تا ئێستا بۆ جارێکیش ڕێککه‌وتووه که له خۆت بپرسیت : ده‌نێو ئه‌و پێشڤه‌چونه‌خێرایه‌ی دنیادا ،منی کورد پێگه‌م له کوێیه ؟ .. ڕه‌نگه پرسیبت ، به‌ڵام ده‌شێت به‌رسڤه‌که‌ی بێتاقه‌تی کردبیت و خۆت لێ نه‌بان کردبێت !! ،به‌ڵام پرسیویشته : ئه‌گه‌ر پێگه‌ی من ده‌و گۆڕانانه‌دا ئه‌وه نییه که وه‌سه‌رزار بهێندرێ و بکرێ بخوێندرێته‌وه ، باشه چۆن و به چی ده‌توانم بیگۆڕم ، یان که‌متر له‌وه‌ش ،چۆن ده‌شێم ڕۆڵ له چاککردنیدا ببینم؟ .. ده‌زانم دووه‌مین پرسیار که‌متر کراوه‌وخۆ دزینه‌وه له وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی پێشترێ ده‌لیڤه‌ی گه‌یشتنه سه‌ر ئه‌وی دووه‌می نه‌داوه .. بۆیه‌ش ده‌مه‌وێت بپرسم : ئه‌رێ ده‌کرێت بگۆڕێین ؟ ، یان هه‌ر به ڕاست بۆ ده‌بێ بگۆڕێین ؟! * * * هه‌میشه وه‌ڵامی ئێمه بۆ که‌مهێنانه‌کانمان دووسێ ڕسته‌ی کلێشه‌یی دووباره‌بووه‌وه بوون ، - غه‌زوی فه‌رهه‌نگی ، بێده‌وڵه‌تی ، پاشڤه‌ڕۆییی کولتوری ، ئایینداریی ده‌مارگیرانه ، ....هتد ، ئه‌و هۆکارانه‌ن که مرۆڤی کورد پاساوی لاوازییه‌کانی خۆییان لێهه‌ڵدێنجێت و هه‌میشه‌ش هه‌مان وه‌ڵام و هه‌مان بیانوو بۆ خۆپه‌ڕاندنه‌وه له ده‌ست کێماسییه قوڵه‌کان دووباره ده‌کاته‌وه . ئه‌گه‌ر به دیدێکی واقیعبینانه‌ش له‌و پاساوانه بڕوانین زۆریش نابه‌جێنین ، به‌ڵام کێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه که : کاتێک ده‌شێت ده‌ستنیشانی نه‌خۆشییه‌کانمان بکه‌ین ، بۆ به دوای ده‌رمانکردنیاندا ناگه‌ڕێین ؟ ، ئایا نه‌خۆش هێنده‌ی به‌سسه که ده‌ردی خۆی بزانێت و ئیدی شیفا به ته‌مای خوا به‌جێبێڵێ ؟! .. * * * تۆ نه‌وه‌ی میلله‌تێکی ده‌وروبه‌ری چل ملیۆن که‌سیت ، نه خوه‌دیی کیانێکی سه‌ربه‌خۆی ، نه زمانێکی یه‌کگرتووت هه‌یه ، نه پێکه‌وه‌ش ته‌بای ، ده‌شته‌وێت پێشبکه‌وی ، چونکه هه‌ست ده‌که‌ی زه‌مه‌نێکی دوورودرێژ ئه‌و مافه‌ت لێستێندراوه ، ئه‌وڕۆش خۆت له به‌رده‌م جۆرێک له گۆڕاندا ده‌بینیته‌وه که ئه‌گه‌ر بناغه‌یه‌کت له خۆگۆڕینی ماراسۆنیدا نه‌بێت هه‌ر زوو ده‌بینی لێی به‌جێماوی وله پشتی پشته‌وه‌ی ! . * * * وای تێده‌گه‌م که خواستی پێشڤه‌چوون له ناو کورددا له شه‌رم و ترسێکی قوڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، شه‌رم له‌وه‌ی که نه‌توانیت هاوتای مرۆڤانی دیکه‌ی سه‌رگێتی بێت و ترسیش له‌وه‌ی که بیکه‌ن به میلله‌تی له مۆزه‌خانه‌دا دانراو !! . که بێگومان جێی شه‌رمه نه‌توانیت بیسه‌لمێنیت که تۆش مرۆڤیت و ده‌توانیت بگۆڕێیت ، خه‌ونی ئه‌وه‌ش که ببیت به میلله‌تێک له مۆزه‌خانه‌کاندا داتنێن خه‌ونێکی ترسناکه ! . * * * مادام ترسێک هه‌یه که پاڵمان پێوه ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی بگۆڕێین ، که‌واته ده‌کرێت بڕوابه‌خۆیانه‌تر قۆڵی لێهه‌ڵماڵین.. ده‌کرێت له‌وه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین که له خۆمان بپرسین : چیمان پێده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین کوردێکی نوێویستین ؟ ، زرنگانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره ئه‌گه‌ر به جددی بکرێت، به‌سسه بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشێکی پێشڤه‌چوونخوازمان له‌ناودا هه‌ڵایسێت .. * * * ده‌ڵێم : ده‌کرێت بگۆڕێین ، به‌ڵام به ڕۆنیشتن نا .