ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه خانمه رۆژنامه‌نووسی کورد ( شه‌مزین جیهانی ) له لایه‌ن ده‌زگای به‌دناوی ئیتیلاعاتی ئێرانه‌وه تووشی زیندانیکردن بووه ، هه‌واڵه‌کان واڕاده‌گه‌یه‌نن که نێوبراو به تۆمه‌تگه‌لی جۆراوجۆر بڕیاری دادگایی کردنی ده‌رچووه ، که هه‌ره سه‌ره‌کیترینیان بریتینه له :
* نووسین له‌سه‌ر ره‌وشی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان .
* دیداری شێره‌ژنی کورد ( له‌یلا زانا) .
* نووسین ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی بێهۆشکه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان .
* به‌کارهێنانی وشه‌ی ( رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ) له جیاتی کوردستانی ئێران!! .
* نووسین سه‌باره‌ت به ژنه سیاسه‌توانی زیندانیی کورد ( نوریه که‌سبیر ) و زۆر شتی لابه‌لای تر ....
جا لێره‌وه داوا له خوێنه‌رانی هێژا و بلاگنووس و وێبماسته‌رانی ئازیزی کورد ده‌که‌م که ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی یه‌ک و له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندی کردن به رێکخراوه‌ی ئه‌منستیی ئینته‌رنه‌شناڵ ، که له‌خواره‌وه‌دا ئه‌دره‌سیان ده‌نووسم ، هه‌وڵ بده‌ن گوشاربخرێته سه‌ر رژێمی داگیرکه‌ری ئێران بۆ گێڕانه وه ی ئازادیی ئه‌و هاونیشتمانییه رۆژنامه‌نووسه‌مان .... چاوه‌روانی هاوکاریی ئێوه‌ی ئازیزم .
ئه‌دره‌سی ئه‌منستیی ئینته‌رنه‌شناڵ :
Scott Harrison : mailto:sharison@igc.org
Tel : 013034400913
Amnesty international : amnestyis@gn.apc.org
Tel : 0044714135500
Fax : 0044719561157
Human rights web : http://www.hrweb.org/ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رهه‌مه‌کانی شه‌مزین : |