دۆستی من ، بڕیارم داوه لێره‌وه هه‌ندێ نامه‌ی کورتت بۆ بنوسم ، جوان بیانخوێنه‌وه ، چونکه ده‌رده‌ڵی زۆر تایبه‌تیی خۆمت بۆ ده‌که‌م ، ئه‌گه‌ر دیتت تێیاندا ئه‌مانه‌تدار نیم ، تکایه مهیاندڕێنه ، بۆت هه‌یه بیانکه‌ی به سفره‌یه‌ک و نانێکی پهناههندانهی خێرایان له‌سه‌ر بخۆی ...
* * *
له ژماره‌ی ڕابردووی ( میدیا) دا ، هه‌ڤپه‌یڤینێکی لیده‌ری کۆمۆنیسته‌کانی عێراقم خوێنده‌وه ، نازانم تۆش دیتت یان نا ؟ ، له‌وێدا ( ڕێبوار) ده‌رباره‌ی ئاڵای کوردستان و شۆڕشه‌کانی کورد هه‌ندێ شتی گوتبوو ، ده‌بوایه بۆ خۆم بیدوێنم ،به‌ڵام نه ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌یم ده‌ستکه‌وت ، نه توانیشم ئیمایلی بۆ بکه‌م ، بۆیه پێم چاکبوو تۆ له جیاتی من تێبینیهکانمی پێبگه‌یه‌نی و لێی بپرسی :
تێڕوانینی وی ده‌رباره‌ی ناسیۆنالیستبوون چییه ؟ ، ئایا جیاوازیی نێوان کوردێکی ناسیۆنالیست و عاره‌ب و تورکێکی نه‌ته‌وه‌یی چییه ؟ ، یان بۆچی ئاڵای کوردستان ڕه‌مزی کۆنه‌په‌رستی و شه‌ڕه‌په‌ڕۆی نه‌ته‌وه‌ییه ؟ ..
* * *
هه‌وڵناده‌م به زمانی که‌سێکی ده‌مارگیر تێبینیهکانمت بۆ بنووسم ، چونکه ده‌زانم ئه‌و شێوه بیرکردنه‌وه‌یه له گه‌ڵ خوڵقی مندا یه‌کناگرێته‌وه ، وه‌لێ تکا ده‌که‌م پێی بڵێ : بۆ پیاوی پۆلهتیکڤان زه‌رورترین شت خوێندنه‌وه‌ی مێژوویه ، چونکه ڕه‌نگه هه‌ندێجار له بێئاگایی مێژووییه‌وه مرۆڤ نه‌توانێت ڕاستییه‌کان وه‌ک خۆی ببینێ و به‌وه‌ش تێڕوانینه‌کانی تووشی دووفاقی ببن ، پێشی بڵێ : له دنیادا هیچ شتێک به‌قه‌ده‌ر سه‌رخۆبوونی هزری بۆ مرۆڤ به‌هادار نییه ، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سیاسه‌توان بیت و بته‌وێت سه‌نگینی خۆت له نێو خه‌ڵکدا بپارێزی ، نابێت هه‌رگیز ببیته دوبارهکهرهوهی فه‌رمایشاتی هاوبیرانی ئه‌ودیوی سنوورت! ، تۆش مرۆڤیت ، که‌واته هه‌وڵبده خۆت بیر بکه‌یته‌وه نه‌ک ته‌قلیدی بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی دی بکه‌یت !! .
* * *
ده‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونهیدابووم که گوتبووی : ئاڵای کوردستان پیرۆز نییه ، چونکه به‌ڕاستیش له‌و جڤاکه‌دا که هه‌موو شتێکی پیرۆز کۆمه‌ڵێک نه‌عوزوبیللا ! ده‌وریانداوه ، پیرۆزکردنی ئاڵا ، ستاندنه‌وه‌ی مافی هه‌ڵبژاردنی ئاڵایه‌کی دڵخوازی دیکه‌یه له نه‌وه‌ی سبه‌ینێ ، کێ ده‌ڵێت ئه‌وان به‌و ئاڵایه‌ی ئێستا ڕازیده‌بن و حه‌ز ناکه‌ن بیگۆڕن ؟! ، به‌ڵام له‌وه‌دا که ده‌ڵێت : ئاڵای کوردستانیش ڕه‌مزی شه‌ڕه‌په‌ڕۆی نه‌ته‌وایه‌تی بووه ده‌گه‌ڵی نیمه و ده‌مه‌وێت هه‌ڵوه‌سته‌ی پێبکه‌م .
مێژوو پێمده‌ڵێت : ئه‌و ئاڵایه ڕه‌مزی ستاندنه‌وه‌ی مافێکی ئینسانی بووه ، هیچیه‌ک له‌وانه‌ی که بهیداخداری بوون، بۆ دژایه‌تیی گه‌لێکی دی و ڕه‌نگێکی دی ههڵیاننهگرتووه ، هیچکام له‌وانه‌ی دژایه‌تیشیان کردووه له ڕووی ئازادیخوازییانهوه نه‌یانکردووه ، به‌ڵکو نه‌یانتوانیوه ئاڵایه‌کی تر له پاڵ ئاڵا شۆفینییهکانی خۆیاندا ببینن که پێیان ده‌ڵێت : چل ملیۆن ئینسان ده‌یه‌وێت ئازاد بژیت ! ،ده‌یه‌وێت به زمانی خۆی قسه بکات ، ده‌یه‌وێت قه‌تڵ و عام نه‌کرێت ..
پێیبڵێ : باشه ده‌کرێت داواکردنی ئه‌و مافانه له ژێر ئاڵای کوردستاندا، به شه‌ڕه‌په‌ڕۆی نه‌ته‌وایه‌تی ناوببرێت ؟، یان بۆ زانینی جیاوازیی نێوان ناسیۆنالیستی کورد ده‌گه‌ڵ عاره‌ب و تورکێکدا، ئه‌وه به‌س نییه که له ڕۆژنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییی وه‌ک ( میدیا ) دا ببینین ، تێڕوانینه‌کانی وی ، ( وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌ژی ئیهانهکردنن به سیمبۆله نه‌ته‌وه‌ییه کوردییه‌کان !) ، به سنگفراوانییهوهوبه مانشێتی گه‌وره بڵاوده‌بنه‌وه ؟! .
* * *
ئه‌گه‌ر بکرێت دنیایه‌کی ئایدیاڵی چێبکه‌ین که بۆ مرۆڤه‌کانی ناوی ڕه‌نگ و نه‌ته‌وه جێی باس نه‌بن ، ئه‌وه دڵنیام کورد پێش هه‌رکه‌سێکی دی دێته ئه‌و دنیایه‌وه ، له‌و دنیایه‌دا کورد چیدیکه هه‌وڵ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی هاوڵاتێتیی پله‌یه‌ک نادات ، چونکه هه‌مووان پله‌یان یه‌که!! ، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا خه‌یاڵه دۆستی من ، ئێمه تا ئێستاش له دنیایه‌کدا ده‌ژین که تێیدا بانگه‌وازی هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی خوا ده‌کرێت ، دنیایه‌ک که تێیدا تورکێک ئیجازه‌ی قسه‌کردن به کوردیت ناداتێ و عارهبێکیش دێت ماڵ و مڵکت داگیر ده‌کات و ئینکارت ده‌کات ، له‌وه‌ها دنیایه‌کدا بۆ عاره‌ب و تورک و فارس، که که‌س مافی نه‌خواردوون، نه‌ته‌وه‌یی بوون زۆر عه‌یبه ، به‌ڵام بۆ میلله‌تێکی بنده‌ستی وه‌ک کورد، ناسیۆنالیستبوون نه‌ک هه‌ر عه‌یب نییه ، به‌ڵکو شانازیشه .
* * *
چاوه‌کانت ماندوو ناکه‌م ، قسه‌م زۆر ماون ، هه‌ر له باسی پێکهاتنه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتییه‌وه بگره تا ده‌گاته شه‌ڕه جنێوه‌که‌ی قوتابیانی زانکۆ ده‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماره‌که‌یان له ئێران .
لێیگه‌ڕێ ، ئه‌گه‌ر بمێنین نامه‌ی دیت بۆ ده‌نووسم .
ئاهورا بتپارێزێ ..
.......................................................................................................................................
تێبینی :
ئه‌و وێنه‌یه‌ی که دانراوه ( سامان قادر ) دروستیکردووه و له وێبه کوردییه‌کانه‌وه وه‌رمگرتووه .
له ژماره ( 176 ) ی ڕۆژنامه‌ی میدیا دا ئه‌م بابه‌ته بڵاوبووه‌ته‌وه .