بۆ عاره‌بان ئه‌م مانگی نۆڤه‌مبه‌ره ده‌ستپێکێکی دڵخۆشکارانه‌ی نه‌بوو ،چونکه :
یه‌که‌میان: ئه‌و دوعاونه‌فرینانه‌ی له جۆرج بۆشی دووه‌م به مانگی ره‌مه‌زان! کردیان گیرا نه‌بوو وبوش سه‌رله‌نوێ بۆ گێرانی رۆڵی پاڵه‌وانێتیی فیلمی ( شه‌ری دژ به تێرۆر!! ) هه‌ڵبژێردرایه‌وه،که بێگومان به‌مه‌ش چوارساڵی دیکه ڕه‌تاندن و هه‌ڵته‌کاندنی پاشخانی بۆگه‌نیوی وڵاتانی عاره‌بی درێژه‌ی ده‌بێت.
دووه‌میش : مه‌رگی له ناکاوی چاکسازترین دیکتاتۆروحوکمداری عاره‌بی ( شێخ زاید ) بوو ، که دیسان وه‌بیر جیهانییانی هێنایه‌وه که له دنیای عه‌ره‌بیدا تا سه‌رۆکه مادامولعومره‌کان نه‌مرن که‌سێکی دیکه جێیان ناگرێته‌وه، یان ساده‌تر بیڵێم : تا ماوه‌یه‌کی درێژی دی ئه‌لفاتیحایه‌کی به دڵ بۆ (دیموکراسیه‌تی عاره‌بی!!) خوێندرا.
سێیه‌مینیش که جێی هه‌ڵوه‌سته له ئاستدا کردنه تێرۆر کردنی رۆژنامه‌نووسێکی هۆڵه‌ندی بوو به ده‌ستی گه‌نجێکی عاره‌بی فه‌نده‌مێنتاڵ.. که به ڕاستی ڕاچڵه‌کینێکی گه‌وره‌ی له کۆمه‌ڵگای کراوه‌ی هۆڵه‌ندیدا ده‌هه‌ڤبه‌ر عاره‌بی ئیسلامی و عه‌قڵیه‌تی چه‌قبه‌ستووی وان دروست کرد.
* * *
سه‌رله سپێده‌ی 2 ی نۆڤه‌مبه‌ر رۆژنامه‌ڤان و فیلمسازی هۆڵه‌ندی ( تێیۆ فان خۆخ ) به ده‌ستی گه‌نجێکی عاره‌بی مه‌غریبی کوژرا، ئه‌نگێزه‌ی کوشتنه‌که به پێی ئه‌و نامه‌یه‌ی به هۆی چه‌قۆیه‌که‌وه له سه‌ر سنگی فان خۆخ دا چه‌قێندراوه، بریتی یه له : تۆڵه‌کردنه‌وه له‌و که‌سه‌ی ویستوویه‌تی رای خۆی سه‌باره‌ت به دنیای ئیسلامی و ئایینی ئیسلام له رێگه‌ی فیلمێک و کتێبێکه‌وه ده‌رببرێت ، ئه‌مه و هیچی تر نا! ، بۆیه‌ش بۆ ئێواره‌که‌ی خه‌ڵک له‌سه‌ر ئازادیی راده‌ربرین هاتنه ده‌نگ و وه‌ک پارێزگاری ئه‌مسته‌ردام باسیکرد: راسته ئه‌وان له گه‌ڵ هه‌موو بۆچوونه‌کانی فان خۆخدا نه‌بوون، به‌ڵام نابێ قه‌ت وته به ناوبانگه‌که‌ی ڤۆڵتێریان له بیر بچێته‌وه، که یه‌ژێت: هه‌رچه‌نده له گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌دا نیم که ده‌یڵێیت ، به‌ڵام ئاماده‌م خۆم فیدا بکه‌م تا تۆ راکه‌ی خۆت بڵێی..
ئێواره‌ی 2ی نۆڤه‌مبه‌رله سه‌نته‌ری شاری ئه‌مسته‌ردام و له‌نێوه‌ندی گۆره‌پانی (دام) دا زۆرتر له 10 هه‌زار که‌س له ژێر نمه‌نمی ساردی باراندا هاتبوون و هاواریان ده‌کرد، هه‌موو پێکه‌وه چه‌پڵه‌یان لێده‌دا ، چه‌پڵه‌لێدانێکی هێند خێرا که نه‌ده‌شیا بۆ شادی بێت ، چونکه ئه‌ورۆ نه جه‌ژنی نیشتمانی بوو و نه شاژنیش هاتبوو بۆ کۆشکه‌که‌ی تا بۆ خه‌ڵک قسه بکات !!، ئه‌و چه‌پڵانه زۆرتر له چه‌پله‌ی شه‌ر ده‌چوون !،پێده‌چوو خه‌ڵکی هۆڵه‌ند خه‌ریکی سازکردنی قۆشه‌نێکی شه‌رڤانان بن بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه‌ک ، به‌ڵام له کێ؟.. کچێکی جحێڵ پێی گووتم: له‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت دێموکراسییه‌ته‌که‌مان بخه‌نه به‌ر مه‌ترسی!.. له ژێر لێوه‌وه گووتم: جوانه .. میلله‌تێک ده‌رژێته سه‌ر شه‌قام چونکه دێموکراسیی که‌وتۆته خه‌ته‌ره‌وه!!.
* * *
چیرۆکی ده‌ربرینه‌کانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه کوژراوه سه‌باره‌ت به ئیسلام، بۆ مێژوویه‌کی تۆزێک دوور ده‌گه‌رێته‌وه، دوانزه‌ساڵێک پێش ئێستا خانمێکی سۆماڵی به ناوی ( ئا‌یان هیرسی ئالی) له هۆڵه‌ند داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌کات ، گوایه نێوبراوله ده‌ست مێرده‌که‌ی هه‌ڵاتووه‌وبڕیاری داوه واز له ئیسلام بێنێت چونکه به بروای وی ژن له‌و ئایینه‌دا مافی نی یه وزۆر ده‌چه‌وسێنرێته‌وه.. ئیدی دوای ئه‌وه ئه‌و خانمه تا ئه‌ندامێتیی پارله‌مێنتی هۆڵه‌ند ده‌روات!!، له‌گه‌ڵ ( تێیۆ فان خۆخ ) ی فیلمسازیشدا فیلمێک چێده‌که‌ن به ناوی ( ته‌سلیمبوون) که ژیانی ئافره‌تێکی موسوڵمان ده‌گێرێته‌وه که مامی ده‌ستدرێژیی سێکسیی کردۆته‌سه‌ر‌ودواتر دراوه‌ته پیاوێک که به دڵی خۆی نی یه .. هه‌رچه‌نده فیلمه‌که بابه‌تێکی سه‌رنجراکێشی هه‌ڵبژاردووه ، به‌ڵام ده‌رکه‌وتنی پاڵه‌وانی فیلمه‌که به رووتی و نووسینه‌وه‌ی ئایه‌ته قورئانی یه‌کان له سه‌ر جه‌سته‌یه‌کی رووت، زۆر واوه‌تر له‌وه رۆیشتووه که حورمه‌ت بۆ ئه‌وانه بێڵێته‌وه که باوه‌ریان به ئیسلام هه‌یه، بۆیه‌ش زۆرتر له جارێک هه‌م فیلمساز و هه‌م خانمی هیرسی ئالی یش هه‌ره‌شه‌ی کوشتنیان له لایه‌ن خه‌ڵکی نه‌ناسراوه‌وه لێده‌کرێت، ئیدی پێده‌چێت فان خۆخ یه‌که‌مین که‌س بێت که که‌وتبێته به‌ر رقی ئه‌وانه‌وه که نه‌یانتوانی له وڵاتی ئازادی یه مه‌ده‌نی یه‌کاندا، به نووسین یان له رێگای گفتوگۆوه به‌رسڤی بۆچوونێکی دیکه بده‌نه‌وه..
* * *
هه‌رچه‌نده داڵغه‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌ورۆژه ببینم له کوردستانیش خه‌ڵک بۆ مه‌رگی رۆژنامه‌ڤانێک برژێنه سه‌ر جادده و وه‌ک ئه‌ورۆ بێده‌نگ رۆنه‌نیشن به‌رینه‌داوم ، به‌ڵام بیر له‌وه‌ش ده‌که‌مه‌وه که ده‌بێت له ژێر پێستی ئه‌و بکوژه‌دا چ رۆحێک شاردرابێته‌وه که پاڵی پێوه ده‌نێت هاوره‌گه‌زه‌که‌ی خۆی ته‌نیا به‌و تاوانه بکوژێت که ڕایه‌کی پێچه‌وانه‌ی ویی هه‌یه !!، من لێره به چاوی خۆم ته‌رمی فان خۆخم به ڕاکشاوی و له سه‌ر شه‌قام دیت ، پاش ته‌رمی قوربانی یانی شه‌ری کوردکوژی ، ئه‌وه یه‌که‌مین ته‌رمی مرۆڤێکی کوژراوه که ده‌یبینم ، وه‌لێ ئه‌وه‌نده بۆ من به‌س بوو تا به درێژایی ژیانم قێز له‌و مرۆڤانه بکه‌مه‌وه که ئه‌و کاته‌ی ناتوانن به دیالۆگ بمدوێنن لوله‌ی ده‌مانچه‌کانیانم تێده‌که‌ن!!. |