
له ماوه‌ی چه‌ندساڵی رابردوودا هێنده‌ی هه‌واڵی نغرۆبوونی فڵان که‌شتی له ئاوه‌کانی فڵان وڵاتی ئه‌وروپیدا و خنکانی فیسار گه‌نج له فیسار کامیۆنی بارهه‌ڵگری تورکیدا ته‌نگه‌تاویکردین ، هێنده به هه‌واڵه‌کانی دیکه‌ی دنیا ناڕه‌حه‌ت نه‌بووین ، چونکه له راستیدا له گه‌ڵ هه‌ر نغرۆبوونێکی که‌شتییه‌کان، ده‌مانزانی کۆمه‌ڵێک لاوی کوردی له نیشتمان هه‌ڵاتووش نغرۆبوون و به خنکانی هه‌ر که‌سێکی ناو کامیۆنه تورکییه‌کانیش، ده‌مانشنه‌وت که دایکێکی دیکه‌ی کورد قژی بۆ له‌ده‌ستدانی کوڕه خنکاوه‌که‌ی ده‌ڕنییه‌وه . * * *
ده‌مه‌وێ سه‌رگوزه‌شته‌ی ئه‌و کوردانه‌تان بۆ بگێڕمه‌وه که هه‌شت ساڵ به‌ر له ئێستا ، به ئومێدی پێکه‌وه‌نانی ژیانێکی ئاسووده و نوایه‌کی دووره‌شه‌ڕ، کوردستانیان به جێهێشت و پاش ئازارێکی زۆر، له ( هۆڵه‌ند ) دا گیرسانه‌وه. ئه‌وان دوای گه‌یشتنیان به وڵاتێکی ئه‌وروپی ، وایانزانی ئیدی کۆتایی به‌و نادڵنیایی و بێئۆقره‌ییه‌ی که شه‌ڕه‌کان له ده‌روونیاندا چاندبوویان هاتووه ، لێ مخابن ئه‌وه سه‌ره‌تای چه‌شتنی جۆرێکی دیکه‌ی ئازار و نائارامی بوو که بناغه‌که‌ی بریتی بوو له : هێشتنه‌وه‌ی په‌ناخوازان له چاوه‌ڕوانییه‌کی قوڵدا .. چاوه‌ڕوانییه‌ک که له‌سه‌ره‌تادا بڕیاروابوو بۆ چه‌ند مانگێک بێت ، به‌ڵام ئێستا زۆرتر له‌هه‌شت ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه و هێشتاش دیار نییه که چه‌ندی دیکه درێژه ده‌کێشێ ! .
* * *
له ساڵی 1997 به دواوه ، هۆڵه‌ند یه‌کێک بووه له‌و وڵاتانه‌ی که ده‌رگای به رووی کۆچی به کۆمه‌ڵی په‌نابه‌راندا ئاوه‌ڵا کردووه ، له‌و ساڵانه‌دا به‌شی زۆری په‌نابه‌ران بریتی بوون له کورده‌کان و ئه‌فغانییه‌کان. چونکه له هه‌ردوو وڵاتیشدا ره‌وشێکی ناله‌بار له‌گۆڕێ بووه ، بۆیه ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ند چانسی گه‌وره‌ی به‌خشینی مافی په‌نابه‌رێتیی داوه به‌وان و زووتر وه‌ڵامی داواکارییه‌کانیانی داوه‌ته‌وه .. یه‌کێک له‌و وه‌ڵامه خێرایانه‌ش که له‌و ساڵانه‌دا هۆڵه‌ند دایه په‌نابه‌ران ، به‌خشینی مافی مانه‌وه‌ی یه‌ک ساڵی بوو که به ( خدوخت ) به‌ناوبانگه، خدوخت واته ئیقامه‌یه‌ک که ساڵانه نوێده‌کرایه‌وه و دوای سێ ساڵ ده‌بوو به ئیقامه‌ی ئینسانی ، مه‌رجی وه‌رگرتنی ئیقامه‌که‌ش ئه‌وه بوو که په‌نابه‌ر ده‌بوایه قبوڵ بکات له‌سه‌ر که‌یسه‌که‌ی مافی مانه‌وه‌ی ناوێت ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ده‌وێت که وه‌به‌ر بڕیارێکی تایبه‌ت بکه‌وێت .. بێگومان کورده‌کان هه‌موویان داواکه‌یان په‌سند کرد و مافی مانه‌وه‌ی یه‌کساڵییان وه‌رگرت ، به‌ڵام ئه‌و کاته کێشه‌یان بۆ خوڵقا ، که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان رایانگه‌یاند : باشوری کوردستان ( باکوری عیراق!) ئارامه و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی نییه ، ئیتر ئه‌و لێدوانه و سه‌ردانی وه‌فدی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ند بۆ کوردستان ، به‌سبوو بۆ ئه‌وه‌ی ( خدوخت ) له په‌نابه‌رانی کورد بستێندرێته‌وه و زۆرتر له هه‌شت ساڵ چاوه‌ڕوانی و دووره‌وڵاتی ببێته به‌شێک له ژیانیان .
* * * باوه‌ڕناکه‌م بینینی ئه‌و هاونیشتمانییانه‌مان که دوای هه‌شت ساڵ چاوه‌ڕوانی و له دڵه‌ڕاوکێدا مانه‌وه ، تووشی نه‌خۆشیگه‌لی ده‌روونی بوون ، یان ئه‌وانه‌ی که قژی وه‌ریو و سیمای چرچتێکه‌وتوویان به‌راورد ده‌که‌ن ده‌گه‌ڵ ئه‌لبوومی ئه‌و وێنانه‌ی له‌سه‌ره‌تای هاتنیاندا بۆ هۆڵه‌ند به قژێکی پڕ و روخسارێکی شاد‌و گه‌نجه‌وه کێشاویانه ، دڵمان وه‌خورپه نه‌هێنێ . ئه‌و کاته‌ی هونه‌رمه‌ندێکی ده‌ستڕه‌نگینی بێئیقامه‌م دیت سیگاری حه‌شیشی ده‌کێشا و کۆنه پێشمه‌رگه‌یه‌کیش ته‌کلیفی لێده‌کرد که قومی ئاخیری بۆ ئه‌م به‌جێبێڵێ ، له‌رزیم و به خۆمم گوت : ئایا له وڵاتی مه‌شدا ، شته حه‌رامه‌کان و بێبه‌شبوون ، ده‌توانن هونه‌رمه‌ند و کۆنه پێشمه‌رگه بکه‌نه دۆست یان نا ؟! .
* * *
به پێی یاسای زۆرێک له وڵاته رۆژاواییه‌کان ، ئه‌گه‌ر پێنج ساڵ له شوێنێکدا ژیایت ، مافی داواکردنی ره‌گه‌زنامه‌ت هه‌یه ، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ند ، دوای بورینی هه‌شت ساڵ ، نه‌ک هه‌رمافی مانه‌وه نادات ،به‌ڵکو بیریش له ناردنه‌وه‌ی ئه‌وپه‌نابه‌رانه ده‌کاته‌وه ، حکومه‌تی کوردستانیش (که له روانگه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه گوناهباری یه‌که‌می له چاوه‌ڕوانیدا مانه‌وه‌یانه ) به فه‌رمی هیچ هه‌وڵێک بۆ پرسینه‌وه له مافه‌کانیان نادات و خۆی له‌و راستییه‌ش نه‌بانده‌کات که ئه‌وانه ئه‌گه‌ر بشگه‌ڕێندرێنه‌وه ، گونجاندنه‌وه‌یان له جڤاکدا ئاسان نییه!!.
|