وێبلاگی یادداشته‌کانی هێمن عه‌بدوڵڵا

Sunday, September 18, 2005
بۆ مه رگی له ناکاوی ئازاژنێک




بۆ مه‌رگی له‌ ناکاوی ( مه‌رزیه‌ فه‌ریقی ) .. دوو دڵۆپ فرمێسک و هه‌نسکدانێک زیاترم نییه‌ ..

**** ئارام بنوو ، ئه‌ی ئازاژنه‌که‌ی کورد .. خه‌وت ئاسووده‌بێ ، ئه‌ی شه‌نگه‌ بێرییه‌ له‌ تاراوگه‌دا نازنه‌دیوه‌که‌………… ئێمه‌ش ته‌نیا فرمێسکت بۆ ده‌ڕێژین و ئه‌وه‌ ئازارمانده‌دا که‌ خه‌ونه‌ گه‌وره‌که‌ت، که‌ ( سه‌رخۆبوون و یه‌کێتیی وڵاتێکی شه‌قارشه‌قارکراو بوو ) نه‌هاته‌دی ****.

* * *


سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌موو کوردان و به‌ تایبه‌تیش له‌ هونه‌رمه‌ند ( ناسر ره‌زازی ) ی هاوسه‌ری ( مه‌رزیه‌ ) ی ره‌وانشاد ده‌که‌م .

نووسه‌ر Hemn له‌ Sunday, September 18, 2005 0 comments ( بۆچوونی تۆ ) (0)
Monday, September 12, 2005
بۆ بێده نگم ؟



خوێنه‌رگه‌لێکی زۆر نامه‌یان بۆ نووسیوم و پرسیویانه‌ : دوو هه‌فته‌یه‌ بێده‌نگی ، بۆ ناتبیستین ؟ ..
وه‌ڵامی منیش ئاوایه‌ :


سه‌رقاڵی کاتێکی وای بۆ نه‌هێشتوومه‌ته‌وه‌ ، بۆیه‌ش ناچارم ماوه‌یه‌ک بێده‌نگ بم . ره‌نگه‌ جارجاره‌ به‌ دانانی لینکێک یانیش نووسینێکی رۆژنامه‌ڤانی بێمه‌وه‌ لاتان ، وه‌لێ پێناچێ به‌و زووانه‌ بتوانم وه‌ک پێشێ به‌به‌رده‌وامی و هه‌موو رۆژێکی سێشه‌ممه‌ نووسینێکی نوێتان پێشکه‌شکه‌م..
.....

ئه‌گه‌ر تا ئێستا لوتفت کردووه‌ و خوێنه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌و وێبلاگه‌ بوویت ، له‌ که‌مێک سارد و سڕیی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئێره‌ دڵگران مه‌به‌ و زوو زوو وه‌ره‌ سه‌رێکی پێدابکه‌ ، ره‌نگه‌ به‌ فۆرمێکی نوێ و به‌ شێوازێکی باشتر بێمه‌وه‌ خزمه‌تتان .

......

دڵنیابن خوێنه‌ری به‌رده‌وامی هاوسێ ئه‌له‌کترۆنییه‌کانم ده‌بم و وێبلاگه‌کانیان به‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌یرده‌که‌م ، بۆیه‌ وامه‌زانن که‌ بێده‌نگیم نیشانه‌ی دابڕانمه‌ له‌ بلاگئاوا ..

نووسه‌ر Hemn له‌ Monday, September 12, 2005 0 comments ( بۆچوونی تۆ ) (0)
About Me
ناو: Hemn
شوێنی ژیان
سه‌باره‌ت به‌ من
See my complete profile
Previous Post
Archives
Links