وێبلاگی یادداشته‌کانی هێمن عه‌بدوڵڵا

Saturday, February 03, 2007
خه‌ریکه‌ دێمه‌وه‌

له‌ مێژه‌ بیر لێره‌ ده‌که‌مه‌وه‌. وه‌بیرمه‌ براده‌رێک له‌ کۆمینتێکدا بۆی نووسیبووم: شنه‌بایه‌ک بوویت، هاتیت و رۆیشتیت!.
له‌ خۆمم پرسی: ئه‌رێ به‌راست ئه‌من رۆیشتووم؟ ئایا نامه‌وێت جارێکی دیکه‌ بێمه‌وه‌؟ یان بۆ هه‌وڵنه‌ده‌م که‌ بێمه‌وه‌؟. ئێستا خه‌ریکه‌ سه‌رقالییه‌کانم که‌متر ده‌بنه‌وه‌. خه‌ریکه‌ دیسان ده‌توانم بێمه‌وه‌ و بنووسمه‌وه‌. ره‌نگه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا هێندێک شتی نوێ فێربووبم، ره‌نگه‌ زۆر شتم بۆ گوتن هه‌بووبێت به‌ڵام به‌ هۆی که‌مکاتییه‌وه‌ دامبنه‌ ده‌ست بای فه‌رامۆشی، به‌ڵام ئێستا که‌ ده‌توانم دیسان بێمه‌وه‌ بۆ بێڵم ئه‌و شتانه‌ی بۆ گوتن ده‌مبن به‌ بادابچن؟!

ئه‌و ماوه‌یه‌ که‌ نازانم زۆری پیده‌چێت یان که‌م هه‌وڵده‌ده‌م ماله‌که‌م لێره‌ بگوازمه‌وه‌. چه‌ند دۆماینناوێکم کڕیون، جوانترین بۆ ماڵه‌ نوێکه‌م داده‌نێم. له‌وێ هه‌ولده‌ده‌م بواری زۆرتر بده‌مه‌ خوینه‌ره‌کانم که‌ لێم نزیکببنه‌وه‌. هه‌وڵده‌ده‌م بۆ خۆشم له‌وان نزیکتر ببمه‌وه‌. ئه‌وه‌ که‌مێکی دیکه‌ کاتی ده‌وێت به‌ڵام به‌ ده‌ردی براده‌رێکم ده‌ڵێت: دره‌نگ هاتن چاتره‌ له‌ خراپ هاتن!

چاوه‌ڕێم بکه‌ن.. ئێوه‌ چه‌نده‌ بیری منتان کردبێت منیش هێنده‌ زیاتر دڵه‌کوته‌ی ئه‌وه‌مه‌ که‌ که‌نگێ دیسان ببمه‌وه‌ میوانتان.

نووسه‌ر Hemn له‌ Saturday, February 03, 2007
2 Comments:
  • در 12:49 pm, Anonymous Anonymous ده‌ڵێت...

    ai nuseri genj u ba bir u bochuni zerinawi,werewa
    disan,babetekant peshkesh bika,qat bezar nabm le xwendnyan.

     
  • در 6:15 pm, Anonymous Anonymous ده‌ڵێت...

    are moteasefane man aslan kordi balad nistam... kheili heyf shod :(

     
Post a comment
<< Home
About Me
ناو: Hemn
شوێنی ژیان
سه‌باره‌ت به‌ من
See my complete profile
Previous Post
Archives
Links