دایکم که لێم تووڕه‌ده‌بوو ، پێیده‌گوتم : سه‌ر گه‌وره ! . ئه‌و جوێنه، هه‌م تووڕه‌ییی وی داده‌مرکانده‌وه و هه‌م منیشی دڵشکاو نه‌ده‌کرد ، چونکه له‌مێژبوو ده‌مزانی : ( سه‌ری گه‌وره ده‌وڵه‌ته ) ! .
بۆیه‌ش که ده‌گه‌ڵ خوشک و برایان که‌تنێکمان ده‌کرد و شاڵاوی ده‌سته کوته‌ککاره‌کانمان بۆ ده‌هاتن ، پێش هه‌موو شوێنێک ده‌ستمان به که‌لله‌سه‌رمانه‌وه ده‌گرت و ( ده‌وڵه‌ت ! ) ه‌کانمان له زلله‌ی بێڕه‌حمانه‌ی گه‌وران ده‌پاراست .
* * *
زۆر چکۆله‌بووم که حه‌زمده‌کرد بچمه ( خاریج ! ) ، چونکه له فیلمه کارتۆنییه‌کاندا، ده‌مدیت که منداڵه خاریجییه‌کان،قه‌ت زلله‌ی باوانیان وه‌که‌لله‌سه‌ر ناکه‌وێ و به یه‌ک دوو مسته‌کۆڵه‌ی سه‌ر سمت وازیان لێده‌هێنرێ .
زۆریش گه‌وره بووم که حه‌زمده‌کرد بچمه ( خاریج ! ) ، چونکه له کتێبی ( مێژووی فه‌لسه‌فه ) ی
( ویل دورانت ) دا خوێندبوومه‌وه ، که ئه‌وکاته‌ی فه‌رمانڕه‌وای فه‌ره‌نسا ، بڕیارده‌دات ڤۆڵتێری بلیمه‌ت ، به هۆی هه‌ڵوێسته ئازاکانییه‌وه ته‌مبێ بکات ! ، ده‌بێژێت : بیبه‌ن کوته‌ککاریی بکه‌ن ، لێ ئاگاداربن ئازار به که‌لله سه‌ری نه‌گه‌یه‌نن ، چونکێ له‌وێدا ئاقڵێکی مه‌زن هه‌یه .
* * *
بلاگنووسێکی کورد ، له نووسینێکیدا, داوای قه‌رزی که‌لله‌سه‌ری سێ که‌سایه‌تیی سیاسی و فه‌رهه‌نگیی کردووه ، تا له‌دیواریان بدات ! .
که‌سایه‌تییه فه‌رهه‌نگییه‌که ، نۆسته‌رادامووسانه , پێشبینیی سه‌دله‌سه‌دی ده‌رچوونی ( مه‌لا ره‌فسه‌نجانی ) ی کردبوو ، بۆ پۆستی سه‌رکۆماریی ئێران ، بلاگنووسه‌که‌شمان ، داوایلێکردووه که به‌هۆی پێشبینییه سه‌دله‌سه‌د هه‌ڵه‌که‌یه‌وه ، سه‌ری به قه‌رز بداتێ تا له دیواری بدات ! .
دوو که‌سایه‌تییه سیاسییه‌که‌ش ، هێنده‌یان داخوویانی و هه‌ڵوێستی نادروست هه‌بوون ، که به حورمه‌ته‌وه ته‌نێ لێیی پرسیون : ئه‌رێ سه‌رتانم به قه‌رز ده‌ده‌نێ ، تا له دیواری بده‌م ؟! .
نووسینه‌که‌ی (
کانی ) ی بلاگنووس وه‌خه‌نده‌ی خستم ، بۆیه‌ش گوتم : هه‌رچه‌نده شێوازی داواکردنه‌که‌ی کۆمیدیانه‌یه ، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆکیدا، پێشنیارێکی ئاقڵانه‌یه! .
* * *
چوارساڵ پێش ئێستا ، به تاوانی نووسینی چیرۆکێک و پشکداریکردن له ده‌رچواندانی کۆڤارێکی روناکبیری ، سه‌ریان له دیواردام . له‌وێڕۆژێدا ، برایه‌کی موسوڵمان پێی‌گوتم : ئینشاڵڵا ، تابوتت لۆ سازده‌که‌ین و سیاسییه‌کیش فه‌رمووی : بێئه‌خلاقی قبوڵ مه‌که‌ن و سه‌ری له دیواربده‌ن ! ، ئه‌زیش که خورتێکی هه‌ژده‌ساڵانه بووم ، به خۆممگوت : تا له‌سه‌ر بێئه‌خلاقییه‌کی دیکه ، سه‌رت له دیوارنه‌دراوه‌ته‌وه ، بڕۆ بۆ وڵاتی گاوران ، له‌وێ ئه‌گه‌ر له چیرۆکه‌کانیشت تێنه‌گه‌ن ، که‌س پێتناڵێ : هه‌ی کافری ناموسوڵمان ! .
* * *
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆم سه‌رم له دیواردراوه ، حه‌زناکه‌م که‌س سه‌ری له دیواربدرێ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژێک بێ و پێشنیاره‌که‌ی ( کانی ) وه‌دیبێ ،ئه‌وه هه‌موو رۆژێ ، سه‌ری سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانمان ، ده‌بێ له دیوار بدرێ ! .
سیاسییه‌کانی مه هێنده هه‌ڵه‌یان زۆرن، که ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی بیست و چوار کاژێردا ، که ده‌کاته هه‌زار و چوارسه‌د و چل ده‌قیقه ، سه‌ریان به قه‌رزبده‌نه هه‌زار و چوارسه‌د و چل هه‌ڤوه‌ڵاتیی داواکار ، ئه‌وه هێشتاش خه‌ڵکێکی زۆر له چاوه‌ڕوانیدا ده‌مێننه‌وه و له نیعمه‌تی سه‌رله‌دیواردانی وان بێبه‌شده‌بن ! .