دوو رۆژ دوای وه‌فاتی ( عه‌ره‌فات) ، ده‌گه‌ڵ شڵۆمۆی پیر که‌وتینه باسی چاره‌نووسی ئاشتی ، ئه‌و که دکتۆرێکی ئیسرائیلیی به ئه‌سڵ ئێراقییه ، پێی وابوو به مردنی عه‌ره‌فات کێشه‌ی فه‌له‌ستینییان چاره‌سه‌رنابێت ، چونکه به قه‌ولی وی : هێشتا ئه‌قڵێک هه‌یه که( ئۆرشه‌لیم- قودس) ته‌نها به هی خۆیده‌زانێت. شلۆمۆ سه‌ربرده‌ی چیرۆکه‌کانی ناوته‌وراتم بۆ ده‌گێرێته‌وه و به ته‌وسه‌وه ده‌ڵێت : خواناسه‌کانمان چاوه‌روانی له‌هه‌واڕا به‌ربوونه‌وه‌ی ماڵیخوان به‌سه‌ر مزگه‌وتی قوببه‌تولسه‌خره‌دا ! ، پێی ده‌ڵێم : ئه‌وانه‌م خوێندوونه‌وه ، به‌ڵام باوه‌ڕناکه‌م له‌و چه‌رخی ئێستادا خه‌ڵک هه‌بن بڕوا به‌و خورافاتانه بکه‌ن ، به‌ڵام ئه‌و به بێتاقه‌تییه‌وه سه‌رراده‌وه‌شێنێت و ده‌ڵێت : با .. هێنده‌ش زۆرن که ده‌توانن هه‌موو بڕیارێکی ئیسرائیلی کۆنترۆڵ بکه‌ن .
* * *
ساڵێک نابێت شلۆمۆ له ئۆرشه‌لیمه‌وه هاتۆته هۆڵه‌ند ، بۆیه‌ش چاکی ئاگا له ورد و درشتی شاره‌که‌یه ، ئه‌و باسده‌کات که له قودسدا هه‌مووان خۆیان به هه‌قده‌زانن ، موسوڵمان ده‌بێژن : قیبله‌ی پێشوو لێره بووه ، مزگه‌وتی ئیمامی عومه‌ر لێره‌یه ،که‌واته وازهێنانمان لێره بڤه‌یه . جوله‌که‌ش یه‌ژن : ساڵه‌هایه ماڵی خواوه‌ند وێرانکراوه ، عومه‌ر یش هاتووه‌وله‌سه‌ر ئاسه‌واری ئه‌و ماڵه مزگه‌وتی سازداوه ، چاوه‌ڕێین له ئاسمانه‌وه جارێکی‌دی ماڵی خوا دابه‌زێته‌وه و ئۆرشه‌لیم ببێته‌وه به مه‌کۆی جووی دنیایێ !. کریستیانیش به‌هه‌مان شێوه حیسابێکی پیرۆز بۆ که‌ڤنه په‌رستگاکانی وێده‌که‌ن و ده‌ستی لێبه‌رناده‌ن . ده‌ڵێم : جا شڵۆمۆ .. کامیان له‌سه‌رهه‌قن ؟ ، ده‌ڵێت : هه‌موویان ، چونکه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن که‌لامی خواکانیانه و گفتوگۆش هه‌ڵناگرێت . ده‌پرسم : ئه‌دی چاره چییه؟ ، تۆزێک داده‌مێنێت و ده‌ڵێت : یا شاره‌که بۆمبێکی ئه‌تۆمیی لێبدرێت ، یان خه‌ڵكی ناوی فێربکرێن که رێزی یه‌کدیبگرن و هاوبه‌شبن له به‌ڕێوه‌بردنیدا !.
* * *
پاش ئه‌و گفتوگۆیه ده‌گه‌ڵ شڵۆمۆ ،تا و له‌رزی به قودسبوونی که‌رکوک دامده‌گرێت ، ئاخر له هه‌رێمه دوو قوتبییه‌که‌ی ئێمه‌شدا ، رێبه‌رێکی گه‌وره ، بیرۆکه‌ی ( که‌رکوک قودسی کوردستانه ) ی خستۆته‌روو ، ئه‌و رێبه‌ره‌مان که هه‌واداری یه‌کجارزۆریشی هه‌ن ، رۆژێک له رۆژان له خۆی نه‌پرسیوه که خاڵی له یه‌کچوون ده‌نێوان که‌رکوک و قودس دا چییه؟ ، هه‌مووان ده‌زانین که ئه‌وه‌ی ئه‌ورۆ له که‌رکوکدا رووده‌دات ، کێشه‌ی پیرۆزیی شارێک نییه که هیچ لا نه‌توانن ده‌ستی لێهه‌ڵگرن ، مه‌سه‌له‌که هیچ په‌یوه‌ندیشی به باوه‌ڕدارێتیی ئایینیی خه‌ڵکه‌که‌ی ناویه‌وه نییه ، به‌ڵکو کێشه‌که تێنه‌گه‌یشتن له واقیعێکی زۆر ساده‌یه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که : که‌رکوک سیمای دیمۆگرافیی گۆڕدراوه و ئه‌وانه‌ی گۆڕیویشیانه نایانه‌وێت چاکیکه‌نه‌وه..
* * *
ئه‌و رێبه‌ره‌مان خاوه‌نی بیرۆکه‌ی به- برۆکسه‌ل - کردنی که‌رکوکیشه ، ده‌مه‌وێت هه‌ڵوه‌سته ده‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بیرۆکه‌یه‌شیدا بکه‌م ، برۆکسه‌ل هه‌رێمێکه ده‌نێوان هه‌ردوو هه‌رێمی هۆڵه‌ندیزمان و فه‌ره‌نسیزمانی به‌لجیکادا ، بۆخۆم دووجار دیومه و فرۆشیاری مارکێتێکیش که به هۆڵه‌ندی دواندم ، پێی‌گوتم :( په‌غلێ فغۆنسێ – فه‌رانسی قسانده‌که‌ی؟ ). ده‌زانم ئه‌وێ که پایته‌خته ، زۆرینه‌یه‌کی هۆڵه‌ندیزمان و ڕێژه‌یه‌کی زۆر فه‌رانسیزمانی تێدا ده‌ژین ، ده‌شزانم که له‌وێ پێکهاتنێکی وا هه‌یه که ده‌بێ هه‌ر ده‌وره‌یه‌کی به‌رێوه‌بردنی هه‌رێمه‌که بدرێته یه‌کێک له نه‌ته‌وه‌کانی ناوی ، ئه‌وه‌ش ده‌زانم که له به‌غدایێش نزیکه‌ی ملیۆنێک کورد ده‌ژین ، بۆیه‌ش ته‌نها ده‌پرسم : باشه پێتان وانییه برۆکسه‌له‌که‌ی عێراق که‌مێک له که‌رکوک واوه‌تره ؟!.
* * *
هه‌رچه‌نده وه‌ک کوردێک ، ره‌خنه له‌خستنه رووی هه‌ردوو بیرۆکه‌که ، له لایه‌ن ئه‌و رێبه‌ره ئه‌زموندیده‌یه‌مانه‌وه ده‌گرم ، به‌ڵام هه‌رواش پێشنیاری ئه‌وه‌ی ده‌ده‌مێ ، که ئه‌گه‌ر بوو به سه‌رکۆماری وڵاتێک که ناوی ( کوردستان ) نییه ، با به‌جل و به‌رگی کوردییه‌وه بچێت سوێند بخوا ، بۆ ئه‌وه‌ی برا عاره‌به‌کانمان پێشانی دنیای بده‌ن که : وه‌ک چۆن عه‌گالبه‌سه‌ریی سه‌رکۆماری پێشێ ، له وڵاتێکی ته‌عریبکراودا حه‌ساسیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دروستنه‌کرد ، ئاواش کوردیپۆشیی سه‌رکۆماری نوێ، دنیای عاره‌بی هه‌راسان ناکات! .
|