ئه‌و کاته‌ی پۆستاڵڕه‌ش جووتشه‌قیان له پیاوه ردێن سپییه‌کانمان هه‌ڵده‌دا و به بێئه‌ده‌بییه‌وه زارۆکه‌کانیان ده‌کوشتین و کچه نازداره‌کانیان ده‌کردینه دیاریی شه‌وێکی سووری ناو سه‌ماخانه‌یه‌کی عاره‌بی ، ئێمه ده‌مانزریکاند و دنیامان له هه‌ڵه‌بجه‌کان و ئه‌نفاله‌کان و زینده‌به‌چاڵکردنه‌کان ئاگادار ده‌کرده‌وه ، ئه‌و کاته هێنده ته‌نیا بووین که دڵخۆشیی خۆمان به‌وه ده‌دایه‌وه که بڵێین : ئه‌گه‌ر که‌سیش پشتماننه‌گرێت ، چیامان هه‌ن ، ئه‌وان دۆستی هه‌میشه‌ییمانن !!.
* * *
قه‌ده‌رمان وابوو که نامراد بکوژرێین و خه‌ونی گه‌وره له دڵدا نه‌په‌روه‌رێنین ، که تازه جحێڵه‌کانمان خه‌تی سمێڵیان ده‌هات ، له دواژوانی گه‌رمی یاردا ، به له‌سه‌رخۆیی ده‌یانچرپاند : ئه‌وه ده‌رۆم ، سۆزبێت تا رۆژی ئازادی زه‌ماوه‌ند نه‌گێڕم..
که‌چی له جیاتی ئازادی ، له نسکۆیه‌کدا ، ته‌رمی شین هه‌ڵگه‌ڕاوی تازه جحێڵێکمان بۆ ده‌هاته‌وه ! .
ئه‌و رۆژانه هێنده قه‌ڵس ده‌بووین له دنیا ، که باوه‌ڕمان دێنا به‌وه‌ی : مرۆڤایه‌تی ویژدانێکی خه‌وتووه ، مه‌رگی هه‌زاران خورتی مه ناتوانێت بێداری بکاته‌وه !!.
* * *
خوا و ڕاستان ، دوای زه‌مه‌نێکی دوور ، دڵنه‌واییه‌کی سه‌نگینمان له سه‌رکرده‌کانمانه‌وه بیست ، مژده‌ی ئه‌وه‌مان درایێ که جارێکی‌دی نامرین ، جارێکی‌دی خه‌ونکوژ ناکرێین ، جارێکی‌دی کۆمه‌ڵکوژ ناکرێین . بۆ ؟ ، چونکه دنیای ئێستا به‌رگه‌ی ئه‌وانشتانناگرێت ! ، ئێستا مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ریه‌ک وه‌ده‌نگه !!.
بۆیه‌ش ، ئێمه‌ی له غه‌دردا شه‌ڵاڵ ، سوکه هه‌ناسه‌یه‌کمان هه‌ڵکێشا و به ئارامی به زارۆکه‌کانمان گوت : خه‌ون ببینن چکۆله‌کان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌رتان وه‌ده‌نگدێت.
* * *
گوتم : زریکاندمان و مرۆڤایه‌تی نه‌یویست بمانبیستێت ، به‌ڵام ئێستا که ناچاره بیبیستێت و ناترسین ، ئێمه چۆنین ؟ ، ئایا زریکه‌ی مرۆڤه‌کانی دی ده‌بیستین ؟ ، ئه‌رێ ئه‌گه‌ر بزانین له سوچێکی دیکه‌ی ئه‌و دنیایه‌دا مرۆڤ کۆمه‌ڵکوژ ده‌کرێن ، وه‌ده‌نگ دێین یان خۆمان له بیر ده‌که‌ین و بێده‌نگ ته‌ماشا ده‌که‌ین ؟ ، ده‌شمه‌وێت بپرسم : تۆ بڵێی نه‌گۆڕابین ؟ .
* * *
ئه‌وه‌ی له رۆژانی رابردوودا له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئۆقیانوسی هیندیدا رویدا ، زۆرتر له‌وه‌ی کاره‌ساتێکی خه‌فه‌تبار بێت ، تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی خه‌ته‌رناک بوو بۆ له مه‌حه‌کدانی ( مرۆڤبوون ) له دنیای نوێ‌دا .
ده‌ریا له‌رزه‌یه‌ک ، به‌هێزێکی هێنده‌ی 900 بۆمبی ئه‌تۆمی له هاوره‌گه‌زه‌کانمان ده‌دات و به هه‌زارانیان لێده‌کوژێت ، جیاوازیش ناکات له نێوان لاو و پیر و زارۆک و ژن ، که‌چی ئێمه له‌وسه‌ری دنیادا بێده‌نگ تێیانه‌وه راده‌مێنین و مێش میوانمان نییه !! .
قسه‌یه‌کی ئه‌رنێست هه‌مه‌نگوایم وه‌بیر هاتۆته‌وه که ده‌ڵێت : له روانگه‌ی سروشته‌وه ، هیچ جیاوازییه‌ک نییه له نێوان مه‌رگی پشیله‌یه‌ک و مه‌رگی ئینسانێکدا (که‌واته مه‌رگی مرۆڤێکیش ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی جه‌للادێک بکوژرێت، یان به رووداوێکی سروشتی ، هه‌ر یه‌ک شته - نوسه‌ر- )..
ئه‌و جوانی بۆچووه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێنده نه‌ژیا تا به چاوی خۆی ببینێت ، ئێمه نه‌ک بۆ مه‌رگی پشیله به‌ڵکو بۆ مه‌رگی مرۆڤانیش ناره‌حه‌ت نابین .
* * *
له تاقیکردنه‌وه‌که‌ی ( تسونامی ) دا ، وڵاتانی ئیسلامی نمره‌ی خه‌جاڵه‌تهێنه‌ریان هێنا ، له رۆژانی رووداوه‌که‌دا نرخی نه‌وت له‌وپه‌ری به‌رزیدا بوو ، که‌چی پاره‌ی هه‌موو دنیای ئیسلامی نه‌گه‌یشته ئه‌و پاره‌یه‌ی له وڵاتێکی ئه‌وروپیی چکۆله‌ی وه‌ک هۆڵه‌ندادا بۆ کۆستکه‌وتووان کۆکرایه‌وه ، به‌شبه‌حاڵی خۆم چاوه‌ڕێ بووم هاونیشتمانییه‌کانم کارێک بکه‌ن که پێشانیبده‌ن برینه هێشتا به‌سوێکانی خۆیان بیر نه‌چۆته‌وه و به راستیش شتێکی جیان له ده‌وروبه‌ریان ..
* * *
بۆ من جێی سه‌رنج بوو که پیاوانی ئایینیی کورد ، ئه‌وانه‌ی له فتوادان و به بێئه‌خلاقناساندنی هونه‌رمه‌ند و نڤیسه‌ڤاناندا چه‌له‌نگی که‌موێنه‌ن ، بۆچی بۆ مه‌رگی هه‌زاران موسوڵمانی ئه‌نده‌نوسیا فتوای پیتاککۆکردنه‌وه‌یان نه‌دا ؟ ، یان هاونیشتمانییه‌کانم ، ئه‌وانه‌ی له ماره‌ییکردنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان به عێراقه‌وه بێده‌نگ بوون ، بۆ له‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌شدا بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد ؟ .. وه‌ڵام هه‌رچییه‌ک بێت ، ته‌نیا ده‌ڵێم : نه‌ده‌بووایه بێده‌نگبین . |