وێبلاگی یادداشته‌کانی هێمن عه‌بدوڵڵا

Friday, November 12, 2004
ئاکۆ محه مه د: هێمن چووه ته وڵاتی گوڵان


کاک هێمن مه‌لا عه‌بدوڵڵام واناسی که‌ حه‌زی له‌ هه‌موو شتێکی نوێده‌کرد. کاتێک له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی رۆشنبیریی سۆران پێکه‌وه‌ بووین ، پێشنیاری کرد ناوی گۆڤاره‌که‌مان بکه‌ینه‌ (نوێ).
(نوێ) به‌ نوێیاتییه‌که‌ی کاک هێمن هه‌ر یه‌ک ژماره‌ی لێده‌رچوو و هاژه هاژێکی زۆری دروستکردو به‌ بڕیارێکی توونده‌وه‌ داخرا، سه‌ركێشیه‌کانی کاک هێمن له‌ وڵاتی خۆیدا جێگه‌ی نه‌بوو ، هیوادارم له‌ وڵاتی گوڵان ( هۆڵه‌ندا) هه‌موو نوێیی یه‌کانی به‌ دیار بخات.
هێمن گه‌نجێک نه‌بوو وه‌ک هه‌مووان، من یه‌ک له‌وان بووم که‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دڵنیا بووم زۆری پێیه‌وده‌توانێ زۆر شت بکات.ئه‌وه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ من هه‌میشه‌ پێم ده‌گووت هه‌موو که‌سێکی پشده‌روبیتوێن ئه‌گه‌ر هیچیشی پێنه‌بێ به‌ هۆی شێوه‌زاری پاک و ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوچه‌که‌ی هه‌ر ده‌ست بداته‌ پێنووس ، نووسه‌رێکی چاکی لێده‌رده‌چێ .
بابه‌ته‌ رۆژنامه‌ڤانی یه‌کانی کاک هێمن زۆر سه‌رنجڕاکێش بوون ، به‌ تایبه‌تی خه‌باتکارانی مۆنیکا زۆر که‌سی ته‌نگاوکرد، به‌ داخه‌وه ئه‌و وڵاته‌ی ئێمه‌ هێنده‌ فراوان نه‌بوو به‌هره‌ نوێخوازی یه‌کانی کاک هێمن له‌ نێوخۆیدا جێ بکاته‌وه‌.
ده‌رچوونی کاک هێمن بۆ من ، وه‌ک زۆر براده‌ری دیکه‌ له‌ ده‌ستچوونی پیاسه‌ هاوبه‌شه‌ خۆش و دانیشتنه‌ خۆشه‌کانی بوو . ئێستا به‌ ته‌له‌فۆن زۆر گوێم له‌ ده‌نگه‌ نه‌رمه‌که‌ی هێمن ده‌بێ ، به‌ڵام رووه‌ رۆژبه‌رۆژ جوانبووه‌که‌یم لێ ونه‌ ‌.
حه‌ز ناکه‌م له‌و وێبلۆگه‌یدا ئه‌لبوومی براده‌رانی رابردووی له‌ بیر بچێ .... باوه‌شێک گوڵ بۆ تۆ کاک هێمن وکۆڵێک هیوای سه‌رکه‌وتنخوازی بۆ وێبه‌که‌ت..

هه‌میشه‌ برات

ئاکۆ محه‌مه‌د

تێبینی: ئه‌م نووسینه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستام ئاکۆ محه‌مه‌د ، هاورێی هه‌میشه‌ له‌ یادم و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی سه‌نگینی ( میدیا ) وه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و وێبلۆگه‌ نووسراوه‌ ، هه‌ر لێره‌دا ئه‌زیش به‌رسڤێکی بۆ ده‌نووسم .

نووسه‌ر Hemn له‌ Friday, November 12, 2004
0 Comments:
    Post a Comment
    << Home
    About Me
    ناو: Hemn
    شوێنی ژیان
    سه‌باره‌ت به‌ من
    See my complete profile
    Previous Post
    Archives
    Links