وێبلاگی یادداشته‌کانی هێمن عه‌بدوڵڵا

Thursday, March 31, 2005
حیکمه ته کانی ئێزه د!



زۆر جار ده پرسم : ئه وه چ حیکمه تێکه ئێزه د ده گه ڵ ئێمه دا ده کاریهێناوه و ئاداری کردۆته مانگی هه موو تاڵی و شیرینییه کانمان ؟ ، ده ئادارێدا رۆژێک خه نده مان له سه رلێوانه و بۆ سبه ینێکه ی ، ناچارین به دڵی غه مگینه وه سه ره خۆشی له یه کدیبکه ین.. رۆژێک خه ریکی ڤه کۆڵینین له شادییه کانمان و رۆژێکی دیکه ش په نجه به کۆنه برینه کانمانه وه ده نێین و به ئاهێکی به سوێوه خه مه زۆره کانمان بازگۆ ده که ین .. ده بێ ئه وه چ حیکمه تێک بێت ئێزه د ؟!.

* * *
وه ک هه موو ساڵان, ئه و جاریش شیرینیی سه رهه ڵدانی باشوری نیشتمان و مه رگه ساتی پێنج هه زار په پوله ی به ژه هر خنکێندراو و هاتنی نه ورۆز و چه ند بیره وه رییه کی دیکه مان به مه راسیمی ته قلیدی زیندوو کردنه وه .
بۆ شادییه کان له قاقای پێکه نینماندا و له شیوه نه کانیشدا ، به وتاری ئاگرین و که مێک سینه کوتانی رواڵه تی ، پێشانی جیهانییانماندا که چه نده مه زڵومین ! .. به ڵام هیچکات نه مانپرسی که ئایا به راستی ئه وه ی ده بووایه بیکه ین ، بۆ ئه و بیره وه رییانه کردمان یان نا؟! .



* * *

ئاداری ئه وساڵ جیاوازبوو له ساڵانی دی ، چونکه ئه وه ی باشور له دژی راپه ری و ئه وه ی له رێککه وتنی یانزه ی ئادار پاشگه زبۆوه و ئه وه ی هه ڵه بجه ی لێ شه هیدکردین ، که وته زیندانێ ...

ئه وساڵ بۆیه جیاوازبوو ، چونکه ئه وه ی تاسه ر ئێسقان نه ورۆزی ره تده کرده وه و هاونیشتمانییه کانی باکورمانی به( ترکێت چیایی ) ده ناساندن ، به ناچاری ملی بۆ نه ورۆز دادا و به فه رمی ئیجازه ی یادکردنه وه یدا ..

بۆیه ئه وساڵ جیاوازبوو ، چونکه ئه وه بوو به دوایین مانگی ئادار ، که تێیدا پارله مێنتێکی پیر و نوێنه کراوه یاسارێژی بکات ! ..

بۆیه ش جیاواز بوو ، چونکه باشوری وڵات گه رایه وه بۆ بنده ستی برا چاوره شه کانمان ، ئه و برایانه ی باوه ریان به هه موو شتێک بووه ، ته نیا به برایه تی ده گه ڵ ( به زۆرخۆ به براکردووه کان) یاندا نه بێت .. ! .

* * *


گێرانه وه ی سه ربورده دووباره بووه وه کان و هه وڵدانی حیزبه دهسته ڵاتداره کان بۆ موڵکداریکردنی یادی راپه رین ، شتێکی نوێی بۆ منی کوردی له زوڵمدا غه رقبوو نه هێنا ، ئه وه ی بیستم هه مان ئه و شتانه بوون که ساڵه هایه ده یانبیستمه وه و وه ک که لامی پیرۆزی کتێبه ئاسمانییه کان ناگۆڕێن ! ..
ده بوایه بۆ یادی هه ڵه بجه ، هه ڵوێستی مه زن ، له پیاوه مه زنه کانمان ببیستین ، وه لێ نه مانشنه وت ! .عه لی کیمیاویی هۆڵه ند ، سه ره رای پشتگوێخستنێکی ئه نقه ستی میدیای ئه و وڵاته ، دادگایی کرا ، وه لێ ئێمه رۆڵی ته ماشاکارێکی بێموبالاتمان دیت ! .
گوێمان له دهنگی ده هۆڵی کوردی گرت و بۆ یادکردنه وه ی نه ورۆز ، ده به رامبه ر که رنه ڤاڵی فارساندا ، که م زایه ڵه دیتمان ! .. ویستمان بیسه لمێنین که نه ورۆز کوردییه ، به ڵام هێنده ی جه ژنێکی موسوڵمانان رێزمان نه گرت ..!.

* * *

ئاخر ئه وه چ حیکمه تێکه ئێزه د ؟! .
نووسه‌ر Hemn له‌ Thursday, March 31, 2005
0 Comments:
    Post a Comment
    << Home
    About Me
    ناو: Hemn
    شوێنی ژیان
    سه‌باره‌ت به‌ من
    See my complete profile
    Previous Post
    Archives
    Links