ده‌ستنیشانکردنی ( مام جه‌لال ) وه‌ک سه‌رکۆماری نوێی ئێراق ، روداوێکی ناوازه‌یه له دیرۆکی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا ، چونکه ئه‌وه یه‌که‌مینجاره سه‌رکۆماریی وڵاتێکی عاره‌بی که ساڵه‌های ساڵ پرۆگرامی ئیداره‌کردنی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بناغه‌ی شۆڤێنیسم و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لانی بنده‌ست و که‌مینه به‌رێوه‌ده‌برد ، ده‌درێته غه‌یره عاره‌بێک ، ئه‌ویش که‌سێک که جاران وه‌ک یاخیبوویه‌ک و هه‌ندێجاریش وه‌ک ئاژاوه‌گێرێکی گه‌وره ده‌هێندرایه ناساندن و هاوزمانه‌کانیشی وه‌ک ئه‌و هاووڵاتییه پله دووانه سه‌یرده‌کران که ته‌نیا بۆیان هه‌بوو بخۆن و بخه‌ون و زوو زووش سه‌ڵه‌وات بۆ دیداری موباره‌کی په‌یامبه‌ر و سه‌رۆکه عاره‌به ئازیزه‌که‌یان بنێرن ! ، بۆیه‌ش ده‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستنیشانکردنی مام جه‌لال ، میلله‌ته سه‌ڵه‌واتنێره‌که‌ش رژانه سه‌رشه‌قام و ئه‌وجاره‌یان موباره‌کباییان له سه‌رکۆماره هاوزمانه‌که‌ی خۆیان ، به زمانی ناعاره‌بی کرد .
* * *
( مام جه‌لال ) سه‌رکۆمارێکی ئاسایی نییه ، چونکه له راستیدا ئه‌وه‌ی ئه‌می گه‌یاندۆته ئه‌و پایه‌یه ، نه وه‌ده‌ستهێنانی ڕای زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئێراقه و نه ئێستاش هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ( ئێراقی ) ده‌ناسرێن ، له دڵه‌وه به سه‌رۆکایه‌تیی وی که‌یفسازن ، به‌ڵکو ئه‌وه ده‌ره‌نجامی ده چاڵکه‌وتنی پۆله‌تیکڤانانی عاره‌به ، که به هۆیه‌وه ناچاربوون ، یان به جودابوونه‌وه‌ی کوردان و له‌ده‌ستدانی سه‌رمایه‌یه‌کی گه‌وره‌ی نه‌وتی و شکاندنی حورمه‌تی یه‌کپارچه‌ییی وڵاته به زۆر پێکه‌وه‌لکێندراوه‌که‌یان قایلبن ، یانیش ئه‌وه قبوڵبکه‌ن ، که ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی نادرێژخایه‌نیش بێت ، باڵاترین پۆستی ئیداری له ده‌وڵه‌ته‌که‌یاندا بدرێته کورد و به هۆیه‌وه هه‌م یه‌کپارچه‌یی ئێراق بپارێزرێ و هه‌میش پارسه‌نگی به‌شدارینه‌کردنی سوننه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ، به پشکداریی چالاکانه‌ی کوردان راست بکرێته‌وه . مام جه‌لال بۆیه‌ش سه‌رکۆمارێکی ئاسایی نییه ، چونکه له‌و پۆسته‌یدا که تازه وه‌ریگرتووه ، نوێنه‌رایه‌تیی پارتێک و ئایدیایه‌کی دیاریکراو ناکات ، به‌ڵکو زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌گه‌ڵیه‌تی ، ئه‌وه‌ی چاودێریشی ده‌کات ته‌نیا گروپێکی سیاسی نییه ، به‌ڵکو میلله‌تێک چاوی لێیه‌تی. * * *
له یه‌که‌م وتاری رۆژی ده‌ستنیشانکردنی ( سه‌رۆک تاڵه‌بانی) دا ، که له‌به‌رده‌م پارله‌مێنتی ئێراق و چاوی کامێرا جیهانییه‌کان ، به (زمانی عاره‌بی!) خوێندیه‌وه ، ده‌ربرینێکی ئایینیی زاڵ خۆی نومایانکرد ، ده‌و وتاره‌دا ، که ده‌بووایه به کوردی و زۆرتر به قسه‌کردن ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی وه‌ک که‌رکوک و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و باسگه‌لی گرنگی دیکه بێت ، جه‌نابی سه‌رۆک قسه‌ی له پشته‌ڤانیی ئێراق بۆ مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین کرد ، که پێموایه باسێکی زیاده‌بوو . سه‌رکۆماره کورده‌که‌ی ئێراق ، ئه‌گه‌ر باسی فه‌له‌ستینیشی نه‌کردبا ، دڵی عاره‌بان نه‌ده‌ڕه‌نجا ، چونکه فه‌له‌ستین بۆ ئه‌و برا عاره‌بانه بۆته باسێکی جارسکار ، دوایێ ئه‌گه‌ر بۆیان بچینه سه‌ر قورئانیش به‌و دوعایه‌مان ناڵێن ئامین و لای وان ئێمه هه‌میشه ئیسرائیلی ژماره دووین !.
* * * ئه‌گه‌ر هاونیشتمانییه‌کانم پێیان وابێت ، به گه‌یشتنی کوردێک بۆ پۆستی سه‌رکۆماری ، ئیتر هه‌موو شتێک کۆتایی هاتووه ، ئه‌وه به داخه‌وه که‌وتوونه‌ته داوی خۆشخه‌یاڵییه‌وه ، چونکه ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات ، ده‌ستپێکی چیرۆکێکی درێژی دیکه‌ی به‌رخودانه بۆ گێرانه‌وه‌ی مافه لێستێندراوه‌کانیان . نایشارمه‌وه که من زۆر گه‌شبین نیم و ده‌شترسم که لێره‌وه پرۆسه‌ی ده‌مبه‌ستکردنی کورد به شێوازی دیپلۆماسییانه ده‌ستپێبکات ، ئاخر ئه‌مرۆ به‌یانی ، هاوسێ عاره‌به مه‌غریبییه‌که‌م ، دوای سڵاوستاندنه‌وه ، پێی‌گوتم : یا ئه‌خی .. ئێستا سه‌رکۆماره‌که‌شتان کورده .. ئیتر چیتانده‌وێ ؟!.
|