‌و ده‌ڕوات ، زۆر هێمن ده‌ڕوات و سه‌گه ئاقڵه‌که‌شی له ته‌نیشتی و به شکۆیه‌کی ئازایینوێنانه‌وه هاوپێنگاڤیی ده‌کات ، ئه‌وان زۆرتر له‌وه‌ی له سه‌گ و خاوه‌نسه‌گ بچن ، له دوو هاوڕێی چاکده‌چن ، بۆیه‌ش حه‌زده‌که‌م له خه‌سڵه‌تی ئه‌و پێوه‌ندییه ناوازه‌یه‌یان تێبگه‌م و بزانم دۆستایه‌تیی سه‌گ و بنیاده‌م ، کوێی شایسته‌ی تێڕامانه؟
* * *
ناوی ( دانیێل ) ه ، ته‌مه‌نی حه‌فتاساڵه و ده‌ڵێت : هێشتا جحێڵم ! ، هاورێکه‌شی ( تارزێن ) ه و پرسیاری ته‌مه‌نیم نه‌کردووه ، تارزێن به میهره‌بانییه‌وه به‌ده‌وری هاوڕێکه‌یدا ده‌سووڕێته‌وه و له‌شی له قاچه‌کانی دانیێل ده‌سوێت ، ئه‌ویش به‌رسڤی خۆشه‌ویستییه‌که‌ی ، به ده‌ستبه‌سه‌رداهێنان و نه‌وازشێکی راستگۆیانه ده‌داته‌وه ،تارزێن ده‌یه‌وێ به‌ره‌ولای من بێ ، نازانم نیازی چییه؟! ، بۆیه‌ش سڵده‌که‌مه‌وه و که‌مێک ده‌کشێمه‌وه دوایێ ، به‌ڵام هاوڕێکه‌ی دڵنیامده‌کاته‌وه و به ده‌نگێکی که‌مێک سۆزئامێز ده‌ڵێت : لێی مه‌ترسه ، هیچناکات . پێیده‌ڵێم : تاکه ئاژه‌ڵ که لێیده‌ترسێم ، سه‌گه ( مه‌به‌ستم له ده‌سته‌مۆکانه ) ، لێ ئه‌و به توندی ره‌تیده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت : باشترین گیانله‌به‌ر که بیناسم کسۆکه * ، ده‌مه‌وێ جوانتر لێیحاڵیبم ، بۆیه‌ش ده‌پرسم : له مرۆیانیش چاتره ؟ ، به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێت : زۆریش چاتره ! .
* * *
مامۆستا به ده‌نگی به‌رز ده‌یگوت : ئای زه‌رده ده‌وه‌ڕێت ، ئێمه‌ش به‌دوایدا ده‌مانگوته‌وه . دیسان ده‌یگوت : زه‌رده دڕه ، که‌مێک ده‌ترساین و به ده‌نگی به‌رزتر ئه‌ویشمان ده‌گوته‌وه . ئه‌وجاره ده‌یگوت : زه‌رده زۆر زۆر دڕه ! ، ئێمه‌ش زۆر زۆر له زه‌رده ده‌ترساین و به ناچاری ئه‌وه‌شمان ده‌گوته‌وه . که زه‌نگی کۆتایی لێیده‌دا ، به ده‌م رێگاوه ، به گۆرانی ( زه‌رده زه‌رده وا ڕاوه ) به‌ره‌و ماڵده‌بووینه‌وه ، له رێگادا تووشی سه‌گێکی به‌ڕه‌ڵڵا ده‌بووین و به هه‌مووان به‌ردبارانمان ده‌کرد ، هه‌رچه‌نده زۆریش ده‌ترساین که وه‌ک زه‌رده‌ی نێو کتێبی قوتابخانه ، پێمانبوه‌ڕێ ، یانیش زۆر زۆر دڕ بێ ، لێ زه‌رده‌ی داستانی مه ، تێیده‌قوچاند و ئێمه‌ش گۆرانییه‌که‌مان ده‌ستکاریده‌کرد : زه‌رده ناوه‌ڕێ .. زه‌رده زۆر زۆر دڕ نییه ... زه‌رده هه‌ڵدێ ، زه‌رده پیاو نییه !!.
* * * دانیێل کارمه‌ندی خانه‌نشینی ده‌وڵه‌ته ، ماڵه‌که‌شی پڕ له کتێبی کۆن و جوانه ، لێ له ته‌کنه‌لۆژیای نوێ دڕدۆنگه و له ته‌له‌فزوێن بترازێ ، هیچ ئامێرێکی دیکه‌ی پێوه‌ندیگرتن به‌دنیای ده‌ره‌وه‌ی نییه ، پێیده‌ڵێم : ئینته‌رنێت شتێکی پێویسته ، ده‌ڵێت : نامه‌وێ ، چونکه ئاوا ژیانم ئارامتره ، ده‌ڵێم : ئه‌ی بۆ ته‌له‌فۆن یان مۆبایلت نییه ؟ ، ده‌ڵێ : چییانلێبکه‌م ؟! ، که‌مێک بێده‌نگده‌بم و پێیده‌ڵێم : ده‌گه‌ڵ هاورێکانت ، یان خزمه‌کانت پێوه‌ندی بگره ، بێ راوه‌ستان ده‌ڵێت : هاورێی من ناوی ( تارزێن ) ه ، ئه‌ویش تێله‌فۆنیشی بۆ نه‌که‌م ، هه‌ر ده‌گه‌ڵمه ! ، دیسان درێژه‌ی ده‌داتێ و ده‌ڵێت : تارزێن ، نه بۆڵه‌بۆڵ ده‌کات ، نه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دیکه‌دا ده‌ڕوات ، نه به‌درۆ ده‌ڵێ : خۆشمده‌وێی ، تارزێن دۆستێکی به‌وه‌فایه ، ئه‌وم هه‌یه ، به‌سمه . * * *
دواندنی ئه‌و پیاوه و ناسینی هاوڕێکه‌ی ، ده‌رگای راستییه‌کی سه‌یرم به روودا ده‌کاته‌وه : - ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌قڵه مه‌زنه‌ی له که‌لله‌ی مرۆڤاندایه ، خۆشه‌ویستی و وه‌فاداریی بێبه‌رامبه‌ری سه‌گیشمان هه‌با ، نه به‌ر له وشکبوونه‌وه‌ی مره‌که‌بی رێککه‌وتنه ئاشته‌واییه‌کان ، پاشقۆڵمان لێکدیده‌گرت و نه قه‌تیش ده‌مانتوانی جگه له‌ناوپێخه‌فی میهره‌بانانه‌ی دڵدار و هاوسه‌ره‌کانمان ، له شوێنێکی دیکه ، به ئارامی بخه‌وین . خۆزگه چه‌نده مرۆڤی ئاقڵین ، هێنده‌ش وه‌ک سه‌گ وه‌فادارباین ! . .................. * زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌ی باڵه‌کایه‌تی ، به سه‌گ ده‌ڵێن : کسۆک ، ئه‌زیش به‌ئه‌نقه‌ست ( هۆند ) ی هۆڵه‌ندیم به( کسۆک) وه‌رگێڕاوه .
|