ئه‌وڕۆ بۆ چاوخشاندنه‌وه به به‌شی کۆمێنتی وێبلاگدا ، چوومه به‌شی به‌رێوه‌بردنه‌وه ، له‌وێ له لیستی دوایین کۆمێنته‌کاندا ، ئه‌و کۆمێنته‌م وه‌به‌رچاوکه‌وت :
خه‌مخۆر :
کاک هێمن ، تکایه هه‌ندێ خه‌می نووسینه‌کانی خۆشت بخۆ ! 1- نه ما‌و : نه‌ماو 2- چاوه‌روانکراوه‌که‌ی : چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی 3- به راستی : به‌ڕاستی 4- هیواوئاشتی : هیوا و ئاشتی 5- یادگاریه‌که‌ی : یادگارییه‌که‌ی 6-به خۆمم گووت : به خۆمم گوت 7- تورێکی ته‌ریش : توورێکی ته‌ڕیش 8 – نێوه‌رۆکی : نێوه‌ڕۆکی 9 – لاپه‌ره‌ی : لاپه‌ڕه‌ی 10 – ده‌ستکه‌وێت : ده‌ست که‌وێت 11 – ئه‌نفالکراوه : ئه‌نفال کراوه و چه‌ندین هه‌ڵه‌ی تری رێنووسی ... خۆ به‌ڕێزیشت له پاکتاوکردنی حه‌وته‌کانی ژێر هه‌موو پیته حه‌وتداره‌که هیچ درێغیت نه‌کردووه !!! ئه‌وا وتمان له سه‌ره‌تادا کێشه نییه که به بێ حه‌وت بنووسرێت ، چونکه هه‌ر وشه‌یه‌ک له کوردی‌دا به '' ر '' ده‌ستیپێکرد ، ئه‌وا '' قه‌ڵه‌وه ( ڕ ) '' ، ئه‌ی بۆ بۆ ئه‌وانی تریش هه‌مان یاسات پێڕه‌و نه‌کردووه ؟ خۆ هه‌موویان وه‌ک سه‌ره‌تاکه قه‌ڵه‌و نین به که‌ڵکی '' جینۆساید '' بێن !!! ئه‌مه‌ش ته‌نیا یه‌کێک بوو له پرسیاره‌کانی من که له خۆمم پرسی : - ئایا که‌سێک بانگه‌شه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ک له که‌سێکی تر بکات ، ده‌کرێت خۆیشی هه‌مان هه‌ڵه‌ی تێدا بێت ؟ ، وه‌ڵام لای کاک هێمنه ، وابزانم .
ئیتر جارێ هه‌ر ئه‌وه‌نده ، ئه‌گه‌ر پێویستی کرد دێمه‌وه لاتان ، له خه‌ما نوقمبوو ، خه‌مخۆری کوردی ..
* * *
به‌رسڤ :
خه‌مخۆری ئازیز ..
زۆر جار که سه‌ر له وێبلۆگه‌که‌م ده‌ده‌م له دڵه‌وه ناڕازی ده‌بم به‌وه‌ی که زۆرکه‌م , رایه‌کی جوان و تێبینییه‌کی به که‌ڵک , له به‌شی کۆمێنته‌کاندا ده‌بینم و به خۆمده‌ڵێم : واز له وێبلاگ بێنه ، کورد ئه‌هلی وێبلاگ خوێندنه‌وه نین ! ، به‌ڵام پێده‌چێ ره‌وشه‌که هێنده‌ش ره‌ش نه‌بێت وه‌ک ده‌یبینم ! .
به‌ر له‌هه‌ر شتێکیش ئه‌ز مر‌ۆڤم و وه‌ک هه‌ر که‌سێکی دیکه هه‌ڵه‌ده‌که‌م ، بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌ندێک شتم به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیبێ ئه‌وه پێموانییه گوناه بێت و خۆت گوته‌نی '' جینۆساید '' م کردبێ !! ، سوپاسیشتده‌که‌م که هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی شایسته‌ت بۆ راستکردوومه‌وه ، هه‌وڵده‌ده‌م له‌وه‌ودوا به دیققه‌تتربم .
سه‌باره‌ت به تێبینییه‌کانت :
- ده‌رباره‌ی پیتی ( ڕ ) زۆر راسته ، هه‌ندێجار له‌بیرم چووه و هه‌ڵه‌مکردووه .
- سه‌باره‌ت به ناوبڕی نێوان وشه‌کان ( نه ما‌و ، ... هتد ) ، ئه‌وه هۆیه‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که هه‌ندێجار بابه‌ته‌کانم به نووسه‌ری ئۆنلاین ده‌نووسم ( ئه‌گه‌ر له‌سه‌فه‌ردابم ) و ئه‌ویش کێشه‌ی پێکه‌وه‌نووساندنی پیتی بزوێنی ( ه ) ی هه‌یه .. هه‌ڵه‌یه ، به‌ڵام به‌ده‌ستی من نییه !.
- ده‌رباره‌ی وشه‌گه‌لی وه‌ک ( ده‌ستکه‌وێت ، ئه‌نفالکراو ، .... هتد ) له‌گه‌ڵتدا کۆکنیم ، پێموایه ئه‌و وشانه به پێی شوێنی به‌کارهێنانیان ده‌بنه یه‌ک وشه وبۆیه‌ش ئه‌گه‌ر به دوو بڕگه بنووسرێن ، ئه‌وه ده‌ربڕینه‌که‌یان هه‌ڵه ده‌بێت . له‌و باره‌یه‌وه نووسینێکم له وێبلاگی (
سه‌ره‌تا ) دا نووسیوه ، ده‌توانیت بۆ روونکردنه‌وه‌ی زۆرتر سه‌یری بکه‌یت .
- ده‌رباره‌ی پرسیاره‌که‌شت ، له بڕگه‌ی یه‌که‌می به‌رسڤه‌که‌مدا وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه ، من مر‌ۆڤم ، که‌واته هه‌ڵه‌ش ده‌که‌م . ده‌سته‌واژه‌گه‌لی وه‌ک ( جینۆساید و پاکتاو و...هتد ) یش هه‌م له زمانی کوردی‌دا و هه‌م له فه‌رهه‌نگی زاراوه سیاسیه‌کانیشدا مانای دیکه‌ی هه‌ن و باوه‌ڕناکه‌م ئه‌وه‌ی حه‌وتی ژێر پیتێکی له‌بیرچوو پاکتاوچی بێت !! ، ئه‌وه‌ی من هانده‌دا بنووسم ، ئه‌شقی وڵاته‌که‌م و خزمه‌تکردنی زمانه‌که‌مه ، ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه‌ش ده‌مناسن و بابه‌ته‌کانمیان دیوه ، چاکده‌زانن که نه بۆ مامه‌حه‌مه‌یی و خۆبردنه پێشه‌وه ده‌نووسم و نه حه‌زیشم له با‌ڕه‌که‌ڵڵای فڵان پیاوی سیاسی و فیسار حزبی ده‌سه‌ڵاتداره ، بۆیه‌ش ساده ده‌نووسم و ساده ده‌ژیم.
* * *
تێبینییه‌کانتم به‌رێزه‌وه وه‌رگرتن ، تکایه هه‌میشه‌ش سه‌رم لێبده و سه‌رنجه‌کانتم بۆ بنوسه.