باپیرم هه‌میشه ده‌یگوت : ( زۆری نه‌ماوه ده‌جاڵ هه‌ڵستێ ..) ، لێمانده‌پرسی : ( ده‌جاڵ کێیه باپیره ؟ ) ، ده‌یگوت : ( که‌سێکه سه‌ری له هه‌وران ده‌دات ، به خۆی و که‌رێکه‌وه دێت و خه‌ڵک کافر ده‌کات ! ) ، ده‌مانپرسییه‌وه :( جا كێی پێ کافرده‌کرێ ؟!) ، تۆزێک داده‌ما و ده‌یگوت : ( ئه‌وانه‌ی ده‌چنه مه‌کته‌بێ و ده‌رسی شه‌یتان ده‌خوێنن ! ) ، ده‌په‌شۆکاین و به‌ترسه‌وه ده‌مانپرسی : ( ئه‌دی کێی پێ کافر ناکرێت ؟! ) ، پێده‌که‌نی و ده‌یگوت : ( مه‌لا و فه‌قێ ، هه‌رکه‌سێک ده‌رسی خوا بخوێنێ !) ، زۆرتر ده‌په‌شۆکاین و ده‌مانپرسی : ( ئه‌دی که‌ی دێت ، باپیره گیان .. ده‌جاڵ که‌ی دێت ؟ ) ، به بێزارییه‌وه ده‌یگوت : ( پیاوچاکێکی گه‌وره گوتویه‌تی : ساڵی دووهه‌زار و شتێ!!) .
* * *
وه‌بیرمنایه‌ت باپیرم ئه‌و چیرۆکه خورافییه‌ی له کوێوه هێنابوو ، به‌ڵام وه‌بیرمه که دوای ئه‌و گفتوگۆیه، ئێمه‌ی منداڵ ، ئێمه‌ی تۆقیو له ئاوری جه‌هه‌نده‌م و گه‌شکه‌گرتوو له ترسی جنۆکه‌ی چاوباشقاڵ ، که‌وتینه پلاندانان ، من گوتم : به‌رله‌وه‌ی ده‌جاڵ بێت خۆم ده‌کوژم ، کاکیشم به پێکه‌نینه‌وه گوتی : ئه‌من فێڵی لێده‌که‌م ، به‌رله‌وه‌ی بێ، خۆم ده‌مزگه‌وتێداوێم و ده‌بمه فه‌قێ ! .
که‌چی بوو به ساڵی دووهه‌زار و ڕه‌نگه شتێ ! ، نه من خۆم کوشت ، نه کاکیشم به فێل چووه ناو مزگه‌وتێ و بوو به فه‌قێ ! .
* * *
هه‌موو سه‌ری ساڵێکی دوای دووهه‌زار ، چیرۆکه‌که‌ی باپیرم وه‌بیر دێته‌وه ، بیر له گوناهیی وی ده‌که‌مه‌وه ، بیریش له‌خۆمانده‌که‌مه‌وه ، باپیرم تا مردیش پێیوابوو دنیا له‌سه‌ر پشتی ماسییه‌که‌و ماسییه‌که‌ش له‌سه‌ر پشتی گایه‌که ! ، تا مردیش ڕقی له کاکۆڵداهێنانی جحێڵان ده‌بۆوه و ده‌یگوت : پیاوی ئاشقه ئاوێنه پیاو نییه ، تا مردیش هه‌ر ده‌یگوته‌وه : زۆری نه‌ماوه ده‌جاڵ هه‌ڵستێ ! ، ئێمه‌ش دیسان پلانمان داده‌نایه‌وه ، که‌چی ده‌بوو به ساڵی دووهه‌زار و ڕه‌نگه شتێ ! ، نه من خۆم ده‌کوشت ، نه کاکیشم به فێل ده‌چووه ناو مزگه‌وتێ و ده‌بووه فه‌قێ ! .
* * *
ئه‌وساڵ به‌ر له‌وه‌ی بیر له هاتنی ده‌جاڵ بکه‌مه‌وه ، ده‌فکری کورده که‌رکوکییه چادرنشینه‌کان ڕاده‌چم ، ده‌فکری حیکمه‌تی هاتنی فۆڕمه هه‌ڵه‌کانی ده‌نگدان و گرانیی سوته‌مه‌نی و پشتگوێخستنی خواستی به ملیۆن ئیمزای ڕیفراندۆمویسته‌کانداده‌بم ، به‌ده‌م پێکه‌نینێکی ته‌وسئامێزه‌وه، نامه‌یه‌کی کورت بۆ دۆستێکم ده‌نووسم و پێی ده‌ڵێم : تکایه بۆم ڕوونبکه‌وه، له وڵاتی بێ پاسپۆرت و بێ ئۆپۆزسیۆن ، دیمۆکراسیی چاره‌ی به‌قه‌ده‌رچی گرانه؟! ، لێشیده‌پرسم : به‌رله‌وه‌ی ده‌جاڵ هه‌ڵستێ ، پێمبڵێ ئه‌شقی یه‌کلایه‌نه له سیاسه‌تدا ده‌گاته کوێ ؟ ، ئایا ده‌کرێ دڵی پێخۆشکرێ ؟! .
* * *
هێشتا نه‌بووه به ساڵی دووهه‌زار و شتێ ، به‌ر له‌وه‌ی ده‌جاڵ بێ ، بیر له جحێڵه هه‌ڵوه‌داکانی کورد ده‌که‌مه‌وه ، ئه‌و جحێڵانه‌ی شه‌وێک له شه‌وان ، له ژێر کۆڵێک کارتۆندا ، له گۆشه‌یه‌کی شاری پاریس تووشیان بووم و پێیانگوتم : تۆ بڵێی لێره رزگارمان بێ ؟ . بیر له عومه‌ر ده‌که‌مه‌وه ، ئه‌و گه‌نجه چوارده ساڵه‌یه‌ی ، دوو ساڵ پێش ئێستا ، له شه‌وی سه‌ری ساڵدا له یۆنان دیتم ، قژلولێکی گریاوبوو ، پێی گوتم : ده‌مه‌وێ بڕۆمه‌وه ، به‌ڵام نابێ ! ، ده‌بێ ئێستا دایکم منی بیر مابێ ؟ ..
هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ هه‌ڵده‌کێشم و سه‌یری هه‌واڵی جه‌ژنگێڕه‌کان ده‌که‌م :
له به‌ریتانیا ، خه‌رجیی ئه‌وساڵی جه‌ژن 30 ملیارد پاونده ، ئه‌گه‌ر به‌ر له‌وه‌ی ده‌جاڵ بێ ، ئه‌و پاره‌یه بۆ منداڵه برسییه‌کانی دنیا خه‌رج بکرێ ، هه‌ریه‌که‌یان ژه‌مێک خواردنی چاکی به‌رده‌که‌وێ .
ئه‌گه‌ر پاره‌ی شه‌وی کریستمه‌سی هه‌ر هاوڵاتییه‌کی به‌ریتانی که 813 پاونده ، بۆ کڕینی پێڵاوی منداڵانی هه‌ژار خه‌رج بکرێ ، هه‌شتسه‌دو سێزده جووت پێڵاوی ئاساییی پێدێ .
ئه‌گه‌ر ئه‌و 20 ملیۆن پاونده‌ی ئه‌مساڵ له به‌ریتانیا به بوکه‌شوشه ده‌درێ ، وه‌ک دیاری بۆ وڵاتێکی بڕستلێبڕدراوی ئافریکا بنێردرێ ، هه‌رهاوڵاتییه‌ک خه‌رجیی ژیانی یه‌کساڵی ده‌ردێ ! ..
* * *
خه‌ریکه ده‌بێت به ساڵی دووهه‌زار و شتێ ، که‌چی نه من خۆم کوشتووه ، نه کاکیشم به فێڵ چووه‌ته مزگه‌وتێ و بۆته فه‌قێ !! . |