وێبلاگی یادداشته‌کانی هێمن عه‌بدوڵڵا

Sunday, January 16, 2005
عێراقی کورد تێدا نه ماو !

سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگدان و ده‌نگنه‌دان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ چاوه‌روانکراوه‌که‌ی عیراقدا ، کاتی خۆی له‌ رۆژنامه‌ی میدیادا نووسیم : هه‌رکه‌سێک ئازاده‌ له‌وه‌ی بچێت یان نا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ راستی خوازیاری ریفراندۆمین و ئه‌و راستییه‌شمان له‌به‌رچاو روون بۆته‌وه‌ که‌ ناکرێت کورد و عاره‌ب له‌ یه‌ک وڵاتدا وه‌کیه‌ک بژین ، ئه‌وه‌ رۆژی هه‌ڵبژاردن چاکترین کاتی راپرسی و جوابدانه‌وه‌یه‌ .


نازانم ئه‌و رایه‌م خوێندراوه‌ته‌وه‌ یان نا ؟ ، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ مه‌سه‌له‌ چاره‌نووسی میلله‌تێکه‌ و ده‌بێ به‌ هێندی وه‌ربگرین .

* * *

ده‌مه‌وێت نوکته‌یه‌کی دڵته‌زێنی دیکه‌تان سه‌باره‌ت به‌ عیراقی هیواوئاشتی !! بۆ بگێڕمه‌وه‌ :

له‌و رۆژانه‌دا به‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ( پرۆگرامی ده‌نگدان بۆ عیراق له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌ ) دا که‌وتم ، زوو چاوم به‌ ئاڵای نه‌خشێندراو به‌ سێ ئه‌ستێره‌و ئه‌ڵڵاهوئه‌کبه‌ره‌ یادگاریه‌که‌ی سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ی له‌ زیندان په‌ستێندراو که‌وت ! ، به‌ خۆمم گووت : برا رۆ .. خۆ هاوار و گاڵه‌ی ره‌تکردنه‌وه‌ی ئاڵای به‌عسییانیان به‌ تورێکی ته‌ریش لێنه‌کرین !! ، ‌بزه‌یه‌کم کرد و دیسان گوتمه‌وه‌ : گوێی مه‌ده‌یه‌ ، هاوژیانی ده‌گه‌ڵ برا دا ئه‌و شتانه‌شی تێدا ده‌بن ! .

ئیدی به‌ رۆحێکی وه‌رزشییه‌وه‌ که‌وتمه‌ سه‌یرکردنی نێوه‌رۆکی ماڵپه‌ڕ ، دڵم خۆش بوو که‌ دیتم به‌ هه‌رسێ زمانی کوردی و عاره‌بی و ئینگلیزی زانیاری بڵاوکرابوونه‌وه‌ ، ( قسه‌ی راست دڵم به‌ دیتنی کوردییه‌که‌ خۆش بوو ، چونکه‌ ‌وه‌ک‌ پێنگاڤی ده‌ستپێک بۆ دانبه‌یه‌کدیدانان هاته‌ پێشچاوم !!) .

سێ و دووم نه‌کرد و چووم سه‌یری زانیاریی ده‌نگدان بکه‌م به‌ زمانه‌که‌ی خۆم ، به‌ڵام هه‌ر له‌ لاپه‌ره‌ی ده‌ستپێکه‌وه‌ تا کۆتایی نه‌مده‌زانی نه‌ قاقا لێبده‌م ، نه‌ بۆ به‌ختی ره‌شی ئه‌و کورده‌ هه‌ڵوه‌دایانه‌ بگریێم که‌ ده‌یانه‌وێت لێره‌ زانیاریی هه‌ڵبژاردنیان ده‌ستکه‌وێت ، ده‌پرسن : بۆ ؟ .. حه‌ز ده‌که‌ن بزانن لۆ ؟ ..
وه‌رن لاپه‌ره‌ی ده‌ستپێک پێکڤه‌ سه‌یرکه‌ین :

...................................................................................................................................

لاپه‌ره‌ی ده‌ستپێک :

به‌یاننامه‌کانی چاپه‌مه‌نی

14 وولات ئیمزای بیاننامه‌ی روژنامه‌وانییان کرد05-01-2005
هه‌ڵمه‌تی کوتایی زانیاری کردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران05-01-2005
ره‌زامه‌ندی ووڵات به‌یاننامه‌ی روژنامه‌وانی
تومارکردنی شایسته‌یه‌تی روژنامه‌وانه‌ی 08-01-2005 کوتایی
به‌یاننامه‌ی روژنامه‌وانی متمانه‌پیکراو


زانیاری ده‌نگده‌ر

زانیاری گشتی
له‌ کوی ده‌نگ ئه‌دری
که‌ی ده‌نگ ئه‌دری
کی ئه‌توانیت ده‌نگ بدات
په‌یوه‌ندی

..............................................................................................................................

ئه‌وجا خوێنه‌رێت هێژا ، تکایه‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌م بده‌نه‌وه‌ :
* بۆ چی حه‌وتی سه‌ر ته‌واوی وشه‌کان ئه‌نفالکراوه‌ ؟
* ده‌بێ له‌ ( عێراق !!) دا کورد مابن ؟
* ئه‌و شێوازی زانیاری پێدانه‌ ، له‌ عیراقێکدا که‌ تا قۆناغی زانکۆش کورد به‌ زمانی خۆیان ده‌خوێنن ، بۆ به‌وهه‌موو هه‌ڵه‌ زمانه‌وانییانه‌وه‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت؟ ده‌بێ مه‌به‌ستێکی ئه‌نقه‌ستی له‌ پشته‌وه‌ نه‌بێت ؟
· * تۆ بڵێی له‌ لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کوردی کوردیزان که‌منه‌بن ، بۆیه‌ ئه‌و هه‌ڵانه‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیبێت ؟ .....
· * پرسیاری دیکه‌شم زۆرن و بۆ خۆت ده‌توانیت له‌ جیاتی من له‌ خۆتی بپرسی ................................!.

خوا له‌ ئاگری عیراق په‌نامان بدات .
* * *
ئه‌دره‌سی ماڵپه‌ڕی ( پرۆگرامی ده‌نگدان بۆ عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ) :
www.iraqocv.org

نووسه‌ر Hemn له‌ Sunday, January 16, 2005
0 Comments:
    Post a Comment
    << Home
    About Me
    ناو: Hemn
    شوێنی ژیان
    سه‌باره‌ت به‌ من
    See my complete profile
    Previous Post
    Archives
    Links