ئه‌و وێنه‌یه‌م له وێبلاگی ( قسه‌کانی سه‌رکانی ) دیت ، هیچم پێناگوترێت ،ئه‌و سه‌رنجه‌ی ئه‌و نوسیویه‌تی جوانه ، خۆتان حوکمبدهن ، ئایا ده‌کرێت له دنیایه‌کی وا قێزه‌وندا به ئارامی بخه‌وین ؟!. .................................................................................................................................... خۆت گرمۆڵه كردووه*، پێش چاوت گرتووه. چییه؟ سه‌رماته؟ حه‌ز ناكه‌ی كه‌س ببینی؟ كه‌س بتبینێت؟ ده‌زانی گوڵی گیان، زۆریش فه‌رقی نییه. ئه‌گه‌ر ماباشی، دره‌نگ یا زوو، له ساردی و سڕی دونیای ئه‌مڕۆ. هه‌ر وا خۆت گرمۆڵه ده‌كرد و سه‌رمات هه‌ست پێ ده‌كرد. دره‌نگ یا زوو ههڵتدهبژارد پێش چاوی خۆت بگری كه‌س نه‌بینی. كه‌س نه‌تبینێت! گوێت بێنه شتێک بڵێم: خۆزگه‌م به خۆت، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ناحه‌زی و تاڵی و زوڵم و یه‌ک نه‌بوونه ببینی، ڕۆیشتی! خۆزگه‌م به خۆت ده‌رفه‌تت نه‌بوو ببینی ئێمه كه ماوین، ئێمه كه هه‌ین چۆن ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌وه پشته‌وه پاشه كشه‌ی ده‌كه‌ین! گوڵه ته‌نیاكه، له دایكیشت دڵگیر مه‌به! ئێمه‌ی مرۆڤ له‌وه باشتر نین. زۆر جاریش مافی هه‌ڵبژاردنمان نییه. زۆر جاریش ... (ببووره پێویست ناكات درۆت ده‌گه‌ڵ بكه‌م) زۆر جار نا، هه‌موو جارێش سه‌ر بۆ نهویستنهكانمان دادهخێین و بۆ ئه‌و به‌شه‌ی پێی ڕازی نین، مل كه‌چ ئه‌كه‌ین ... لێی دڵگیر مه‌به. مرۆڤ هه‌ندێ جار دڵ ڕقه، هه‌ندێ جار ناچاره. هه‌ندێ جار، زۆربه‌ی كات خۆ په‌ره‌سته ... ئارام به! ئێمه هه‌ین، نائارامییه‌كان به‌شی ئێمه! تۆ ئارام به! *له‌شی شین هه‌ڵگه‌راوی زارۆكێک له جۆگه‌له‌ی شاری تاران! |