وێبلاگی یادداشته‌کانی هێمن عه‌بدوڵڵا

Wednesday, January 26, 2005
ئه و هه له شمان له کیس چوو .



ئه‌م رۆژانه‌ باشوری کوردستان به‌ هه‌ستیارترین قۆناغی دیرۆکیدا تێده‌په‌ڕێت ، چه‌ند رۆژێکی دیکه‌ خه‌ڵک ده‌چێته‌ به‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان و به‌ پڕکردنه‌وه‌ی لیستێک ، کۆتایی به‌ زۆرتر له‌ چوارده‌ساڵ ئه‌زمونی نیمچه‌سه‌ربه‌خۆی خۆبه‌رێوه‌بردنی پارچه‌یه‌کی نیشتمانه‌که‌مان دێت .
چه‌ند رۆژێکی تر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ فه‌رمی ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر به‌غدا و به‌مه‌ش جارێکیدی هه‌لی چێکردنی ده‌وڵه‌تی کوردستانمان له‌ کیس ده‌چێته‌وه‌‌ .. بۆیه‌ش ده‌مه‌وێت له‌ دوایین نوسینمدا که‌ له‌ قۆناغی نه‌سه‌ربه‌خۆیی و نه‌ بنده‌ستیدا ده‌ینووسم ، هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک ده‌هه‌ڤبه‌ر ته‌جره‌به‌ نمونه‌ییه‌که‌ماندا بکه‌م .

* * *

به‌ درێژایی زۆرتر له‌ چوارده‌ساڵ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان نه‌ک به‌ گوێی ئێمه‌دا ، به‌ڵکو به‌ گوێی هه‌موو جیهانییانیان دادا ، که‌ له‌ به‌شه‌ رزگارکراوه‌که‌ی باشوری کوردستاندا ، ئه‌زمونێکی دێمۆکراتیکی نموونه‌یی، که‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا بێوێنه‌یه‌!! ، له‌ حاڵه‌تی خۆ داڕشتندایه‌ .
به‌ڵام هیچکات له‌ خۆیان نه‌پرسی که‌ ئایا که‌موێنه‌ییی ئه‌و ئه‌زمونه‌ له‌ چیدایه‌ ؟ ، له‌ شه‌ری براکوژی وپاوانکردنی بازاڕ له‌ لایه‌ن لێپرسراوان و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ له‌ بنه‌ما به‌رزه‌کانی سه‌رده‌می شۆڕش ؟ ، یان له‌ راوه‌دوونانی روناکبیرانی راجیاواز و ده‌مکوتکردنی ده‌نگه‌ موخالیفه‌کان ؟ ، ئایا به‌ پێی کام نمونه‌ی دێمۆکراسی له‌ دنیادا دوو سه‌ره‌کوه‌زیران و دوو وه‌زیر بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ک شه‌رعیه‌تیان هه‌یه‌ و نمونه‌یین!؟ .

* * *
له‌ ماوه‌ی رابردوودا ، هه‌ڵبژاردنێکی پارله‌مانیمان کرد و ده‌ره‌نجامه‌کانیمان قه‌بووڵنه‌کرد ، هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانمان کرد و وه‌ک به‌عسییان ره‌فتارمانکرد ، رۆژنامه‌مان ده‌رکردن و ئازادیی سنووردارمان تێدا به‌رجه‌سته‌ کرد ، سیسته‌می موئه‌سه‌ساتیمان دانا و ده‌ستمان له‌ ته‌زکیه‌ و خاترانه‌ی ئه‌م و ئه‌و هه‌ڵنه‌گرت ، قه‌راری عیراقیبوونماندا و پرسێکمان به‌ گه‌ل نه‌کرد ، ئایا ئه‌مه بوو نموونه‌ییی ئه‌زمونێکی دێمۆکراسی ؟!.
* * *
له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئاینده‌وه‌ ده‌ستده‌که‌ین به‌ نووسینه‌وه‌ی یادگارییه‌کانمان سه‌باره‌ت به‌ زۆرتر له‌ چوارده‌ساڵ ئازادی و نه‌ژیان له‌ ژێر په‌رچه‌می داگیرکه‌رانی کوردستاندا ، به‌شبه‌حاڵی خۆم له‌و ماوه‌یه‌دا ، که‌ قۆناغی فامکردنه‌وه‌م وه‌ک مرۆڤێکی بێده‌وڵه‌ت بوو ، جگه‌له‌ کۆڵێک خه‌می گه‌وره‌ و خۆ به‌ بێکه‌سدیتن وه‌ک کوردێک ، شتێکی زیاترم نه‌بوو‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ ، هاوڕێیه‌کم لێی ‌پرسیم : ناگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ کوردستان ؟ ، به‌ هێواشی پێم گووت : یادگارییه‌کی خۆشم نه‌بوو له‌وێ ، چۆن بگه‌ڕێمه‌وه‌ ؟!

* * *
ئێستاش که‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا هاونیشتمانییه‌کانم ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ باوه‌شی ( عێراقی هیوا و ئاشتی ! ) ، چه‌نده‌ دڵم به‌ به‌ڵێنی تورکێک خۆشه‌ بۆ به‌ برایانه‌ ژیان ده‌گه‌ڵ کورددا ، هه‌رهێنده‌ش به‌ هاوژیانی له‌گه‌ڵ برا چاوڕه‌شه‌کانی به‌غدایێم دڵ خۆشده‌که‌م ، چاکیش ده‌زانم ئه‌و وڵاته‌ی به‌ته‌ماین له‌ نوێیی بنیادی بنێین، له‌ تڕه‌که‌ڵه‌کێک واوه‌تر نییه‌ ، به‌ڵام که‌ ده‌بینم خه‌ڵک ده‌یانه‌وێت تێیدا به‌شداربن ، هه‌ر هێنده‌م له‌ ده‌ستدێت پێیان بڵێم : پیرۆزتان بێت گه‌ڕانه‌وه‌ ،خوا بکات له‌و هاوژیانییه‌ په‌شیمان نه‌بنه‌وه‌ ! .
* * *

واباوه‌ڕده‌که‌م ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی چوارده‌ساڵی رابردوودا ، پرۆڤه‌یه‌کی چاکمان کرد بۆ ناسینی بنه‌ماکانی دیمۆکراسی ، به‌ڵام نه‌مانتوانی ببینه‌ ئه‌زموونێکی نموونه‌یی ، گوتنی راستی و خۆناسین ، گوناه نییه‌ !!.

نووسه‌ر Hemn له‌ Wednesday, January 26, 2005
0 Comments:
    Post a Comment
    << Home
    About Me
    ناو: Hemn
    شوێنی ژیان
    سه‌باره‌ت به‌ من
    See my complete profile
    Previous Post
    Archives
    Links