ئه‌وڕۆ زۆر وه‌ڕه‌ز بووم ، نه‌شچوومه ده‌رێ ، هه‌مووی له ماڵێ دانیشتم و یاڵڵا بخوێنه‌وه ! ،جا چیی بخوێنمه‌وه ؟ ، نازانم .
ته‌ماشای وێبه عاره‌بییه‌کان ده‌که‌م ، پێیان بێتاقه‌ت ده‌بم ، هه‌مووی باسی ئیسرائیل و ئامریکایه ،، ئه‌رێ ئامریکا بۆ وامان لێده‌کات ؟ ، ئه‌رێ ئێمه بۆ وا وه‌دوا که‌وتووین ؟ ، ئه‌رێ عه‌ره‌فاتی ڕه‌حمه‌تی ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی له کوێهێنابوو ؟ ، چوزانم .. هه‌رچی ده‌یخوێنمه‌وه پرسیاری بێجوابن .
ئه‌رێ ده‌زانن عاره‌ب زۆر پرسیاران ده‌که‌ن؟ ، به‌ڵام بۆ خۆ گۆڕین نا .. به‌س بۆیه ده‌پرسن چونکه ناتوانن به بێده‌نگی شته‌کان ببینن!! .
ئه‌من ده‌مارگیر نیم ، به‌ڵام به‌ده‌ست خۆم نییه ، دڵم به عاره‌بان خۆشنییه ، ناشتوانم وه‌ک میلله‌تێکی گۆڕانخواز بیانبینم ، ئاخر له شوێنێکدا خوێندوومه‌ته‌وه که هه‌موو عاره‌بی دنیایێ به‌قه‌ده‌ر وڵاتێکی چوکهڵهی وه‌ک گریکلاند ناخوێننهوهوکتێبان چاپ ناکه‌ن ، دهقورئانێشدا خوا ده‌ڵێت : الآعراب اشد کفرا و نفاقا واجدر ان لا یعرفوا حدود ما انزل الله .. که به کوردییه‌که‌ی ده‌بێته : عاره‌ب کافرترین و مونافیقترین گه‌لن و وا چاکه زۆر له‌و شتانه تێنه‌گه‌ن که خوا دروستی کردوون !! .
ده‌ڵێم : زۆر سکم به کوردان ده‌سووتا ، ده‌مگووت نێوچهوانڕهشن ، به‌ڵام نێوچهوانڕهشی ئه‌وه نییه که بێده‌وڵه‌ت بی ، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که نا هوشیار و بێ‌ئاگا بی وه‌ک عاره‌بان !!.
* * *
ئه‌رێ به ڕاست چ ئیشم به عاره‌بانه ؟! ، خۆ ده‌ستیان نه‌گرتووم که شته‌کانیان بخوێنمه‌وه ، چاکتره هه‌ر ڕوو له فارسی خوێندنه‌وه بکه‌م ، له‌وێ ئه‌گه‌ر بۆخۆشیان شتی جوان نه‌ڵێن ، هێنده ئازان له ته‌رجه‌مه‌ی زمانانی دی ، شتی چاکت لێ ده‌ست ده‌که‌ون ! .
به‌ڵام ده‌زانن کێشه‌که‌م چییه ؟ ، ئێرانی زۆر باسی سێکس ده‌که‌ن ، جا سێکسێکی ماقوڵیش نا ، یه‌کێکیان قیت ده‌بێته‌وه و وێبلاگێک دروست ده‌کات بۆ باسکردنی شتی خوێڕییانه !! ، دایکم ئاوا ده‌رپێی دانا ، براژنه‌که‌م ئاوا گا ، ئامۆژنم مه‌مکی ئه‌وه‌نده‌ن ، ... و له‌و قسانه‌ی ئینسانی نۆرماڵ و نانهخۆش نایانکات ، سه‌یرم پێدێت که‌سێک بتوانێت کاتی زێڕینی خۆی به نووسینی شتی وا قۆڕه‌وه به فیرۆ بدات ! ، که ئه‌و وێبلاگانه ده‌بینم موچڕکه‌م به له‌شدا دێت و ته‌مه‌ننا ده‌که‌م وێبلاگی کوردی قه‌ت شتی وای تێنه‌که‌وێت ..
بێ‌ویژدان نابم .. شتی زۆر زۆر جوانیش به فارسی ده‌خوێنمه‌وه ، وێب و وێبلاگی وا ده‌ناسم که ئه‌وکاته‌ی سه‌ریان پێدا ده‌که‌م ده‌چمه دنیایه‌کی دی ، ئه‌من زۆر پێم گرنگه ئیحساس له نووسیندا ببینم ، له‌وێدا زۆر له‌و کچ و کوڕانه‌ی ده‌نووسن وا هه‌ست ده‌که‌م لێمه‌وه نزیکن ، زۆر جاریش به دۆستێکم ، یان به هاوسێیهکمیان ده‌شوبهێنم ! .
* * *
حه‌ز ده‌که‌م ماده‌م بێتاقه‌تم سه‌ر له شته ئینگلیزی و هۆڵه‌ندییه‌کانیش بده‌م ، به‌ڵام هه‌ر زوو به خۆم ده‌ڵێم : فشه‌ی مه‌که .. ئه‌تۆ هه‌ر هێنده ئه‌و دوو زمانانه ده‌زانی که هه‌واڵیان پێبخوێنیهوه ، ئه‌ویش به سه‌قه‌تی !! ، بۆیه‌ش پێده‌که‌نم و واز له‌وانیش دێنم .
* * *
ده‌زانن دڵم به وێبلاگی کوردی زۆر خۆشه ، بیری لێده‌که‌مه‌وه ، ئه‌گه‌ر ڕۆژێک بێت و به سه‌دان کورد وێبلاگنووس بن ده‌بێ چی ڕووبدات ؟ .. به پێی پێوه‌ره‌کانی من له‌وان هه‌موو بلاگنووسانه چاکترین نووسه‌ر هه‌ڵده‌که‌ون ، جا نووسه‌ری واش که فێر ده‌بن بۆ خۆیان بنووسن ، بۆ قسه‌کردنیش ئیجازه له که‌س وه‌رنه‌گرن .. هێندێک له‌وانه‌ی ئێستا ده‌یانبینم جێی ئومێدن ، چونکه جوان ده‌نووسن ، به‌ڵام هه‌موویان دره‌نگ ئه‌پده‌یت ده‌کرێن ، ئای که پێم ناخۆشه !! .
* * *
ئێستا دهچمهدهرێ .. په‌نجه‌ره‌م تۆزێک کردۆته‌وه ، بۆنی بارانم بۆ دێت ، کوردستانم وه‌بیر هاتۆته‌وه ، که سه‌ره‌تای پاییزان باران ده‌باری و زه‌ویی ته‌ڕ ده‌کرد ، چه‌ند بۆنێکی خۆش دروست ده‌بوو ، ده‌چمه ده‌رێ به بێ چه‌تر ، که پیاسه‌ده‌که‌م به بێ چه‌تر هه‌ست ده‌که‌م دهشۆرێمهوه له گوناحه‌کانم ، حه‌زم له پاک بوونه‌وه‌یه .. پێم خۆشه باران بمشواته‌وه . بۆیه‌ش ده‌چمه ده‌رێ .. بێ ملپێچ ، بێ کڵاو ، بێ گۆره‌وی و بێ دۆستێکی کچ .... |