نه‌مویست بۆ یه‌که‌یه‌که‌ی هاورێیان و دۆستانم نامه بنوسم و پیرۆزبایی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزیان لێبکه‌م ، چونکه ده‌ترسێم هه‌مووم وه‌بیر نه‌یه‌نه‌وه و دوایێ ناچاربم دنیایه‌ک عوزرخوایی بێنمه‌وه!! .. بۆیه لێره‌وه به هه‌موو ئه‌و ئازیزانه‌ی که نامه‌ی پیرۆزباییان بۆ ناردووم و ئه‌وانه‌ش که کاتیان نه‌بووه بینێرن ، ده‌ڵێم :
......................
له پێش ماڵه مهجازییهکهمدا رۆنیشتووم و له پێشوازیی هاتنی جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه کهڤنارهکهمدام .. خه‌ونه‌کانم زۆرن ، هه‌ر له ئازادیی وڵاته‌وه بیگره تا ده‌گات به ئاسوده‌یی ژیانی هاوزمانانم له سه‌رتاسه‌ری دنیادا. نازانم چه‌ند له‌و خه‌ونانه‌م له ساڵی نوێ‌دا دێنه‌دی ، وه‌لێ هه‌میشه چاو له ئاسۆوه ده‌بڕم و به چه‌پکه نێرگزهکهمهوه چاوه‌ڕوانی ده‌رکه‌وتنی خۆر ده‌که‌م .. ئه‌ی خۆری زێڕین .. سوپاس بۆ دره‌وشانه‌وه‌ت ، ئیجازه‌ش بده که نیشتمانم چیدی کراسه سه‌وزه‌که‌ی به‌ری ، له به‌هاردا ، به ره‌نگی سوور ئاڵوده نه‌بێت ، ئیجازه بده چیدی خاک تینووی خوێنی ئه‌و جحێڵانهم نه‌بێت که تاکه هیوایان _ وه‌ک مرۆڤه‌کانیتر ژیان _ بوو ، ئیجازه بده ژیان بۆ ئێمه پێویستی به قوربانیدان نه‌بێت .
........................ ن ... ه .... و .... ر......ۆ ......ز ........ تان پیرۆز .
|