Monday, August 29, 2005
|
کۆلا خواردنه وه حه رامه !
|

ناسیاوه‌که‌م ، که پیاوێکی نوێژکه‌ری دژه (جوله‌که و کریستیان ) ی ئه‌وروپانشینه و هه‌رگاڤ ده‌بێژێت : خوایه ، ته‌ختی کافران وه‌رگێڕی ، پێمده‌ڵێ : ( کۆکا کۆلا) ناخۆمه‌وه ، هه‌رچه‌نده زۆریشم حه‌زلێیه ، به‌ڵام خۆم تووشی گوناهان ناکه‌م ! ، لێیده‌پرسم : مه‌گه‌ر کۆلا خواردنه‌وه گوناهه ؟! ، سه‌رڕاده‌وه‌شێنێ و ده‌ڵێت : برای من .. نازانی پاره سه‌رفکردن له شتێکدا که دژی موسوڵمانان به‌کاربێت ، چه‌ند گوناهه ؟! ، پێکه‌نین ده‌مگرێ ، به‌ڵام دان بهخۆمدادهگرم و ده‌پرسمه‌وه : ده‌کرێ بزانم ( کۆکا کۆلا ) و ( موسوڵمان ) له کوێ بوونه‌ته ئاشنا و که‌نگێش بوونه‌ته دوژمن ؟! ، به له‌سه‌رخۆیی ده‌ڵێت : سبه‌ینێ کاغه‌زێکت بۆ دێنم ، هه‌موو شتێکی تێدایه .
* * *
رۆژی دواتر ، ناسیاوه ئیماندارهکهم ، کاغه‌زێکی ره‌ش و سپیی ته‌واو گهچڵاوم لهپێشدادهنێ و ده‌ڵێت : فه‌رموو وه‌یخوێنه ، ئه‌وجا ده‌زانی لۆ وادهرێم ! . کاغه‌زه‌که ، به عاره‌بییه‌کی فه‌سیح و به زوبانێکی مه‌لیح ، تێیدا نووسراوه : هه‌رکه‌سێک موسوڵمان بێت ، کۆکا کۆلا ناخواته‌وه ، چونکه ئه‌گه‌ر مارکه‌ی سه‌ر قوتووه‌کانی به ئاوه‌ژوویی ته‌ماشابکه‌ی ، ده‌بێته ( لا محمد ، لا مکه ) ! . تۆزێک تێیهوهڕادهمێنم ، ده‌بینم زۆر له راستی ده‌چێت ، بۆیه‌ش ده‌ڵێم : درۆیه‌کی جوان و وردهکاریتێداکراوه ، به‌ڵام ناسیاوه‌که‌م تووڕه‌ده‌بێ و به بێتاقه‌تییه‌وه ده‌ڵێت : کاکه وامه‌ڵێ .. با تووشی غه‌زه‌بی ئیلاهی نه‌بین ! .
* * * ئه‌و رۆژانه ، دوور له هه‌واڵی بێنه و به‌رده‌ی ده‌ستوورداڕشتن و گوێخهواندوو له هاوار و ناڕه‌زاییی عاره‌به سوننه به زۆر خۆبه هاونیشتمانیکردووهکانمان و چاونووقاندووش له‌و بهرهوپاشگهڕانهوهیهی له ده‌ستووری ئێراقێدا سه‌باره‌ت به مافی کوردان و مه‌سه‌له‌ی ژنان ده‌بینرێ ، خۆم به کتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری ئوترێختدا کرد . له‌وێ ده‌مه‌ویست پرۆگرامی به‌ناوبانگی- هاووڵاتیی جیهانی – (1) ، که بۆ به‌هێزکردن و فێربوونی زمانی ئینگلیزییه بدۆزمه‌وه ، وه‌لێ چاوم په‌رژایه سه‌ر ناونیشانێکی دیکه ، که نه‌ده‌کرا به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕم : ( چیرۆکی سه‌رکه‌وتنی په‌نجا مارکه‌ی جیهانی ) ، له‌و کتێبه‌دا به پوختی سه‌رگوزه‌شته‌ی دامه‌زراندن و نهێنییه‌کانی سه‌رکه‌وتنی مارکهگهلی وه‌ک ( تۆیۆتا ، مایکرۆسۆفت ، ماکدۆناڵد ، ئای بی ئێم و .... هتد ) روونکرابۆوه ، له هه‌مووشی سه‌رنجراکێشتر ، باسێکی تێروته‌سه‌لی ده‌رباره‌ی ( کۆکا کۆلا ) تێدا بوو .
* * *
به پێی ئه‌و کتێبه ، ئه‌و ( کۆکا کۆلا ) یه‌ی ئێستا دهستاودهستدهکا و چه‌ند وڵاتێکی دنیاش بۆ دژایه‌تیکردنی ئامریکا ، فرۆشتنییان یاساغ کردووه ، له ساڵی 1886ی زایینی ، ده‌رمانسازێکی ئامریکایی ، به نێوی (جۆن پێمبه‌رتۆن ) ، وه‌ک چاره‌سه‌رێک بۆ نه‌خۆشییه‌کانی گه‌ده و وه‌ک ده‌رمانێکی یارمه‌تیده‌ر بۆ ئاسانتر هه‌رسکردنی خۆراک ،دۆزیویه‌ته‌وه . ئه‌و ده‌رمانسازه ، حه‌وت جۆره ده‌رمانی گیاییی له ئافریکا و ئامریکای باشوره‌وه هێناوه ، که ده‌نێویاندا ، دوو ده‌رمان ناویان ( کۆکا ) و ( کۆلا ) یه ! . که‌واته ، ئه‌و ( کۆکا کۆلا ) یه‌ی له ده‌رمانێکی نێو ده‌رمانخانه‌کانه‌وه هاتۆته ناو بازاڕ و بۆته خواردنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ، نه ناولێنانی و نه مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانیشی ، هیچ پێوه‌ندییه‌کی به ( لا محمد ، لا مکه ) وه نییه و ئه‌وه‌ی واشیگوتووه ، درۆی هه‌ڵبه‌ستووه.
* * *
له رۆژاوا ، به زه‌قی هه‌ست به که‌مزانیاریی کورده موسوڵمانه‌کان سه‌باره‌ت به ئایینه‌که‌یان ده‌کرێت ، زۆر جار تووشی دۆستی وابووم که ئاماده نه‌بووه بچێته ماکدۆناڵد نانبخوات ، چونکه به بڕوای وی: پاره‌ی ماکدۆناڵد ، ده‌ڕواته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ته کافره‌کان و موسوڵمانی پێدهکوژرێن ، به‌ڵام به شانازییه‌وه چووه‌ته رێستورانتێکی تورکی و به کڕینی دۆنهرێک ، بێئه‌وه‌ی بزانێت ، هاوکاریی به‌هێزبوونی ئابووریی ده‌وڵه‌تێکی کردووه ، که تا ئێستاش کوردان قهتڵوعامدهکا و ئینکاریکردوون ! . مخابن ئه‌و کهمزانیاری و خۆشباوه‌ڕییه ، ماکێکی قوڵی له نێوماندا هه‌یه و زۆریشی وهپاشخستووین .
(1)citiezen of the world / pc programma
|
نووسه‌ر
Hemn له Monday, August 29, 2005
( بۆچوونی تۆ )
(0)
 |
| |
Tuesday, August 23, 2005
|
پیاوی ریلاکس
|

به‌رێز کۆهێن ، ته‌مه‌نی له کوڕێکی بیست ساڵه ده‌چێ ، به‌ڵام بۆخۆیدهڵێ : سی و سێ ساڵم و کچۆڵهیهکیشم هه‌یه ، ئه‌و جگه‌ره‌کێشێکی بێڕه‌زا و کهمدوێیهکی بێئۆقره‌یه، هه‌میشه‌ش که لێیده‌پرسم : چۆنی ؟ ، بێئه‌وه‌ی ده‌موچاوی تێکنێ ، یان پێبکه‌نێ ، ده‌ڵێت : ریلاکس .... (1) . پێیده‌ڵێم : سه‌یره له‌و دنیا پڕ له ئازاره‌دا ، ده‌توانی ریلاکست هه‌بێ ، بزه‌یه‌ک ده‌کا و ده‌ڵێت : شه‌ڕی نائارامییه‌کان ، به ریلاکس ده‌کرێ .
* * * به‌رێز کۆهێن ، تێکه‌ڵه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگییه ، باوکی ، جاران خه‌ڵکی یه‌مه‌ن بووه ، به‌ڵام دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی جوله‌کان ، بۆته ئیسرائیلی ، دایکیشی سوێدییه و له‌به‌رئه‌وه‌ی له زووه‌وه چۆته ئامریکا ، ئێستا به ئینگلیزی قساندهکا و به‌هێزترین پاسپۆرتی دنیای دهباخهڵدایه . بۆخۆیشی هه‌رچه‌نده له ئیسرائیل له دایکبووه ، به‌ڵام زۆر چکۆلهبووه که ئه‌و وڵاته‌ی به‌جێهێشتووه و پاش چوونه ئیسپانیا و فه‌ره‌نسا و به‌رازیل وشاری جیهانیی نیویۆرک ، ئێستا خه‌ڵکی هۆڵه‌نده و چووه دژی ده‌ستووری ئه‌وروپی و ئه‌وانه‌ی به‌قه‌ولی وی ( بازرگانانی دێموکراسین ) ، ده‌نگیداوه . ئه‌و زۆر تووڕه‌ده‌بێ که به - به‌رێز کۆهێن – بانگیدهکهم و هه‌موو جارێ ده‌ڵێت : نێوم( رۆنێن) ه ، تکاده‌که‌م هێنده ره‌سمی مه‌به ، ئه‌زیش سه‌ری بۆ راده‌وه‌شێنم و ده‌ڵێم : ده‌زانم ، به‌ڵام له کولتوری مندا ، ناکرێ که‌سێکی له‌خۆم به‌ته‌مه‌نتر ، به نێوی چکۆله بانگ بکه‌م ؛( رۆنێن) که‌مێک داده‌مێنێ وده‌ڵێت : چه‌ند کولتورێکی به‌ڕێزتان هه‌یه ! ، یه‌کسه‌ر ده‌ڵێمه‌وه : وایه .. به‌ڵام هه‌ندێجار ئه‌و بهڕێزییه سه‌رئێشه‌یه ! .
* * *
به‌رێز کۆهێن ، باسی ئیسرائیل ده‌کات ، ئه‌و پێیوایه که هاوژیانی ده‌گه‌ڵ عاره‌بان زه‌حمه‌ته ، بۆیه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا دروستکردنی ده‌وڵه‌تی جوله‌کان، له ته‌نیشت وڵاته عاره‌بییه‌کان ، به هه‌ڵه‌ی گه‌وره ناوده‌با ، ئه‌و ده‌ڵێت : له ئیسرائیل فره کولتوری زاڵه ، دێموکراسی ئاشنایه و خۆشگوزه‌رانیش هه‌ستپێکراوه ، به‌ڵام که عاره‌بێکی ناباوه‌ڕمه‌ند به فره‌کولتوری و نائاشنا به دێموکراسی و خۆشگوزه‌رانی نه‌ناس ، دێت وله پاسێکدا له نێوه‌ڕاستی تێلئه‌ڤیڤ خۆیدهتهقێنێتهوه ، ئیدی خه‌ڵکی ئیسرائیل وه‌ک شانه‌ی هه‌نگ بڵاوده‌بن و دێموکراسییه‌ت و هه‌موو شتهجوانهکانیان له بیرده‌چێته‌وه ، ئه‌و ده‌ڵێت : له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئیسرائیل‌دا ، زمانی عاره‌بی ده‌خوێندرێ ، له کنێست (2) دا په‌رله‌مانتاری عاره‌ب هه‌ن ، تابلۆکانی هاتووچۆ و دوکانداره‌کان و به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌کان ،هه‌موویان به زمانی عیبری و عاره‌بی ده‌نووسرێن ، له هه‌ر ده ئیسرائیلییه‌ک ، نۆیان به چاکی به عاره‌بی قسانده‌که‌ن ، که‌چی هه‌رواش ئیسرائیلی و عاره‌ب لێک تێناگه‌ن !! .
* * * بهرێزکۆهێن ، سه‌باره‌ت به کوردستان پرسیاراندهکا ، باسی باشوری کوردستانی بۆده‌که‌م ، پێیده‌ڵێم : ئه‌زیش هاوژیانیم ده‌گه‌ڵ عاره‌بان پێزهحمهته ، به‌ڵام ره‌وشی خۆشمانم پێ له‌وان چاتر نییه ، له وڵاتی من نه فره‌ده‌نگی زاڵه ، نه دێموکراسیی راستینه ئاشنایه و نه حوکمه‌تیش زۆر به خۆشگوزه‌رانیی هاووڵاتییانه‌وه به‌خه‌مه . بۆیه‌ش که عاره‌بێکی ناباوه‌ڕمه‌ند به فره‌ده‌نگی و نائاشنا به دێموکراسی و خۆشگوزه‌رانی نه‌ناس، نایه‌ت خۆی له پاسێکدا ، له نێوه‌ڕاستی هه‌ولێر بته‌قێنێته‌وه ، ئه‌وه بۆیه نایکات ، چونکه هاوزمانه‌کانی خۆم له جیاتیی وی ده‌یکه‌ن و که رۆژنامه‌نووسانیش قسه‌یه‌کیان کرد ، هه‌ر حوکمه‌ته‌که‌ی خۆم قڕوقه‌پیان پێده‌کا. له وڵاتی مندا ، هه‌ر له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه، وانه‌ی تووند و تیژی خوڵقێن ده‌خوێندرێ ، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری ئایدیای توندوتیژویستن ده‌بنه ئه‌ندامی په‌رله‌مان و له ته‌له‌فزوێن و له‌سه‌ر شه‌قام و له ئۆفێسی وه‌زیر و وهزیرزادهکانیشدا، توندوتیژی ساده‌ترین دیارده‌یه که ده‌یبینیت . بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر دهکوردێک بپرسیت : کێ هانی توندوتیژی ده‌دات ؟ ، ئه‌وه نۆیان پێتده‌ڵێن : ئێمه و حوکمه‌ت و ئیرهابی و توندوتیژویستهکان!! .
* * *
به‌رێز کۆهێن ده‌ڵێت : هه‌وڵده‌ده‌م پاره‌ی کڕینی به‌له‌مێک و دوکانێکی چکۆله‌ی ماسیفرۆشتن کۆبکه‌مه‌وه و بچم له کوبا ، له قه‌راغ ده‌ریایه‌ک ، ژیانێکی ساده‌ی پڕ له ریلاکس بژیم ، لێمدهپرسێ : تۆ ده‌ته‌وێ چی بکه‌ی ؟ ، پێیده‌ڵێم : خوێندنم ته‌واوده‌که‌م ، دوایێ ڕه‌نگه چاوه‌ڕێی ئه‌وه بکه‌م که پارچه‌یه‌ک زه‌وی سه‌رخۆبوون وه‌رگرێ و له یوئێن پێیبڵێن : ده‌وڵه‌تی کوردستان ، ئینجا بۆیدهگهڕێمهوه و خزمهتیدهکهم . سه‌رڕاده‌وه‌شێنێ و ده‌ڵێت : که‌واته تۆ( پیاوی ریلاکس) نیت !! .
................... (1) هێمنیی ده‌روونی (2) په‌ڕله‌مانی ئیسرائیل
|
نووسه‌ر
Hemn له Tuesday, August 23, 2005
( بۆچوونی تۆ )
(0)
 |
| |
Monday, August 15, 2005
|
ئاخوند و رۆژنامه نووس
|

سه‌ربورده‌ی تهشقهڵهکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ئێران به رۆژنامه‌نووسان ، مێژوویه‌کی دوورودرێژی هه‌یه و یه‌کێکه له‌و دۆسییانه‌ی ، به‌رده‌وام به هۆیه‌وه ، ئێران وه‌ک سه‌رکوتکاری مافویستنه مه‌ده‌نییه‌کان ده‌هێنرێته ناساندن ، رێکخراوه‌ی رۆژنامه‌نووسانی بێ‌سنوور ، له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆیدا ، به فۆنتێکی گه‌وره نووسیویه : ئێران ، گه‌وره‌ترین زیندانی رۆژنامه‌نووسانه له رۆژهه‌ڵاتی نێویندا . هه‌روه‌تر ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ و رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی پاراستنی مافی مرۆڤ ، ده‌وڵه‌تی ئێران ، وه‌ک خاوه‌نی ناخاوێنترین مه‌له‌ف له بواری دژایه‌تیکردنی نڤیسکاران و رۆژنامه‌نووسانی راجیاواز ، دێننه ناساندن . ئه‌نجومه‌نه‌کانی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی ئێرانیش ، هه‌میشه به ده‌نگی به‌رز داوای ده‌فریا که‌وتنی ئه‌و قه‌ڵه‌مانه ده‌که‌ن ، که ئاخونده‌کان ، ده‌یانه‌وێ به که‌یفی وان بنووسن و بیر بکه‌نه‌وه !. لێ پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که : ئایا ده‌ستێکی نهجاتبهخش هه‌یه ، که رۆژنامه‌نووسان له چه‌نگاڵی مه‌لایان رزگار بکات؟!
* * * له‌و دواییانه‌دا ، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی دنیای به‌لای ئێران‌دا راکێشا ، دوور له کێشمه‌کێشی په‌ره‌پێدان و په‌ره‌پێنه‌دانی وزه‌ی ئه‌تۆمی، باسێکی تراژیدیی دیکه بوو . رۆژنامه‌نووسێک به‌ر له زۆرتر له پێنج ساڵ ، - له رواڵه‌تدا - به تۆمه‌تی به‌شداریکردن له کۆنفراسێکی ده‌نگه ناڕازییه ئێرانییه‌کان له به‌رلین و - له راستیشدا - به هۆی سه‌رکێشییه رۆژنامه‌ڤانییه‌کانی ، بۆ ئاشکراکردنی ئه‌و ده‌ستانه‌ی له کوشتنی زنجیره‌ییی کۆمه‌ڵێک روناکبیر و چالاککاری فه‌رهه‌نگیدا ئاڵوده بوون و پله‌و پایه‌ی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تیشیان هه‌یه ، له زیندان تووندکرا . ئه‌وێڕۆژێ ، دنیا ئه‌و رووداوه‌ی وه‌ک به‌شێک له ململانێی نێوان هێزه ریفۆرمیسته‌کان و موحافهزهکارهکان سه‌یرکرد و زۆر خۆی پێوه بهخهمنهکرد ، لێ ئیراده‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بۆ مانه‌وه له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی ، وایکرد که ( ئه‌کبه‌ر گه‌نجی ) ببێته ره‌مزی ئابڕووچوونی ده‌وڵه‌تی ئێران و خۆی بخزێنێته نێو هه‌ر قسهوباسێکهوه که له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا سه‌باره‌ت به‌و وڵاته دێته گۆڕێ .
* * *
ئه‌کبه‌ر گه‌نجی ، زۆرتر له پێنج ساڵی له زیندانێکی هاوشێوه‌ی مه‌حه‌ته‌ی هه‌ولێر دا گوزه‌راندووه ، له‌و پێنج ساڵه‌دا ئه‌وانه‌ی به تۆمه‌تی مرۆڤکوشتن و دزیکردن و سه‌رپێچییه یاساییهنالهبارهکانی دیکه گیراون ، ده‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی که تاوانه‌که‌ی ته‌نیا قهڵهموهشێنییه ، هاوزیندان بوون ، ئه‌وان مافی ته‌له‌فۆنکردن و به ئیجازهچوونهوه بۆ ماڵیان هه‌بووه ، لێ گه‌نجی ئه‌و مافه‌شی وه‌ک پێویست نه‌بووه . ئه‌وان توانیویانه خه‌ون به ده‌رچوون له زیندانه‌وه ببینن ، لێ گه‌نجی – وه‌ک به نووسینه‌کانی نێو زیندانییه‌وه دیاره - نائومێدییه‌کی ته‌واو باڵی به‌سه‌رداکێشاوه . بۆیه‌ش کاتێک وێنه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ، به‌ر له زیندانیکردن ده‌بینین ، گه‌نجێکی پڕ له وزه‌مان دێته پێشچاو ، به‌ڵام له دوایین وێنه‌کانیدا ، پێره‌مێردێکی بڕستلێبڕاو ده‌بینین ، که زوڵمی ناتێگهیشتووییی ده‌سه‌ڵاتداران ، تووشی دنیایه‌ک نه‌خۆشیی کردووه .
* * * مخابن ئه‌وه‌ی له په‌یامی رۆژنامه‌نووسان تێناگا و واده‌زانێ سه‌رکوتکردن و زیندانیکردن ، توانای بێدهنگکردنیانی هه‌یه ، ته‌نیا ده‌وڵه‌تی ئێران نییه ، به‌ڵکو به‌شێکی زۆری حوکمه‌ته‌کانی وڵاتانی جیهانی سێ ، ئه‌وه ته‌رزی بیرکردنه‌وه‌یانه . بۆیه‌ش ده‌ڵێم : ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی رۆژنامه‌نووسان له زیندان تووندبکات ، ده‌بێ چاوه‌ڕێی دووباره‌بوونه‌وه‌ی داستانی گهنجییهکانیش بکات .
* * *
ئه‌وڕۆ یه‌کێتیی ئه‌وروپا ، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، رێکخراوه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤ و داکۆکیکارانی ئازادیی رۆژنامه‌نووسان ، به جددی پێ له‌سه‌ر ئازادکردنی گه‌نجی داده‌گرن و ده‌وڵه‌تی ئێرانیش به قووڵی هه‌ستی به‌و گۆبه‌نده کردووه ، که گرتنی رۆژنامه‌ڤانێک به قه‌ڵه‌مێکه‌وه بۆیخوڵقاندووه ، لێ کێشه‌که له‌و شوێنه‌دایه که ئازادکردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ، هێنده‌ی له زینداندا هێشتنه‌وه‌ی کێشه‌ی به‌دواوه‌یه و هه‌رچۆنێک بێت ، بووه‌ته ره‌مزی پرسینه‌وه له نادادگهرییهک که حوکمی مه‌لاکان و گوێگرتن لێیان له ده‌سه‌ڵاتداریدا هێناویه‌ته ئاراوه . بۆیه ، ئازادکردن یان نه‌کردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ، هیچ گۆڕانێکی له‌و نێوزڕانهدا پێناکرێ ، که ئێران بۆخۆی دروستیکردووه.
|
نووسه‌ر
Hemn له Monday, August 15, 2005
( بۆچوونی تۆ )
(0)
 |
| |
|
جه نابی وه زیر.. ئیستیقاله بده
|

ئاکۆ محه‌مه‌د ، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی میدیا
له دوو هه‌فته پێش ئێستاوه قسه‌م ده‌گه‌ڵ نه‌کردووه ، دوایین جار که قسه‌مانکرد ، باسی مه‌سه‌له‌ی ( زاناگێت ) و چۆنیه‌تیی چاره‌دۆزی بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و دیاردهیهمانکرد ، باسی نووسینی پرۆژه‌ی ( سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگیی حوکمه‌تی کوردستان ) م دهگهڵکرد ، ئه‌و وه‌ک هه‌میشه هانیدام و پێشیگوتم : په‌له‌ی تێدابکه ، ئه‌زیش وهخۆکهوتم و تا ئێستا نه‌متوانیوه ته‌واوی بکه‌م ، من سه‌رقاڵی نووسینی پرۆژه‌که‌م ، به‌ڵام ئه‌و له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی راپرسییه‌ک له زیندان تووندکراوه و که‌ی دێته ده‌رێ ؟ ، وهڵڵاهوئهعلهم ! .
* * *
دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ 18ی گه‌لاوێژ ، له کاتێکدا که ژماره 203 ی رۆژنامه‌ی میدیا، هێشتا بۆنی مره‌که‌بی تازه‌ی چاپی لێهاتووه ، پۆلیسی خانه‌قا هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌رماڵی ( ئاکۆ محه‌مه‌د ) ی رۆژنامه‌نووس و ده‌ستگیریانکردووه ، وه‌ک ده‌گوترێ ، پۆلیسه‌کان نه ئاگادارینامه‌ی سه‌ندیکای خه‌وتووی رۆژنامه‌نووسانیان پێبووه و نه له کاغه‌زی تاوانبارێتیی ئه‌و رۆژنامهنووسهشدا گوناهێکی گه‌وره‌تر له ( بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی راپرسییه‌ک ) خوێندراوه‌ته‌وه! . ده‌ڵێن ئاکۆ تۆمه‌تبارێکی دیکه‌شی له‌گه‌ڵه که نێوی ( مو‌سا ئه‌حمه‌د ) هو ئه‌ویش له تاوانی مه‌زنی راپرسیکردندا هاوکاربووه ، ده‌شڵێن مو‌سا ش ، وه‌ک ئاکۆ ، وه‌زیرێکی ده‌سترۆیشتووی تووڕه‌کردووه و ئه‌ورۆ باجی تووڕهکردنهکه ده‌داته‌وه .
* * *
دیوێکی جوانی حوکمهتکردن ، پاراستن ورێکخستنی ماف و ئازادییه‌کانی هاووڵاتییانه ، حوکمه‌تی باش - بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری و دووره تاوانی بچه‌سپێت - هه‌وڵده‌دات کۆمه‌ڵگایه‌کی رێزلهیهکدیگرتوو دروستبکات ، حوکمه‌تی چاک ، به روونی هه‌ستده‌کات که بۆ سازکردنی جڤاکێکی داماڵراو له گه‌نده‌ڵی و بۆ خۆده‌ربازکردن له پاشخانێکی ئیداری و سیاسیی بۆگه‌نبوو ، پێویستیی مکومی به رۆژنامه‌نووسانی به هه‌ڵوێست و راستیبین هه‌یه ، له‌و شوێنه‌دا که رۆژنامه‌نووسی هه‌قیقه‌ت نووس ده‌بێته چاوی هه‌میشه ئاوه‌ڵای گهندهڵیبینین ، حوکمه‌ت ده‌توانێ ئاسووده‌تر و باوهڕبهخۆبووتر پێنگاڤ هه‌ڵێنێ ، له‌و شوێنه‌شدا که رۆژنامه‌نووسی راستیویست بێدهنگدهکرێ و ته‌نانه‌ت ئیجازه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی راپرسییهکیشی نادرێتێ ، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که حوکمه‌ت ، له گه‌نده‌ڵییه‌کی که‌مه‌رشکێندا نغرۆ بووه و نایه‌وێت له رێگای راپرسییه جه‌ماوه‌رییه‌کانه‌وه حه‌یای بچێ ! . * * *
به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی راپرسییه‌که‌ی ( میدیا ) و (په‌یمانگای کوردستان )یش هه‌موومان ده‌مانزانی که وه‌زاره‌تی ناوخۆی حوکمه‌تی کوردستان ، که‌مته‌رخه‌مترین وه‌زاره‌ته ، به‌رله‌وه‌ی ئاکۆ و مو‌سا ، ده‌ره‌نجامی راوهرگرتنهکانیان بڵاوبکه‌نه‌وه ، بیستبوومان که پاش ئه‌و هه‌موو ته‌قینه‌وه و نائارامیخوڵقێنییهی هه‌ولێری گرتبۆوه ، ئه‌وه‌ی ده‌سته گڵاوه‌کانی ئاشکراکرد ، زیره‌کی و چه‌له‌نگیی کارمه‌نده ئاسایشپارێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌بوو ، به‌ڵکو جهربهزهییی زارۆکێکی ده‌ستبه‌سه‌رکراو بوو ، که بوو به خدری زینده و به راکردن و ئاشکراکردنی شوێنی رۆنیشتنی دێوه‌کان ! ، ئاسایشه دهستوپێسپییهکهمانی له‌و ده‌سته‌وه‌ستانی و هه‌راسانبوونه رزگارکرد ، که کۆمه‌ڵێک نێرباز بۆیان خوڵقاندبوو ! . به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و راپرسییه‌ش ، زۆربه‌مان چاوهڕێماندهکرد - وه‌زیری ناوخۆ - وه‌ک رێزگرتنێک له بێزاریی خه‌ڵک ، ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه و به راشکاویشهوه دان به ناسهرکهوتووییی خۆیدابنێت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ک هه‌ر ئه‌وه رووینه‌دا ، به‌ڵکو به گرتنی ( ئاکۆ ) و ( مو‌سا ) ، بزمارێکی دیکه له ده‌رگای کڵۆمدراوی ( ئازادیی راده‌ربڕین ) درا .
* * *
ئه‌وانه‌ی له‌و ساڵانه‌دا رۆژنامه‌ی میدیا یان خوێندبێته‌وه ، چاکده‌زانن که جێپه‌نجه‌ی ئاکۆ چه‌نده به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسیی بابه‌تییانه‌ی کوردییه‌وه دیاره ؟ ، وه‌بیرمه چوارساڵ پێش ئێستا ، نووسینگه‌ی رۆژنامه‌ی میدیا ، ژوورێکی چکۆله‌ی نێومهکتهبی سیاسیی ( یهندک ) بوو و بودجه‌که‌شی شتێکی زۆرناچیز بوو ، لێ له‌وێوه هه‌ولێر و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان ، رۆژنامه‌یه‌کیان ههمبێزدهکرد که تێیدا حورمه‌تی وشه ده‌گیرا و هه‌ر له هه‌واڵه‌وه بیگره تا ده‌گاته نووسین و رادهربڕینهکان ، زۆر که‌م ئینشا ده‌بیندرا . له‌م دواییانه‌دا ، ئاکۆ ده‌یگوت : له‌وه‌ته‌ی ئێوه لێره‌نین ، میدیا ره‌وشی باشتربووه و ئێستا نووسینگه‌ی سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه ! ، له‌دڵی خۆمدا ده‌مگوت : حیزبه‌کان بوودجه‌ی خه‌یاڵی بۆ ماشێنی راگه‌یاندنه‌کانیان سه‌رفده‌که‌ن ، که‌چی هێشتاش ده‌نگیان ناڕهسایه ، دڵخۆشیی زۆربه‌ی راگه‌یاندکاره حیزبییه‌کانیش به معاشێکی چاتر و پارچه زه‌وی و ئۆتۆمبێله ، که له حیزبی دایک وه‌ریده‌گرن، که‌چی رۆژنامه‌نووسێکی بلیمه‌ت ، به بودجه‌یه‌کی زۆرکه‌م ، یه‌کێک له باشترین رۆژنامه کوردییه‌کان ده‌رده‌چوێنێ و ده‌بێ به‌وه خۆشحاڵ بێت که نووسینگه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی بۆ رۆژنامه‌که‌ی داناوه ! ، دیسان ده‌دڵی خۆمدا ده‌مگوته‌وه : تڕحێو له‌و ئازادییه ، تف له‌و خۆشبه‌ختییه .......
* * *
تا ئێستا که 19ی گه‌لاوێژه و کاتژمێر 10 یه به کاتی ئه‌وروپا ، ئاکۆ و مو‌سا له زینداندان ،- وه‌ک رۆژنامه‌نووسێک - چاوه‌ڕێده‌که‌م وه‌زیری ناوخۆ هه‌ست به هه‌ڵه‌ی خۆی بکات و ئه‌و دوو هاوکاره‌م ، سه‌ره‌ڕای لێبوردن لێخواستن ئازادبکات . ئه‌گه‌ر نه‌یکات ، ته‌نێ من نا ، به‌ڵکو ژماره‌یه‌ک رۆژنامه‌ڤان و نووسه‌ری دیکه‌ش ، ناچاری پرۆتهستۆنامه نووسین و ئیمزاکۆکردنه‌وه و تێگه‌یاندنی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و مافی رۆژنامه‌نووسان ده‌بین . بێگومان ئه‌وه‌ش بۆ وه‌زیری حوکمه‌تێک که وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی هه‌یه و زووزووش خۆی وه‌ک نموونه‌ی بێنموونه له رۆهه‌ڵاتی ناڤین‌دا دێنێته ناساندن ، ده‌ره‌نجامێکی باشی نابێ . هه‌روه‌تر وه‌ک کوڕه پێشمه‌رگه‌یه‌کیش داوا له‌وه‌زیری به‌ڕێزی ناوخۆ ده‌که‌م ،که ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه و با به‌سبێت تووڕه‌یی و بێزاریی خه‌ڵک ، له ئاسایشپارێزه که‌مته‌رخه‌مه‌کان . جه‌نابی وه‌زیر .. ئیستیقاله بده
|
نووسه‌ر
Hemn له Wednesday, August 10, 2005
( بۆچوونی تۆ )
(0)
 |
| |
Tuesday, August 09, 2005
|
خۆزگه وه ک سه گ باین !
|

ماڵی دوو ده‌قیقه دووره له ماڵی هاوڕێکه‌م ، هه‌میشه به کراسێکی گوڵدار و پانتۆڵێکی درێژتر له باڵای ، به سه‌گێکه‌وه دێت و ده‌ڕوات ، ئه‌و که له ژێر چاویلکه جوان و مۆدێرنه‌که‌یه‌وه له من ده‌ڕوانێ ، ناچارمدهکا سڵاوی لێبکه‌م ، به‌ڵام زه‌حمه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه ناداتهخۆی و بهسهرراوهشاندنێک تێده‌په‌ڕێ . ئه‌و ده‌ڕوات ، زۆر هێمن ده‌ڕوات و سه‌گه ئاقڵهکهشی له ته‌نیشتی و به شکۆیه‌کی ئازایینوێنانهوه هاوپێنگاڤیی ده‌کات ، ئه‌وان زۆرتر له‌وه‌ی له سه‌گ و خاوهنسهگ بچن ، له دوو هاوڕێی چاکدهچن ، بۆیه‌ش حه‌زده‌که‌م له خه‌سڵه‌تی ئه‌و پێوه‌ندییه ناوازه‌یه‌یان تێبگه‌م و بزانم دۆستایه‌تیی سه‌گ و بنیاده‌م ، کوێی شایسته‌ی تێڕامانه؟
* * *
ناوی ( دانیێل ) ه ، ته‌مه‌نی حه‌فتاساڵه و ده‌ڵێت : هێشتا جحێڵم ! ، هاورێکه‌شی ( تارزێن ) ه و پرسیاری ته‌مه‌نیم نه‌کردووه ، تارزێن به میهره‌بانییه‌وه به‌ده‌وری هاوڕێکه‌یدا ده‌سووڕێته‌وه و له‌شی له قاچه‌کانی دانیێل ده‌سوێت ، ئه‌ویش به‌رسڤی خۆشه‌ویستییه‌که‌ی ، به دهستبهسهرداهێنان و نه‌وازشێکی راستگۆیانه ده‌داته‌وه ،تارزێن ده‌یه‌وێ به‌ره‌ولای من بێ ، نازانم نیازی چییه؟! ، بۆیه‌ش سڵدهکهمهوه و که‌مێک ده‌کشێمه‌وه دوایێ ، به‌ڵام هاوڕێکه‌ی دڵنیامدهکاتهوه و به ده‌نگێکی که‌مێک سۆزئامێز ده‌ڵێت : لێی مه‌ترسه ، هیچناکات . پێیده‌ڵێم : تاکه ئاژه‌ڵ که لێیدهترسێم ، سه‌گه ( مه‌به‌ستم له دهستهمۆکانه ) ، لێ ئه‌و به توندی ره‌تیده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت : باشترین گیانله‌به‌ر که بیناسم کسۆکه * ، ده‌مه‌وێ جوانتر لێیحاڵیبم ، بۆیه‌ش ده‌پرسم : له مرۆیانیش چاتره ؟ ، به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێت : زۆریش چاتره ! .
* * *
مامۆستا به ده‌نگی به‌رز ده‌یگوت : ئای زه‌رده ده‌وه‌ڕێت ، ئێمه‌ش به‌دوایدا ده‌مانگوته‌وه . دیسان ده‌یگوت : زه‌رده دڕه ، که‌مێک ده‌ترساین و به ده‌نگی به‌رزتر ئه‌ویشمان ده‌گوته‌وه . ئه‌وجاره ده‌یگوت : زه‌رده زۆر زۆر دڕه ! ، ئێمه‌ش زۆر زۆر له زه‌رده ده‌ترساین و به ناچاری ئه‌وه‌شمان ده‌گوته‌وه . که زه‌نگی کۆتایی لێیده‌دا ، به ده‌م رێگاوه ، به گۆرانی ( زه‌رده زه‌رده وا ڕاوه ) به‌ره‌و ماڵدهبووینهوه ، له رێگادا تووشی سه‌گێکی به‌ڕه‌ڵڵا ده‌بووین و به هه‌مووان به‌ردبارانمان ده‌کرد ، هه‌رچه‌نده زۆریش ده‌ترساین که وه‌ک زه‌رده‌ی نێو کتێبی قوتابخانه ، پێمانبوهڕێ ، یانیش زۆر زۆر دڕ بێ ، لێ زه‌رده‌ی داستانی مه ، تێیدهقوچاند و ئێمه‌ش گۆرانییه‌که‌مان دهستکاریدهکرد : زه‌رده ناوه‌ڕێ .. زه‌رده زۆر زۆر دڕ نییه ... زه‌رده هه‌ڵدێ ، زه‌رده پیاو نییه !!.
* * * دانیێل کارمه‌ندی خانه‌نشینی ده‌وڵه‌ته ، ماڵه‌که‌شی پڕ له کتێبی کۆن و جوانه ، لێ له ته‌کنه‌لۆژیای نوێ دڕدۆنگه و له ته‌له‌فزوێن بترازێ ، هیچ ئامێرێکی دیکه‌ی پێوه‌ندیگرتن به‌دنیای ده‌ره‌وه‌ی نییه ، پێیده‌ڵێم : ئینته‌رنێت شتێکی پێویسته ، ده‌ڵێت : نامه‌وێ ، چونکه ئاوا ژیانم ئارامتره ، ده‌ڵێم : ئه‌ی بۆ ته‌له‌فۆن یان مۆبایلت نییه ؟ ، ده‌ڵێ : چییانلێبکهم ؟! ، که‌مێک بێدهنگدهبم و پێیده‌ڵێم : ده‌گه‌ڵ هاورێکانت ، یان خزمه‌کانت پێوه‌ندی بگره ، بێ راوه‌ستان ده‌ڵێت : هاورێی من ناوی ( تارزێن ) ه ، ئه‌ویش تێلهفۆنیشی بۆ نه‌که‌م ، هه‌ر ده‌گه‌ڵمه ! ، دیسان درێژه‌ی ده‌داتێ و ده‌ڵێت : تارزێن ، نه بۆڵه‌بۆڵ ده‌کات ، نه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دیکه‌دا ده‌ڕوات ، نه به‌درۆ ده‌ڵێ : خۆشمده‌وێی ، تارزێن دۆستێکی به‌وه‌فایه ، ئه‌وم هه‌یه ، به‌سمه . * * *
دواندنی ئه‌و پیاوه و ناسینی هاوڕێکه‌ی ، ده‌رگای راستییه‌کی سه‌یرم به روودا ده‌کاته‌وه : - ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌قڵه مه‌زنه‌ی له که‌لله‌ی مرۆڤاندایه ، خۆشه‌ویستی و وه‌فاداریی بێبه‌رامبه‌ری سه‌گیشمان هه‌با ، نه به‌ر له وشکبوونه‌وه‌ی مره‌که‌بی رێککه‌وتنه ئاشته‌واییه‌کان ، پاشقۆڵمان لێکدیدهگرت و نه قه‌تیش ده‌مانتوانی جگه لهناوپێخهفی میهره‌بانانه‌ی دڵدار و هاوسه‌ره‌کانمان ، له شوێنێکی دیکه ، به ئارامی بخه‌وین . خۆزگه چه‌نده مرۆڤی ئاقڵین ، هێنده‌ش وه‌ک سه‌گ وهفادارباین ! . .................. * زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌ی باڵه‌کایه‌تی ، به سه‌گ ده‌ڵێن : کسۆک ، ئه‌زیش به‌ئه‌نقه‌ست ( هۆند ) ی هۆڵه‌ندیم به( کسۆک) وه‌رگێڕاوه .
|
نووسه‌ر
Hemn له Tuesday, August 09, 2005
( بۆچوونی تۆ )
(0)
 |
| |
|
هه واڵی هه ڵوێستنامه به هۆڵه ندی
|
Volgens nieuwsberichten uit Iran, zijn sinds 9 juli steden in Koerdisch gebied niet meer veilig. Deze onveilige situatie is ontstaan nadat de politie in Mahabad het lijk van Shoan Qaderi, lid van de Koerdische Democratische Partij Iran (KDPI), achter een vrachtwagen de stad heeft rond gesleept. Doel was om Koerdische jongeren af te schrikken enigerlei actie te ondernemen tegen de Iranese regering. Shoan Qaderi zette zich in voor de rechten van het Koerdische volk, meningsvrijheid en gelijkwaardigheid. Hij werd op 9 juli jongst leden gearresteerd en van dichtbij neergeschoten, daarna is hij, zoals gezegd, achter een vrachtwagen door de straten van Mahabad gesleept. Deze wrede daad, heeft de gemoederen in de stad en de regio hoog doen oplaaien. Winkels houden hun deuren gesloten en scholieren blijven thuis. Ook in andere Koerdische steden in Iran protesteren mensen, op diverse wijzen, om hun woede kenbaar te maken. De politie reageert hier fel op door op willekeurig wijze mensen op te pakken, straatverboden af te kondigen en arrestanten te martelen. De situatie in Koerdische steden wordt met de dag slechter; wanneer het dagelijkse leven weer op gang zal komen is geheel onduidelijk. Vanaf het begin van de revolutie vraagt het regime telefoonbedrijven om alle telefoongesprekken met het buitenland door te geven om zo nieuws niet naar het buitenland door te laten dringen. De telefoonverbinding van sommige koerdische steden is verbroken.
Inmiddels is ook bekend geworden dat twee jongens, van 14 en 18 jaar, door marteling om het leven zijn gekomen. Om de gevangenen te steunen en tegen deze onmenselijke acties van het regime te protesteren gingen vandaag ( 7 augustus) de Koerden in geheel Iran gedemonstreerd en geprotesteerd. Koerdische weblog-auteurs veranderen, in protest, ook allen de naam van hun sites in “Leven Oost Koerdistan” en hun eis is:
Vrijlating van alle gearresteerde mensen, zonder voorwaarden. onderzoeken en vervolging van de misdadigers. Terugtrekken van alle veiligheidstroepen en politie uit Koerdistan, welke de hoofdoorzaken van de houtige onveiligheden en opruiing in dat gebied zijn. Officele schuldbekentenis van regeringsleiders aan de Koerdische bevolking en familie van de gemartelden en schadevergoeding voor onschuldige slachtoffers. We willen er ook aan herinneren dat de Koerdische revolutie niet onder welke beschutting dan ook gedoofd mag worden, vrije meninguiting en protesteren is het wettelijke recht van ieder mens.
* * *
Via deze brief vraag ik iedereen, alle humanitaire organisaties en anderen met gevoel voor rechtvaardigheid en m.n. die actief zijn in deze regio, zich met kracht in te zetten voor hun vrijheid en hun beklag te doen bij de Iranese regering om deze regime te dwingen om de koerden en hun recht in acht te moeten nemen, niet laten het doel van het misleiden van dertien miljoen mensen uit te komen en hun vrijheid onder de voet te laten lopen. M. Kia
|
نووسه‌ر
Hemn له Tuesday, August 09, 2005
( بۆچوونی تۆ )
(0)
 |
| |
Saturday, August 06, 2005
|
هه‌ڵوێست
|
 ئێمه‌ی بلاگنووسانی کورد، وه‌ک نیشانه‌ی هاوده‌نگی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و دژ به كوشتاری دڕندانه‌ی هاونیشتمانییه‌کانمان، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 16ی گه‌لاوێژ، هاوكات ده‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتیی شاره‌كانی كوردستان ، ناوی بلاگهكانمان ده‌گۆڕین بۆ (بژی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان). داخوازییهكانیشمان ئه‌وانه‌ن: - ئازادیی بێمه‌رجی ئه‌وانه‌ی له ڕووداوه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی كوردستاندا به‌ندكراون. - ناساندن و دادگاییكردنی تاوانباران. - چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کان، كه تاوانبارانی سه‌ره‌كیی نائارامی و سهركووتكردنهكانی ئه‌و دواییانه‌ی كوردستانن. -به ره‌سمی داوای لێبوردنكردن، له لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه، له خه‌ڵكی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی گیانبهختكردووهكان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ماڵیی خه‌ڵكی بێ‌تاوان.- وه‌بیر هه‌موولایه‌کیشی دێنینه‌وه ، كه خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد، نابێ به هیچ بیانوویه‌که‌وه سهرکوتبکرێ ، ده‌نگ هه‌ڵبرین و مانگرتنیش، مافی یاسایی‌ی هه‌ر مرۆڤێكه!.! |
نووسه‌ر
Hemn له Saturday, August 06, 2005
( بۆچوونی تۆ )
(0)
 |
| |
Monday, August 01, 2005
|
( با ) ره نجی به باداین
|

له برۆکسه‌له‌وه ده‌گه‌ڕامه‌وه ئامستهردام ، له‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌دا که ئێمه‌ی هه‌ڵگرتبوو ، مرۆڤی جیا ، له میلله‌تی جیای تێدابوون ، بۆیه‌ش به درێژاییی رێگا ، گوێم له‌و هه‌موو گفتوگۆ ههمهزمانانه گرت ، که رێبواره‌کان پێکیاندهگۆڕییهوه . به‌رامبه‌رم زارۆکێکی چکۆله‌ی قسه‌که‌ر دانیشتبوو ،له ته‌نیشتیشم ، پیره‌ژنێک که به دامێن و چاکه‌ته مه‌خمه‌لییه سووره‌که‌ی و کڵاوه کلاسیکییه‌که‌ی و ده‌ستکێش و ماکیاجه زۆر تۆخه‌که‌یه‌وه ، زۆرتر له شاژن ده‌چوو ، نه‌ک له هاووڵاتییه‌کی ساده ، دانیشتبوو . زارۆکه چکۆله‌که ، یه‌کجێ قسه‌یده‌کرد و هه‌راسانی کردبووم ، به‌ڵام هاوڕێکه‌ی ، که هه‌مان پیره‌ژنه شیکپۆشه‌که‌ی ته‌نیشتم بوو ، به بایه‌خه‌وه گوێی بۆ راده‌داشت و بۆچوونی ده‌گه‌ڵ ده‌گۆڕینه‌وه .. به خۆممگوت : ئێمه ده‌بووایه ، به‌رامبه‌ر گه‌وران ، لهسهرچۆکدانیشین و قسانیش نه‌که‌ین ، لێ منداڵی ئێره نه‌ک هه‌ر قسانده‌که‌ن ، به‌ڵکو مافی رادهربڕینیشیان هه‌یه ! .
* * *
منداڵیی مه ، منداڵیی کۆمه‌ڵێک بنیاده‌می له‌خه‌مدا پیربوو بوو ، ئێمه که چاومانکردهوه ، ده‌نگی ته‌قه گوێی کاسکردین و ناڵه‌ی رۆحدهرچوونی پیاوێکیش که له ژێر دیواری کۆڵانه‌که‌ماندا تێرۆرکرا ، فێری گۆرانیی غه‌مگینی کردین . ئێمه هێشتا چکۆلهبووین که بێئه‌وه‌ی بزانین بۆ ؟ ، فێریانکردین تهحیهتولعهلهم (1) بۆ ئاڵایه‌کی زوڵمخوڵقێن بکه‌ین ، هێشتا گه‌رمیی باوه‌شی دایکمان ، وه‌ک تامی هه‌ڵووژه‌یه‌کی ترش ، به‌سه‌ر زمانی رۆحمانه‌وه مابوو ، که ناچارکراین سێ کتێب بۆ ( ئه‌ده‌ب و رێزمان و خوێندنه‌وه ) ی عاره‌بی ده‌بن ههنگڵنێین و بۆ زمانه‌که‌ی خۆشمان به کتێبۆکه‌یه‌ک بۆ هه‌مووان قایلبین . ئێمه پرسیارمان زۆربوون ، لێ زلله‌ی باوکمان بێدهنگیکردین .
* * *
که دڵتهنگدهبم ، هیچ دیمه‌نێک له دیمه‌نی ئه‌و زارۆکه به نیعمهتشادبووانه شیرین‌تر نییه له لام ، که لێره ، له کیشوه‌ری نوێیهتییهکان ، پڕبه‌دڵ قاقا لێده‌ده‌ن . لێره سه‌رنج له شه‌ڕی مافویستیی زارۆکاندهدهم ، ده‌بینم شه‌ڕی وان هه‌مان ئه‌و شه‌ڕه نییه که ئێمه ده‌بووایه بیکه‌ین ، ئه‌وان شه‌ڕی ئه‌ودیو خۆشگوزهرێنی ده‌که‌ن ، به‌ڵام ئێمه شه‌ڕی گه‌یشتن به خۆشگوزهرانیشمان نه‌کرد . لێره که منداڵ له دایکده‌بێ ، به‌ر له‌وه‌ی بێت ، به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه .. په‌روه‌رده‌یه‌کی تۆکمه ، سیستمێکی خۆراکیی ساغڵه‌م ، بایه‌خپێدانێکی تایبه‌ت و به چاوی بنیاده‌می ته‌واو سه‌یرکردن و ....هتد . لێره منداڵ که له‌دایکبوو ، یه‌کسه‌ر ژوورێکی پڕ له له‌یستۆکی بۆ جیاده‌کرێته‌وه ، به‌مه‌ش به بێئه‌وه‌ی شه‌ڕی رێکخستنی ده‌ستوور و دانیشتن له‌گه‌ڵ جهعفهرییهکاندا بکات ، فێدهڕالیزمی خانه‌واده‌گی وه‌رده‌گرێت ! ، ئه‌و فێدهڕالیزمهش هه‌تاهه‌تایه نییه و پاش هه‌ژده‌ساڵ ، به بێ رێفراندۆم و به بێ ترسان له ناڕه‌زایی و کێشه‌سازیی هاوسێیان ده‌بێته ( سه‌رخۆبوون ! ) . ده‌مگوت : ئێوه چه‌ند خۆشبه‌ختن ، که به فێدهڕالیزم رازینین ، ده‌یانگوته‌وه : به بێ سه‌رخۆبوون مرۆڤ کامڵ نییه !.
* * *
ئێمه منداڵبووین ، که‌س لێی نه‌پرسین : حه‌زتان له کوێیه بۆ ژیان ، بۆیه‌ش که له‌سه‌ره‌تای راپه‌ریندا ، ماڵمان چووه‌وه بۆ قه‌ڵادزێ ، جگه له داروپه‌ردووی خانووه تێکدراوه‌کانی شارێکی رووخا‌و ، شوێنێکی دیکه‌مان شکنهدهبرد بۆ یاریکردن . له‌یستۆکی مه ، پارچه بلۆک و له‌ته شیش و ورده بزمار و قاپۆڕی گولله بوون ، له یه‌که‌م رۆژیشه‌وه نه‌ک هه‌ر فێدهڕالیزم باسێکی نه‌بوو ، به‌ڵکو ده‌بووایه ، به تاکده‌سه‌ڵاتیی بێزهبر و زه‌نگی باوکیشمان زۆر شوکر بین ! .
* * *
ئێمه که حه‌سره‌تی ماڵی خۆههبوون و وه‌ده‌ستهێنانی سه‌رخۆبوونمان ده‌کێشا ، به پارچه بلۆکه‌کان چواردیوارێکمان دروستده‌کرد ، له‌ته شیشه‌کانمان ده‌کردنه کاریته‌ی چواردیوارهکه و ورده بزمار و قاپۆڕی گولله‌کانیش ده‌بوونه ( گوڵ و گوڵدان ! ) . ده‌مایه‌وه ( پیاو ) و ( که‌یبانوو ) ی ماڵ، ئه‌ویش ئاسانبوو ، ئازاترین کوڕمان ده‌بوو به ( زاوا ) و جوانترین کچیش – به مه‌رجێک که‌س به دایکی نه‌ڵێت ! – ده‌بووه ( بووک ) . ئیتر ئاهه‌نگێکی خنجیلانهشمان سازده‌دا و دهستماندهکرد به هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌کی ناڕێک و بهیهکدیپێکهنین ، ئێمه له شادی‌دا رۆدهچووین ، لێ بایه‌ک ده‌هات و له‌ته شیش و نایلۆنی له‌سه‌ر چواردیوارهکه هه‌ڵده‌داین و که‌مێک دیواره‌که‌شی ده‌ڕووخاند . ئێمه که ده‌ماندیت ، ( با ) ره‌نجی بهباداین ، کزه لهجهرگمانهوه ده‌هات ، به‌ڵام دیسانیش پێدهکهنینهوه و سه‌رله‌نوێ تێههڵدهچووینهوه .
* * *
منداڵیی مه ، ئاوابوو ، ( با ) ره‌نجی به باداین و کزه له جه‌رگمانه‌وه هات ، به‌ڵام پێکه‌نین و سه‌رله‌نوێ تێههڵچووینهوه . ........................................... (1) سڵاو بۆ ئاڵا ..
|
نووسه‌ر
Hemn له Monday, August 01, 2005
( بۆچوونی تۆ )
(0)
 |
| | |
|