ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا ئێرانییه‌کان هێرشێکی ئه‌له‌کترۆنییان کرده سه‌ر وشه‌ی ( که‌نداوی عه‌ره‌بی ) له ماشێنی گه‌ڕانی گوگڵ دا ، ئه‌ویش به چێ‌کردنی لینکێک به‌و ناوه‌وه که هه‌موو وێب و وێبلاگه‌کانیان دایاننا و ئه‌وه‌نده کلیکیان له‌سه‌رکرد که به قه‌ولی خۆیان که‌نداو بووه‌وه به فارسی !! ..
ئێستا کوردیش خه‌ریکی هێرشێکی له‌وجۆره‌ن بۆ سه‌ر وشه‌ی ناقۆڵای ( باکوری عیراق ) ، که بێگومان مه‌به‌ست لێی باشوری کوردستانه و ڕۆژانه له مێدیای جیهانیدا دوباره ده‌بێته‌وه .
هێنده‌ی من ئاگاداربم بلاگنووسی کورد بۆمبه‌که‌یان چێکردووه و چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌شیان نییه که‌س پاداشتیان بداته‌وه ، ته‌نها شتێک که ده‌یانه‌وێت کلیک کردنێکی ساده‌وساکاره له‌سه‌ر لینکی باکوری عیراق ، هه‌رچه‌ند زۆرتر کلیک بکه‌یت چاتره !! ..
به‌شبه‌حاڵی خۆم ئه‌م وێبلاگه‌م بۆ کاره ڕۆژنامه‌وانییه‌کانم سازکردووه ، به‌ڵام ناتوانم پشتیوانی هاونیشتمانییه‌کانم نه‌بم و له‌و پڕۆژه مه‌زنه‌دا پشتیاننه‌گرم ، بۆیه‌ش هه‌م لێره‌دا لینکی ده‌ده‌مێ و هه‌م له ساید باڕ ی ئه‌م وێبلاگه‌شدا دایده‌نێم .
......
بلۆگی ( هه‌رێمی هیچ ) زۆر جوان لینکی داوه‌ته ئه‌و بۆمبه ئه‌له‌کترۆنییه ، پێشنیار ده‌که‌م شێوازه‌که‌ی ئه‌و بکرێته ستاندارد و هه‌موو وێبلاگ و وێبسایته کوردییه‌کان بێ ده‌ستکاری داینێنه‌وه:
ئه‌وه ئه‌ڕۆی بۆ باکوری عیرراق؟
نه‌وه‌ڵا ئه‌ڕۆم بۆ باکوری عیراق
ده‌وه‌ڵلا وامزانی ئه‌چی بۆ باکوری عیراق! |