له به‌ر ئه‌وه‌ی له ئاستانه‌ی ده‌ستپێکردنی یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادداین له عێراقدا ، جێی خۆیه‌تی بپرسم : ئه‌گه‌ر بشێت لێره‌وه ده‌نگ بده‌م ، بچم بۆ ده‌نگدان یان نا ؟! ، بۆ من جوابدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره سه‌خته ، به‌ڵام که سه‌یری ته‌له‌فزیۆنه کوردییه‌کان ده‌که‌م و گوێ بۆ شیره‌تکارییه دڵسۆزانه‌کانیان ڕاده‌گرم ،دڵم نه‌رم ده‌بێت که قیڕوسیای لێبکه‌م و ئه‌گه‌ر مافی ده‌نگدانم هه‌بوو ، ده‌نگ بده‌م . به‌ڵام ده‌پرسمه‌وه : باشه کێ هه‌ڵبژێرم ؟ ، لیستێکی دوورودرێژم له‌به‌رده‌ستدایه که به داخه‌وه تێبینیم له سه‌ر هه‌مووانیان هه‌یه ،بۆیه ده‌ڵێم ، چاکتر وایه که چووم ، کاغه‌زێکی سپی بخه‌مه سندوقی ده‌نگدانه‌وه !! . * * * پێده‌چێت خه‌ریک بێت په‌له بکه‌م ، ئاخر هێشتا به‌ڵگه‌م له به‌رده‌ستدانین که به ڕاستی له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر عێڕاقییش بم ، که هه‌ویش نه‌بم چۆن ده‌توانم ده‌نگ بده‌م ؟!. ده‌زانم که دایک و بابم خه‌ڵکی پشده‌رێن ، له‌وه‌ش دڵنیام که بۆ خۆم له نه‌غه‌ده‌ی له دایک بووم ، ده‌شزانم که ئه‌و له‌هجه‌یه‌ی له نه‌غه‌ده ی قسه‌م پێده‌کرد هه‌ر ئه‌و له‌هجه‌یه‌یه که له پشده‌رێش پێی ده‌ئاخڤن ! ، له‌نه‌غه‌ده‌ی هه‌ستم نه‌ده‌کرد که بێگانه‌م ، چونکه زمان و مۆڕاڵی وان هه‌مان شت بوو ده‌گه‌ڵ ئی دایک و بابم ، به‌ڵام که ده‌چمه به‌غدایێ ده‌بینم هه‌موو شتێک لێک جیان ، له‌وێ تۆزێک ڕاده‌مێنم ، ده‌مه‌وێت بڕوا به خۆم بێنم که ئه‌وانه‌ی له نه‌غه‌ده‌ی ژیاون ( هه‌رچه‌ند هه‌موو شتێکیشمان هاوبه‌شه ) هاونیشتمانیی من نین ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له به‌غدایێ ده‌ژین ( با هیچی هاوبه‌شیشمان نه‌بێت ) برا و شه‌ریکی ژیانمن ! ، نا ..نا ، ده‌زانم ئه‌و تڕه که‌ڵه‌که سه‌رناگرێت ، بۆیه‌ش به خۆم ده‌ڵێم : با هه‌ر بڵێن عێراقیت ، که هه‌و نه‌بم چی بکه‌م ؟!! . * * * پێمده‌ڵێن : وه‌رن با له نوێیی وڵاتێک چێبکه‌ین ، که‌چی به فیدڕاڵییه‌که‌م چاویان کوێر ده‌بێ ! ، پێم ده‌ڵێن : وه‌رن با هاوژیانی چاک بین بۆ یه‌کدی ، که‌چی هه‌ر ڕۆژه‌ی سه‌ری بڕدراوی خورتێکم بۆ ده‌نێرنه‌وه ! . پێم ده‌ڵێن : وه‌رن با غه‌دری دوێنێ له بیر بکه‌ین ، که‌چی به ئاڵای به‌عسییان ته‌حیه‌تولعه‌له‌مم ده‌گه‌ڵ ده‌که‌ن !! ، پێم ده‌ڵێن : وه‌رن دیالۆگی ڕوناکبیری بکه‌ین ، که‌چی خالید یابه هانم ده‌دات که به عاره‌بی نه‌بێت نه‌خوێنم ! ، دیسان ده‌ڵێن : وه‌رن یه‌کسان بین ، که‌چی له داهاتی عێراقێ ده‌له‌سه‌دم پێڕه‌وا ده‌بینن ! . ئه‌رێ گه‌لۆ عێراقی هیواوئاشتی ئه‌وه بناغه‌که‌یه‌تی ؟ * * * ئه‌من به که‌س ناڵێم ده‌نگ مه‌ده ، چونکه زه‌مانی چاوساغیکردن نه‌ماوه‌وده‌بێ خه‌ڵک بۆ خۆی بڕیار بدات ، به‌ڵام بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه که ئه‌گه‌ر بێت و خه‌ڵکی باشووری کوردستان هه‌موو پێکه‌وه ده‌نگ نه‌ده‌ن چی ده‌قه‌ومێت ؟ ، کێش تێیدا زه‌ره‌ر ده‌کات ؟ ، به پێی داخویانیی پارته گه‌وره‌کانی کوردستان ، زۆرترین ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ری کورد ده‌توانێت ڕێژه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ندام بنێرێته پارله‌مێنته‌وه ، چونکه به بڕوای وان عاره‌ب پشکدارییه‌کی چالاک ناکه‌ن له هه‌ڵبژاردندا ، ئه‌وه به‌ڵگه‌ی هه‌ره‌به‌هێزی ئه‌و پارتانه‌یه بۆ ڕاکێشانی کوردستانییان به‌ره‌و سندوقی ده‌نگدان ، وه‌لێ نازانم بۆ بیریان له‌وه نه‌کردۆته‌وه که فتوای ئایه‌توڵڵایه‌کی ناعێراقی ده‌توانێت ئه‌و خاڵه‌یان بۆ سڕ بکات وده‌نگی عاره‌بان به چاوقوچاندن هه‌ڵڕێژێته سندووقانه‌وه ! . به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و له‌و ماره‌کردنه‌وه‌یه‌ی کوردستانیش به عێراقه‌وه کورد پشکدارنه‌بن ، په‌یامێکی وه‌ک رۆژ ڕووناک بۆ دنیایێ ده‌نێرن که : ئه‌وه به‌رسڤی رێفراندۆمئاسای ئێمه‌یه ؛ ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ بنده‌ستی ، براگه‌ورایه‌تیی برا چاوڕه‌شه‌کانیشمان به‌سسه !. * * * پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر داهاتی گومرگێک ( به قسه‌ی خۆیان ) شه‌ڕی براکوژیان ده‌کرد ، که‌چی ئێستا ده‌له‌سه‌دی داهاتی عێراق ده‌درێته میلله‌ته‌که‌یان ، نه‌ک هه‌ر شه‌ڕی له‌سه‌ر ناکه‌ن به‌ڵکو به ڕه‌سمی ناڕازیبوونێکیش ده‌رنابڕن .. بۆیه نامه‌وێت دڵ به عێراقی هیواوئاشتی خۆش بکه‌م !. * * * به هاونیشتمانییه‌کانیشم ده‌ڵێم : ( چاوه‌کانتان بشۆن .. جۆرێکی تر ببینن ) .
* ناونیشانی ئه‌م نووسینه ئیلهامی له دێڕه شیعرێکی ڕه‌وانشاد( سۆهراب سێپێهری ) ، به که‌مێک ده‌ستکارییه‌وه وه‌رگرتووه .
تێبینی : ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی میدیا ی ژماره 175 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه .