زۆر جاران داده‌نیشم و بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه که : باشه ئه‌رکی من چییه له‌و دنیایه‌دا ؟ .. راده‌وه‌ستم ، که‌مێک هێواش پێڵوه‌کانم لێکده‌نێم و ده‌یهێنمه پێشچاوی خۆم که ده‌بێ چی بکه‌م ... ئاه ، زۆر شت هه‌ن که ده‌بێت به‌ر له مردنم بیانکه‌م ، زۆر شت .. زۆر شت .
* * *
مانگێک له‌وه‌وپێش ،خه‌ریکی نووسینێک بووم بۆ رۆژنامه‌یه‌کی کوردی ، به‌رامبه‌ر کامپیوتێره‌که‌م دانیشتبووم ، هه‌ستم به خورانی ناوکم کرد ، خوراندم و خوراندم ، تا هه‌ستمکرد ئازاری خۆمم داوه ، که کراسه‌که‌م هه‌ڵدایه‌وه ، دیتم خوێنێکی زۆرم له‌به‌ر رۆیشتووه ! ... خێرا که‌وتمه خاوێنکردنه‌وه‌ی ، جوان به داووده‌رمان شوشتم و پێچامه‌وه ، دوای هه‌فته‌یه‌ک ، خوێنه‌که ڕانه‌وه‌ستا ، هه‌موو شه‌وێ ده‌بووایه جوان پاکی بکه‌مه‌وه و بیپێچمهوه ، هه‌ر نه‌وه‌ستا . ناچار چوومه لای دکتۆر ، ئه‌ویش خاوێنیکردهوه و پێچایه‌وه و ناردمیه‌وه ماڵێ ، هه‌فته‌یه‌کی دیکه‌ش تێپه‌ڕی و خوێنی ناوکم هه‌ر نه‌وه‌ستا ، چوومه نه‌خۆشخانه‌یه‌کی به ناوبانگی ئه‌مسته‌ردام ، خانمه دکتۆرێکی نه‌شمیل و دڵفریودهر تیماری کردمه‌وه و ده‌رمانێکی بۆ نووسیم ، پێی گووتم : بڕۆ ، تۆ پێویستت بێره نابێته‌وه ، چاک ده‌بی ....
هه‌رچه‌نده زۆرم حه‌زده‌کرد جارێکی دیکه‌ش رێمبکهوێتهوه وێ و جارێ چاکنهبم ! ، به‌ڵام تا ئێستا خوێنم لێنههاتۆتهوه !! .
* * *
نزیکه‌کانم زۆر ناره‌حه‌ت بوون به‌و نه‌خۆشییه‌م ، هه‌ندێکیان به چاوێک سه‌یریانده‌کردم که دڵنیا بووم ئه‌و خوێنرانهوهستانهم ده‌ردی مردنێیه ... به‌ڵام نه‌مردم و کفنم دڕی ! .
نازانم خۆشحاڵبم یان زویر ؟! .. باشه مانه‌وه له گه‌مه‌یه‌کدا که زۆر بێمانایه ، خۆشحاڵیی گه‌ره‌که ؟! .
* * *
جارێکیان ، له کتێبێکی زۆر قهببهدا خوێندمه‌وه که : پێتڤییه مرۆڤ به‌دوای مانایه‌کدا بۆ ژیانی خۆی بگه‌ڕێت ، جا نابێت له بیریشی بچێت که ( ژیان بریتییه له‌و خزمه‌تانه‌ی پێشکه‌شی مرۆڤایه‌تیی ده‌که‌یت و ئه‌و حیکمهتانهش که له مرۆڤایه‌تییه‌وه فێریاندهبیت ) ، که‌واته من زۆر شتم ماوه که بیکه‌م ، بۆیه‌ش جارێ ناچم بمرم !!. |