هه‌ڵوێستی ژماره‌یه‌ک چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگیی کورد له ئاست کرداری نا ڕه‌وای حکوومه‌تی ئێران دژی چالاکانی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد زه‌خت و زۆری حکوومه‌تی ئێران دژی چالاکانی فه‌رهه‌نگی - کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد مهحکوومهئازادیی بێمه‌رجی تێکۆشانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی مافی هه‌ر ئینسانێکه له کۆمه‌ڵگه‌دا . مافێک که له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران‌دا نه‌ک هه‌ر له‌به‌رچاو ناگیرێت به‌ڵکه به بوونی یاسا کۆن و کۆنه‌په‌رستانه‌کانی و شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی ده‌ورانی به‌رد، باسکردنیان تاوانه. ئه‌م حکوومه‌ته سه‌ره‌ڕای نه‌سه‌لماندنی بوونی ئێران وه‌ک وڵاتێکی فره نه‌ته‌وه ، پێش به چالاکی و چالاکانی دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و ناحکومه‌تییه‌کانی وه‌ک بواری رۆژنامه‌وانی ، مافه‌کانی منداڵ ، مافی ژن و مافی مرۆڤ و ... ده‌گرێ . به شێوه‌ی جۆربه‌جۆری وه‌ک داخستنی بڵاوکراوه ، بانگکردن بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تی و ئیتڵاعاتییه‌کان ، دادگایی‌کردن و بڕینه‌وه‌ی حوکمی ناعادڵانه و سه‌ره‌نجام مۆله‌ت نه‌دان به چالاکی به شێوه‌ی "قانوونی" و ره‌دکردنه‌وه‌ی " سه‌ڵاحییه‌تی" !! داواکاران ، هه‌وڵ بۆ ترساندن و دامرکان و بێده‌نگکردنیان ده‌دات.نه‌وه‌ک ئارامشی ئه‌منییه‌ته " گۆڕستانی"یه‌که‌ی تێکبچێت .
له‌م بواره‌دا حکوومه‌تی ئێران له کوردستان به ده‌ستێکی ئاواڵه‌تر له به‌شه‌کانی دیکه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هاتووه‌ته مه‌یدان و به‌مه‌به‌ستی ترساندن و پاشه‌کشه‌کردن به چالاکانی رۆشنبیر و پێشره‌وانی هه‌ڵسووڕی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری، و هه‌روه‌ها چاوهترسێنکردنی جه‌ماوه‌ر ،ئه‌وه ماوه‌یه‌که به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو قۆڵی له سه‌رکوت و ده‌مکوتکردنی که‌سانی چالاکی بوارهجۆربهجۆرهکانی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵماڵیوه . که داخستنی بڵاوکراوه‌کانی خوێندکاران ، بڵاوکراوه‌ی په‌یامی مه‌ردوم (کوردستان) و بانگکردنی به‌رێوه‌به‌ر و نووسه‌رانی ئه‌م بڵاوکراوانه بۆ دادگا، بانگکردنی چالاکانی بواری مافه‌کانی ژن ،مافی منداڵ و مافه‌کانی مرۆڤ بۆ دادگا یا ناوه‌نده ئیتڵاعاتییه‌کان و ئه‌گه‌ری گرتن و زیندانیکردنیان له داهاتوویه‌کی نزیکدا و ره‌د کردنه‌وه‌ی داخوازی موڵه‌ت بۆ ڕێکخراوی ژنانی کوردی پارێزه‌ری ئاشتی و مافی مرۆڤ و بانگکردنی خاتوو رویا تلووعی (ئه‌ندامی ئه‌م رێکخراوه) له لایه‌ن ناوه‌ندێکی ئیتڵاعاتییهوه، نموونه‌ی ئه‌م ههڵسوکهوتهن.
ئێمه چالاکانی سیاسی –فه‌رهه‌نگیی کورد سه‌رنجی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان، هێزه سیاسییه‌کان ، ناوه‌نده‌کانی جیهانیی مافی مرۆڤ و گشت ئازادیخوازان بۆ ئه‌م پێشێل کردنه‌ی سه‌ره‌تاییترین مافی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ و تاوانه‌کانی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ڕاده‌کێشین و وێرای مه‌حکووم کردنی حکوومه‌ت و کرداره‌کانی ، هاوده‌نگیی خۆمان له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ ئامانجێکی ئینسانی و مه‌ده‌نی به‌چه‌شنێک له ژێر گیر وگازی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌دان ده‌رده‌بڕین .
ئێمه سه‌رنجی ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌به کورده‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی بۆ ئه‌و راستییه راده‌کێشین که به بێده‌نگیی خۆیان له ئاست سه‌رکوتگه‌ریه‌کانی حکوومه‌ت و به‌تایبه‌ت کرداری ئه‌مدوایانه‌ی ، نیشان ده‌ده‌ن که هیچ پێوه‌ندیه‌کیان به گه‌لی کورد و بهرژهوهندیهکانییهوه نییه و "به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نیزام" له پێشه‌وه‌ی ئامانجه‌کانیاندایه. بۆیه دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆککۆماریدا وه‌ڵامی شیاوی خۆیان له جه‌ماوه‌ری کوردستان وه‌رده‌گرنه‌وه.
به بڕوای ئێمهههلومهرجی ناوچه و به‌تایبه‌ت باشووری کوردستان ،ترسی خستووه‌ته دڵی هه‌موو داگیرکه‌ران و له‌وانه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی ئێرانه‌وه و توند و تیژیه‌کانی ئهمدوایانهش ده‌بێ هه‌ر له‌و بواره‌دا پێناسه بکرێن. که بیگومان هیچ ده‌سکه‌وتێکی ( بێجگه له بێئابروویی زۆرتر) بۆ حاکمانی ئێران نابێ .و ناتوانن پێش به ره‌وندی رووله‌گه‌شه‌ی وشیاریی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و بێداریی نه‌ته‌وه‌یی بگرن .
له هه‌لومه‌رجی ئیمرۆی جیهاندا ، ده‌ورانی سه‌ره‌رۆیی و کێشانی دیواری بێخه‌به‌ری به‌ده‌وری وڵاتاندا له لایه‌ن حاکمانی دیکتاتۆره‌وه تێپه‌ڕیوه . ئیمرۆ هه‌ر ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵگه بۆی هه‌یه و ده‌توانی دادی خۆی دژی بێدادگهران ،بباته به‌ر ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه. کارێک که که‌مترن کاردانه‌وه‌ی زه‌ختی زۆرتری کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ و کۆڕ وکۆمه‌ڵه ئینساندۆسته‌کان بۆ سه‌ر حاکمانی ئازادی کوژی ئێران ده‌بێ .
باهه‌موومان به پشتیوانیکردن له چالاکانی فه‌رهه‌نگی- کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌قاودانی تاوانکاریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له ئاستی ناوخۆ و نیونه‌ته‌وه‌ییدا ، به حاکمانی ئێران نیشان بده‌ین که چیدیکه ناتوانن به خواستی خۆیان درێژه به سته‌م و تاوان بده‌ن.
دوکتۆر گوڵمورادی مورادی (ئاڵمان ) نووسه‌ر وتوێژه‌ر و ئه‌ندامی "کانوون نووسه‌ران له تاراوگه"
دوکتور حوسێن خه‌لیقی ( سوید) چالاکی سیاسی ،نووسه‌ر وتوێژه و به‌رپرسی ئه‌نستیتوی کورد له سوید
سه‌عیدی کاوه (کوێستانی) (سوید) نووسه‌ر و چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
فایه‌ق به‌همه‌نی (سوید) چالاکی سیاسی
هیوا گۆڵموحهمهدی (سوید) رۆشنبیر و چالاکی سیاسی
عه‌لی مه‌حموود موحه‌ممه‌د(هوله‌ند) نووسه‌ر و چالاکی مافی مرۆڤ
ره‌حمه‌تی ئیبراهیمی (سویس) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
سه‌لام عه‌بدوڵا ئیبراهیم (ئاڵمان) چالاکی سیاسی ، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ
حه‌مید به‌هرامی (ئامریکا) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
مریه‌م عه‌لیپوور ( نوروێژ) چالاکی سیاسی و تێکۆشه‌ری مافی ژن
شێرکۆ عاله‌می (کوردستان) چالاکی فه‌رهه‌نگی ، چیرۆک نووس
ئیبراهیمی کووشا (تاران) خوێندکار و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی
قادر ئه‌لیاسی (نوروێژ) گۆرانی بێژ و چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
فه‌ریبا ساله‌ح‌زاده ( کرماشان) خوێندکار و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی
ره‌حیمی په‌روا (ئاڵمان) چالاکی سیاسی
حێشمه‌ت خوسره‌وی ( سوید) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
ڕه‌سوول عه‌بدوڵا (باشووری کوردستان-ڕانیه) چالاکی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی
گۆران عه‌لی (سوید) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
عه‌بدولواحێدی خه‌نده‌ڕه‌ش ( نیوزله‌ند) خوێندکار و چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
که‌ماڵی عیزه‌تی (نوروێژ) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
شه‌هاب گوڵاڵان (سوید) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
موحه‌مه‌د حوسێن (باشووری کوردستان-که‌لار) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
خالید عه‌زیزی ( ئوسترالیا) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
موحه‌ممه‌د خادمیانی ( کانادا) رۆژنامه‌وان و چالاکی سیاسی
قاسم ره‌یانی ( سوئێد) چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی نووسه‌ر
موحه‌مه‌دی جه‌هانگیری (سوئێد) چالاکی سیاسی
ئاکامی ئه‌حمدی ( کانادا) چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی
شه‌ریفی بێهروز ( کانادا) چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی
ئیبراهیم فه‌رشی (ئالمان) چالاکی سیاسی ، ده‌رهێنه‌ر(تاتر) ونووسه‌ر
نادری فه‌تحی (ئالمان) چالاکی سیاسی - فه‌رهه‌نگی
هێمن عه‌بدوڵا (هوله‌ند) نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی (هوله‌ند) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
گۆواری کورد (وانکۆڤر- کانادا) گۆڤارێ سیاسی – فه‌رهه‌نگی
ماڵپه‌ڕی ( سیاسی - ئه‌ده‌بی) کوردستانز
www.kurdistanz.comماڵپه‌ڕی ( سیاسی خه‌به‌ری ) برووسکه
www.hemid.comماڵپه‌ڕی ( سیاسی خه‌به‌ری ) کاک هیوا
www.kakhiwa.comماڵپه‌ڕی ( سیاسی خه‌به‌ری) خانه پهناهجوو
kurdstan.blogspot.com ماڵپه‌ڕی کوردستان سایت ( سیاسی خه‌به‌ری)
www.kurdistansite.com ماڵپه‌ڕی( بۆکان) ڕۆژهه‌ڵات ( سیاسی -ئه‌ده‌بی)
www.rojhalat.de ماڵپه‌ڕی ( سیاسی خه‌به‌ری ) هه‌ڵوێست
www.helwist.com ئادره‌سی پرسیار و پشتیوانی:
pshtiwani@yahoo.com