وێبلاگی یادداشته‌کانی هێمن عه‌بدوڵڵا

Thursday, March 31, 2005
حیکمه ته کانی ئێزه د!



زۆر جار ده پرسم : ئه وه چ حیکمه تێکه ئێزه د ده گه ڵ ئێمه دا ده کاریهێناوه و ئاداری کردۆته مانگی هه موو تاڵی و شیرینییه کانمان ؟ ، ده ئادارێدا رۆژێک خه نده مان له سه رلێوانه و بۆ سبه ینێکه ی ، ناچارین به دڵی غه مگینه وه سه ره خۆشی له یه کدیبکه ین.. رۆژێک خه ریکی ڤه کۆڵینین له شادییه کانمان و رۆژێکی دیکه ش په نجه به کۆنه برینه کانمانه وه ده نێین و به ئاهێکی به سوێوه خه مه زۆره کانمان بازگۆ ده که ین .. ده بێ ئه وه چ حیکمه تێک بێت ئێزه د ؟!.

* * *
وه ک هه موو ساڵان, ئه و جاریش شیرینیی سه رهه ڵدانی باشوری نیشتمان و مه رگه ساتی پێنج هه زار په پوله ی به ژه هر خنکێندراو و هاتنی نه ورۆز و چه ند بیره وه رییه کی دیکه مان به مه راسیمی ته قلیدی زیندوو کردنه وه .
بۆ شادییه کان له قاقای پێکه نینماندا و له شیوه نه کانیشدا ، به وتاری ئاگرین و که مێک سینه کوتانی رواڵه تی ، پێشانی جیهانییانماندا که چه نده مه زڵومین ! .. به ڵام هیچکات نه مانپرسی که ئایا به راستی ئه وه ی ده بووایه بیکه ین ، بۆ ئه و بیره وه رییانه کردمان یان نا؟! .



* * *

ئاداری ئه وساڵ جیاوازبوو له ساڵانی دی ، چونکه ئه وه ی باشور له دژی راپه ری و ئه وه ی له رێککه وتنی یانزه ی ئادار پاشگه زبۆوه و ئه وه ی هه ڵه بجه ی لێ شه هیدکردین ، که وته زیندانێ ...

ئه وساڵ بۆیه جیاوازبوو ، چونکه ئه وه ی تاسه ر ئێسقان نه ورۆزی ره تده کرده وه و هاونیشتمانییه کانی باکورمانی به( ترکێت چیایی ) ده ناساندن ، به ناچاری ملی بۆ نه ورۆز دادا و به فه رمی ئیجازه ی یادکردنه وه یدا ..

بۆیه ئه وساڵ جیاوازبوو ، چونکه ئه وه بوو به دوایین مانگی ئادار ، که تێیدا پارله مێنتێکی پیر و نوێنه کراوه یاسارێژی بکات ! ..

بۆیه ش جیاواز بوو ، چونکه باشوری وڵات گه رایه وه بۆ بنده ستی برا چاوره شه کانمان ، ئه و برایانه ی باوه ریان به هه موو شتێک بووه ، ته نیا به برایه تی ده گه ڵ ( به زۆرخۆ به براکردووه کان) یاندا نه بێت .. ! .

* * *


گێرانه وه ی سه ربورده دووباره بووه وه کان و هه وڵدانی حیزبه دهسته ڵاتداره کان بۆ موڵکداریکردنی یادی راپه رین ، شتێکی نوێی بۆ منی کوردی له زوڵمدا غه رقبوو نه هێنا ، ئه وه ی بیستم هه مان ئه و شتانه بوون که ساڵه هایه ده یانبیستمه وه و وه ک که لامی پیرۆزی کتێبه ئاسمانییه کان ناگۆڕێن ! ..
ده بوایه بۆ یادی هه ڵه بجه ، هه ڵوێستی مه زن ، له پیاوه مه زنه کانمان ببیستین ، وه لێ نه مانشنه وت ! .عه لی کیمیاویی هۆڵه ند ، سه ره رای پشتگوێخستنێکی ئه نقه ستی میدیای ئه و وڵاته ، دادگایی کرا ، وه لێ ئێمه رۆڵی ته ماشاکارێکی بێموبالاتمان دیت ! .
گوێمان له دهنگی ده هۆڵی کوردی گرت و بۆ یادکردنه وه ی نه ورۆز ، ده به رامبه ر که رنه ڤاڵی فارساندا ، که م زایه ڵه دیتمان ! .. ویستمان بیسه لمێنین که نه ورۆز کوردییه ، به ڵام هێنده ی جه ژنێکی موسوڵمانان رێزمان نه گرت ..!.

* * *

ئاخر ئه وه چ حیکمه تێکه ئێزه د ؟! .
نووسه‌ر Hemn له‌ Thursday, March 31, 2005 0 comments ( بۆچوونی تۆ ) (0)
Saturday, March 19, 2005
.... نه ورۆزتان پیرۆز ....


نه‌مویست بۆ یه‌که‌یه‌که‌ی هاورێیان و دۆستانم نامه‌ بنوسم و پیرۆزبایی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزیان
لێبکه‌م ، چونکه‌ ده‌ترسێم هه‌مووم وه‌بیر نه‌یه‌نه‌وه‌ و دوایێ ناچاربم دنیایه‌ک عوزرخوایی بێنمه‌وه‌!! ..
بۆیه‌ لێره‌وه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و ئازیزانه‌ی که‌ نامه‌ی پیرۆزباییان بۆ ناردووم و ئه‌وانه‌ش که‌ کاتیان نه‌بووه‌ بینێرن ، ده‌ڵێم :

......................

له‌ پێش ماڵه‌ مه‌جازییه‌که‌مدا رۆنیشتووم و له‌ پێشوازیی هاتنی جه‌ژنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ که‌ڤناره‌که‌مدام .. خه‌ونه‌کانم زۆرن ، هه‌ر له‌ ئازادیی وڵاته‌وه‌ بیگره‌ تا ده‌گات‌ به‌ ئاسوده‌یی ژیانی هاوزمانانم له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیادا.
نازانم چه‌ند له‌و خه‌ونانه‌م له‌ ساڵی نوێدا دێنه‌دی ، وه‌لێ هه‌میشه‌ چاو له‌ ئاسۆوه‌ ده‌بڕم و به‌
چه‌پکه‌ نێرگزه‌که‌مه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌رکه‌وتنی خۆر ده‌که‌م ..
ئه‌ی خۆری زێڕین .. سوپاس بۆ دره‌وشانه‌وه‌ت ، ئیجازه‌ش بده‌ که‌ نیشتمانم چیدی کراسه‌ سه‌وزه‌که‌ی به‌ری ، له‌ به‌هاردا ، به‌ ره‌نگی سوور ئاڵوده‌ نه‌بێت ، ئیجازه‌ بده‌ چیدی خاک تینووی خوێنی ئه‌و جحێڵانه‌م نه‌بێت که‌ تاکه‌ هیوایان _ وه‌ک مرۆڤه‌کانیتر ژیان _ بوو ، ئیجازه‌ بده‌ ژیان بۆ ئێمه‌ پێویستی به‌ قوربانیدان نه‌بێت ‌ .

........................
ن ... ه‌ .... و .... ر......ۆ ......ز ........ تان پیرۆز .

نووسه‌ر Hemn له‌ Saturday, March 19, 2005 0 comments ( بۆچوونی تۆ ) (0)
Wednesday, March 16, 2005
هه ڵوێستنامه

هه‌ڵوێستی ژماره‌یه‌ک چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگیی کورد له‌ ئاست کرداری نا ڕه‌وای حکوومه‌تی ئێران دژی چالاکانی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد

زه‌خت و زۆری حکوومه‌تی ئێران دژی چالاکانی فه‌رهه‌نگی - کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد مه‌حکوومه‌

ئازادیی بێ‌مه‌رجی تێکۆشانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی مافی هه‌ر ئینسانێکه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا . مافێک که‌ له‌ ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێراندا نه‌ک هه‌ر له‌به‌رچاو ناگیرێت به‌ڵکه‌ به‌ بوونی یاسا کۆن و کۆنه‌په‌رستانه‌کانی و شێوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتداریی ده‌ورانی به‌رد،‌ باسکردنیان تاوانه‌. ئه‌م حکوومه‌ته‌ سه‌ره‌ڕای نه‌سه‌لماندنی بوونی ئێران وه‌ک وڵاتێکی فره‌ نه‌ته‌وه‌ ، پێش به‌ چالاکی و چالاکانی دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نی و ناحکومه‌تییه‌کانی وه‌ک بواری رۆژنامه‌وانی ، مافه‌کانی منداڵ ، مافی ژن و مافی مرۆڤ و ... ده‌گرێ . به‌ شێوه‌ی جۆربه‌جۆری وه‌ک داخستنی بڵاوکراوه‌ ، بانگکردن بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تی و ئیتڵاعاتییه‌کان ، دادگاییکردن و بڕینه‌وه‌ی حوکمی ناعادڵانه‌ و سه‌ره‌نجام مۆله‌ت نه‌دان به‌ چالاکی به‌ شێوه‌ی "قانوونی" و ره‌دکردنه‌وه‌ی " سه‌ڵاحییه‌تی" !! داواکاران ، هه‌وڵ بۆ ترساندن و دامرکان و بێده‌نگ‌کردنیان ده‌دات.نه‌وه‌ک ئارامشی ئه‌منییه‌ته‌ " گۆڕستانی"یه‌که‌ی تێک‌بچێت .
له‌م بواره‌دا حکوومه‌تی ئێران له‌ کوردستان به‌ ده‌ستێکی ئاواڵه‌تر له‌ به‌شه‌کانی دیکه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هاتووه‌ته‌ مه‌یدان و به‌مه‌به‌ستی ترساندن و پاشه‌کشه‌کردن به‌ چالاکانی رۆشنبیر و پێشره‌وانی هه‌ڵسووڕی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری، و هه‌روه‌ها چاوه‌ترسێن‌کردنی جه‌ماوه‌ر ،ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو قۆڵی له‌ سه‌رکوت و ده‌مکوت‌کردنی که‌سانی چالاکی بواره‌جۆربه‌جۆره‌کانی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵماڵیوه‌ . که‌ داخستنی بڵاوکراوه‌‌کانی خوێندکاران ، بڵاوکراوه‌ی په‌یامی مه‌ردوم (کوردستان) و بانگ‌کردنی به‌رێوه‌به‌ر و نووسه‌رانی ئه‌م بڵاوکراوانه‌ بۆ دادگا، بانگکردنی چالاکانی بواری مافه‌کانی ژن ،مافی منداڵ و مافه‌کانی مرۆڤ بۆ دادگا یا ناوه‌نده ئیتڵاعاتییه‌کان ‌و ئه‌گه‌ری گرتن و زیندانیکردنیان له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا و ره‌د کردنه‌وه‌ی داخوازی موڵه‌ت بۆ ڕێکخراوی ژنانی کوردی پارێزه‌ری ئاشتی و مافی مرۆڤ و بانگکردنی خاتوو رویا تلووعی (ئه‌ندامی ئه‌م رێکخراوه‌) له‌ لایه‌ن ناوه‌ندێکی ئیتڵاعاتییه‌وه‌، نموونه‌ی ئه‌م هه‌ڵس‌وکه‌وته‌ن.
ئێمه‌ چالاکانی سیاسی –فه‌رهه‌نگیی کورد سه‌رنجی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان، هێزه‌ سیاسییه‌کان ، ناوه‌نده‌کانی جیهانیی مافی مرۆڤ و گشت ئازادیخوازان بۆ ئه‌م پێشێل کردنه‌ی سه‌ره‌تایی‌ترین مافی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ و تاوانه‌کانی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ڕاده‌کێشین و وێرای مه‌حکووم کردنی حکوومه‌ت و کرداره‌‌کانی ، هاوده‌نگیی خۆمان له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ ئامانجێکی ئینسانی و مه‌ده‌نی به‌چه‌شنێک له‌ ژێر گیر وگازی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌دان ده‌رده‌بڕین .
ئێمه‌ سه‌رنجی ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌به‌ کورده‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی بۆ ئه‌و راستییه‌ راده‌کێشین که‌ به‌ بێده‌نگیی خۆیان له‌ ئاست سه‌رکوتگه‌ریه‌کانی حکوومه‌ت و به‌تایبه‌ت کردار‌ی ئه‌م‌دوایانه‌ی‌ ، نیشان ده‌ده‌ن که‌ هیچ پێوه‌ندیه‌کیان به‌ گه‌لی کورد و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانییه‌وه‌ نییه‌ و "به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نیزام" له‌ پێشه‌وه‌ی ئامانجه‌کانیاندایه‌. بۆیه‌ دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک‌کۆماریدا وه‌ڵامی شیاوی خۆیان له‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان وه‌رده‌گرنه‌وه‌.
به‌ بڕوای ئێمه‌هه‌لومه‌رجی ناوچه‌ و به‌تایبه‌ت باشووری کوردستان ،ترسی خستووه‌ته‌ دڵی هه‌موو داگیرکه‌ران و له‌وانه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ و توند و تیژیه‌کانی ئه‌م‌دوایانه‌ش ده‌بێ هه‌ر له‌و بواره‌دا پێناسه‌ بکرێن. که‌ بیگومان هیچ ده‌سکه‌وتێکی ( بێجگه‌ له‌ بێ‌ئابروویی زۆرتر) بۆ حاکمانی ئێران نابێ .و ناتوانن پێش به‌ ره‌وندی رووله‌گه‌شه‌ی وشیاریی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و بێداریی نه‌ته‌وه‌یی بگرن .
له‌ هه‌لومه‌رجی ئیمرۆی جیهاندا ، ده‌ورانی سه‌ره‌رۆیی و کێشانی دیواری بێخه‌به‌ری به‌ده‌وری وڵاتاندا له‌ لایه‌ن حاکمانی دیکتاتۆره‌وه‌ تێپه‌ڕیوه‌ . ئیمرۆ هه‌ر ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵگه‌ بۆی هه‌یه‌ و ده‌توانی دادی خۆی دژی بێدادگه‌ران ،بباته‌ به‌ر ناوه‌نده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه‌. کارێک که‌ که‌مترن کاردانه‌وه‌ی زه‌ختی زۆرتری کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ و کۆڕ وکۆمه‌ڵه‌ ئینساندۆسته‌کان بۆ سه‌ر حاکمانی ئازادی کوژی ئێران ده‌بێ‌ .
باهه‌موومان به‌ پشتیوانی‌کردن له‌ چالاکانی فه‌رهه‌نگی- کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌قاودانی تاوانکاریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له‌ ئاستی ناوخۆ و نیونه‌ته‌وه‌ییدا ، به‌ حاکمانی ئێران نیشان بده‌ین که‌ چی‌دیکه‌ ناتوانن به‌ خواستی خۆیان درێژه‌ به‌ سته‌م و تاوان بده‌ن.

دوکتۆر گوڵمورادی مورادی (ئاڵمان ) نووسه‌ر وتوێژه‌ر و ئه‌ندامی "کانوون نووسه‌ران له‌ تاراوگه‌"
دوکتور حوسێن خه‌لیقی ( سوید) چالاکی سیاسی ،نووسه‌ر وتوێژه‌ و به‌رپرسی ئه‌نستیتوی کورد له‌ سوید
سه‌عیدی کاوه‌ (کوێستانی) (سوید) نووسه‌ر و چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
فایه‌ق به‌همه‌نی (سوید) چالاکی سیاسی
هیوا گۆڵموحه‌مه‌دی (سوید) رۆشنبیر و چالاکی سیاسی
عه‌لی مه‌حموود موحه‌ممه‌د(هوله‌ند) نووسه‌ر و چالاکی مافی مرۆڤ
ره‌حمه‌تی ئیبراهیمی (سویس) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
سه‌لام عه‌بدوڵا ئیبراهیم (ئاڵمان) چالاکی سیاسی ، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ
حه‌مید به‌هرامی (ئامریکا) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
مریه‌م عه‌لی‌پوور ( نورو‌ێژ) چالاکی سیاسی و تێکۆشه‌ری مافی ژن
شێرکۆ عاله‌می (کوردستان) چالاکی فه‌رهه‌نگی ، چیرۆک نووس
ئیبراهیمی کووشا (تاران) خوێندکار و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی
قادر ئه‌لیاسی (نوروێژ) گۆرانی بێژ و چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
فه‌ریبا ساله‌ح‌زاده‌ ( کرماشان‌) خوێندکار و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی
ره‌حیمی په‌روا (ئاڵمان) چالاکی سیاسی
حێشمه‌ت خوسره‌وی ( سوید) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
ڕه‌سوول عه‌بدوڵا (باشووری کوردستان-ڕانیه‌‌) چالاکی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی
گۆران عه‌لی (سوید) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
عه‌بدولواحێدی خه‌نده‌ڕه‌ش‌ ( نیوزله‌ند) خوێندکار و چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
که‌ماڵی عیزه‌تی (نوروێژ) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
شه‌هاب گوڵاڵان (سوید) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
موحه‌مه‌د حوسێن (باشووری کوردستان-که‌لار) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
خالید عه‌زیزی ( ئوسترالیا) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
موحه‌ممه‌د خادمیانی ( کانادا) رۆژنامه‌وان و چالاکی سیاسی
قاسم ره‌یانی ( سوئێد) چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی‌ نووسه‌ر
موحه‌مه‌دی جه‌هانگیری (سوئێد) چالاکی سیاسی
ئاکامی ئه‌حمدی ( کانادا) چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی
شه‌ریفی بێهروز ( کانادا) چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی
ئیبراهیم فه‌رشی (ئالمان) چالاکی سیاسی ، ده‌رهێنه‌ر(تاتر) ونووسه‌ر
نادری فه‌تحی (ئالمان) چالاکی سیاسی - فه‌رهه‌نگی
هێمن عه‌بدوڵا (هوله‌ند) نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی (هوله‌ند) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی
گۆواری کورد (وانکۆڤر- کانادا) گۆڤارێ سیاسی – فه‌رهه‌نگی
ماڵپه‌ڕی ( سیاسی - ئه‌ده‌بی) کوردستانز www.kurdistanz.com
ماڵپه‌ڕی ( سیاسی خه‌به‌ری ) برووسکه‌ www.hemid.com
ماڵپه‌ڕی ( سیاسی خه‌به‌ری ) کاک هیوا www.kakhiwa.com
ماڵپه‌ڕی ( سیاسی خه‌به‌ری) خانه‌ په‌ناهجوو kurdstan.blogspot.com
ماڵپه‌ڕی کوردستان سایت ( سیاسی خه‌به‌ری) www.kurdistansite.com
ماڵپه‌ڕی( بۆکان) ڕۆژهه‌ڵات ( سیاسی -ئه‌ده‌بی) www.rojhalat.de
ماڵپه‌ڕی ( سیاسی خه‌به‌ری ) هه‌ڵوێست www.helwist.com

ئادره‌سی پرسیار و پشتیوانی: pshtiwani@yahoo.com
نووسه‌ر Hemn له‌ Wednesday, March 16, 2005 0 comments ( بۆچوونی تۆ ) (0)
Tuesday, March 15, 2005
سه ره خۆشی بۆ یادی هه ڵه بشیما ..



له‌ یادی هه‌ڵوه‌رینی 5000 په‌پوله‌ی بێگوناه ، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی خوێناویدا ، ته‌نیا ده‌توانم سه‌ره‌خۆشی له‌ کوردانی هاونیشتمانیم بکه‌م ، له‌ هه‌ر شوێنێکی دنیا بن . وه‌رن 26 ی ره‌شه‌ممه ، یاده‌وه‌ریی ڕه‌شترین رۆژی ساڵی کوردی ‌ ، بکه‌ینه‌ رۆژی یه‌کبوون و یه‌کده‌نگیی راسته‌قینه‌ .
نووسه‌ر Hemn له‌ Tuesday, March 15, 2005 0 comments ( بۆچوونی تۆ ) (0)
Monday, March 14, 2005
دنیا .. له سندوقێکی چکۆله دا!

دنیای نوێ ، دنیای سندوقێکی جادووییه‌ ، که‌ له‌رۆژی له‌ دایکبوونی ئینسانه‌کانه‌وه‌ تا مردنیشیان ده‌خاله‌ت له‌ هه‌مو شتێکدا ده‌کات .. ئه‌م سندوقه‌ نه‌ له‌ ئاسمانانه‌وه‌ به‌ربۆته‌وه‌ ، نه‌ مۆجیزه‌یه‌کیشه که‌ په‌یامبه‌ره‌کان بۆ ترساندنی گه‌لێکی گوێڕانه‌دێر هێنابێتیان ، له‌ ناوه‌وه‌شیدا نه‌ جنۆکه‌ خۆیان شاردۆته‌وه‌ و نه‌ جادووگه‌رێکیش ئه‌فسوونی لێخوێندووه‌ ... کورت و کرمانجی : سندوقه‌ جادوییه‌که‌مان به‌رهه‌می پێنج هه‌زارساڵ خه‌بتینی مرۆڤه‌ ئاقڵه‌کانه‌ ، که‌ هه‌م ژیانی پێ ساده‌بۆته‌وه‌ و هه‌میش دنیای لێ ئاڵۆزکردووین !.

* * *

‌نوسه‌رێکی فه‌ره‌نسایی به‌ ناوی ئه‌مانوئێل تۆد ه‌وه‌ کتێبێکی به‌نێوی ( تازیه‌نامه‌یه‌ک بۆ ئیمپراتۆریای ئه‌مریکی ) نووسیوه‌ ، ده‌و کتێبه‌دا - که‌ زۆرتر له‌ فاکته‌ره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی ( ئه‌نتی ئامریکانیزم ) ده‌کۆڵێته‌وه‌ - تۆد باس له‌ پێشڤه‌چوونێکی سه‌یر له‌ بواری نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واریدا ده‌کات و مژده‌ی ئه‌وه‌ ده‌دات که‌ له‌ساڵی 2030 دا رێژه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی نازانن بخوێننه‌وه‌ و بنوسن ، ده‌گاته‌ سفر له‌سه‌د . به‌ڵام هۆشداریی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ، که‌ چه‌مکی نه‌خوێنده‌واری له‌ دنیای نوێدا ده‌گۆڕێت و له‌جیاتی ( خوێندنه‌وه‌ و نووسین) ده‌بێته‌ : ( کامپیوته‌ر و زمانی ئینگلیزی)..

* * *

به‌ پێی ئه‌و قسانه‌ بێت ، له‌ ئاینده‌یه‌کی زۆر نزیکدا ، مرۆڤ ، گونده‌ جیهانییه‌ مه‌جازییه‌که‌ی ته‌واو بنیاد ده‌نێت و ئیدی شتێک به‌ ناوی تخوبی نێونه‌ته‌وه‌یی و سانسۆره‌وه‌ ، ناتوانن ده‌رگای لێکتێگه‌یشتنی مرۆڤه‌کان ، له‌وسه‌ر تا ئه‌وسه‌ری دنیا دابخه‌ن و که‌سیش ناچارناکرێت که‌ باوه‌ڕ به‌ خورافه‌ بێماناکانی سه‌ده‌گه‌لی دوور بکات . زانینی ئه‌و راستیییه‌ تۆقێنه‌ره‌ش ‌ وای له‌ ده‌وڵه‌تی به‌نگلادیش کرد‌ ، به‌ به‌یاننامه‌یه‌ک راشکاوانه‌ دان به‌ پاشڤه‌رۆیی کامپیوته‌رییانه‌ی خۆیدابنێت و بانگه‌وازی هاوکاریی نێونه‌ته‌وه‌یی بکات .

* * *



ژماره‌یه‌ک هه‌واڵم له‌ به‌رده‌ستدان ، یه‌کێکیان ده‌ڵێت : 60 له‌سه‌دی لادێنشینانی ئامریکایی ئینته‌رنێت به‌کاردێنن . یه‌کێکی دیکه‌ش باسی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ ده‌وڵه‌تی مالیزی به‌هۆی سه‌رژمێرییه‌که‌وه‌ که‌ ده‌ریخستووه‌ له‌و وڵاته‌دا 5 ملیۆن و نیو به‌کارهێنه‌ری کامپیوته‌ر هه‌یه‌ ، کێچ که‌وتۆته‌ که‌وڵییه‌وه‌ و بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌لێنه‌ دیگیتاڵییه‌ ، پلانی داناوه‌ که‌ تاساڵی 2015 رێژه‌که‌ بگه‌یه‌نێته‌ 12 ملیۆن به‌کارهێنه‌ر . له‌ هه‌مووشی سه‌رنجراکێشتر هه‌واڵێکه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ ‌ که‌ ده‌بێژێت : زمانی فارسی بۆته‌ چواره‌م زمانی ئینته‌رنێتی له‌ جیهاندا و ته‌نیا له‌ ماڵپه‌ڕێکدا که‌ خزمه‌تگوزاریی وێبلاگی هه‌یه‌ ، دوو ملیۆن بینه‌ر له‌ مانگێکدا سه‌ری لێده‌ده‌ن و 370 هه‌زار بلاگنووسی به‌شدار و 56 هه‌زار بلاگنووسی چالاکیش تێیداده‌نووسن ..
له‌ بیرتاننه‌چێت ژماره‌ی بلاگنووسانی کورد ناگه‌نه‌ 50 دانه‌ ! ، له‌ کاتێکدا‌ که‌ نه‌ ره‌وشی بژێویی ئێرانییان له‌ ئێمه‌ باشتره‌ ، نه‌ ئازادیشیان زیاتره‌ ! .

* * *

ده‌مه‌وێت بپرسم : ئێمه‌ له‌ کوێی ئه‌و گۆڕانکارییه‌ ماراسۆنییه‌داین ؟ ، تۆ بڵێی حاڵمان له‌ خه‌ڵکی ڤیه‌تنام باشتر بێت که‌ له‌ کۆی 80 ملیۆن که‌سی دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ ، ته‌نیا 1 ملیۆن به‌کارهێنه‌ری ئینته‌رنێتی هه‌یه‌ ، ئه‌ویش 70 له‌سه‌دی خه‌ریکی چاتکردنه‌ و 10له‌سه‌دی یاریی ئه‌له‌کترۆنی ده‌که‌ن و 10 له‌سه‌دی تریشی ته‌نیا بۆ ئیمایلنووسین به‌کاریدێنن و 5 له‌سه‌دی دیکه‌شی سه‌یری فیلمه‌ سێکسییه‌کان ده‌که‌ن و 5 له‌سه‌ده‌که‌ی که‌ ده‌شمێنێته‌وه‌ کاری جۆراوجۆری تری پێده‌که‌ن ؟ ..
یان له‌ وانیش کۆڵه‌وارترین ؟!.
نووسه‌ر Hemn له‌ Monday, March 14, 2005 0 comments ( بۆچوونی تۆ ) (0)
Tuesday, March 08, 2005
که رکوک قودس نییه و برۆکسه لیش له ولاتره



دوو رۆژ دوای وه‌فاتی ( عه‌ره‌فات) ، ده‌گه‌ڵ شڵۆمۆی پیر که‌وتینه‌ باسی چاره‌نووسی ئاشتی ، ئه‌و که‌ دکتۆرێکی ئیسرائیلیی به‌ ئه‌سڵ ئێراقییه‌ ، پێی وابوو به‌ مردنی عه‌ره‌فات کێشه‌ی فه‌له‌ستینییان چاره‌سه‌رنابێت ، چونکه‌ به‌ قه‌ولی وی : هێشتا ئه‌قڵێک هه‌یه‌ که‌( ئۆرشه‌لیم- قودس) ته‌نها به‌ هی خۆیده‌زانێت.
شلۆمۆ سه‌ربرده‌ی چیرۆکه‌کانی ناوته‌وراتم بۆ ده‌گێرێته‌وه‌ و به‌ ته‌وسه‌وه‌ ده‌ڵێت : خواناسه‌کانمان چاوه‌روانی له‌هه‌واڕا به‌ربوونه‌وه‌ی ماڵیخوان به‌سه‌ر مزگه‌وتی قوببه‌تولسه‌خره‌دا ! ، پێی ده‌ڵێم : ئه‌وانه‌م خوێندوونه‌وه‌ ، به‌ڵام باوه‌ڕناکه‌م له‌و چه‌رخی ئێستادا خه‌ڵک هه‌بن بڕوا به‌و خورافاتانه‌ بکه‌ن ، به‌ڵام ئه‌و به‌ بێتاقه‌تییه‌وه‌ سه‌رراده‌وه‌شێنێت و ده‌ڵێت : با .. هێنده‌ش زۆرن که‌ ده‌توانن هه‌موو بڕیارێکی ئیسرائیلی کۆنترۆڵ بکه‌ن .

* * *

ساڵێک نابێت شلۆمۆ ‌ له‌ ئۆرشه‌لیمه‌وه‌‌ هاتۆته‌ هۆڵه‌ند ، بۆیه‌ش چاکی ئاگا له‌ ورد و درشتی شاره‌که‌یه‌ ، ئه‌و باسده‌کات که‌ له‌ قودسدا هه‌مووان خۆیان به‌ هه‌قده‌زانن ، موسوڵمان ده‌بێژن : قیبله‌ی پێشوو لێره‌ بووه‌ ، مزگه‌وتی ئیمامی عومه‌ر لێره‌یه‌ ،که‌واته‌ وازهێنانمان لێره‌ بڤه‌یه‌ . جوله‌که‌ش یه‌ژن : ساڵه‌هایه‌ ماڵی خواوه‌ند وێرانکراوه‌ ، عومه‌ر یش هاتووه‌وله‌سه‌ر ئاسه‌واری ئه‌و ماڵه‌ مزگه‌وتی سازداوه‌ ، چاوه‌ڕێین له‌ ئاسمانه‌وه‌ جارێکیدی ماڵی خوا دابه‌زێته‌وه‌ و ئۆرشه‌لیم ببێته‌وه‌ به‌ مه‌کۆی جووی دنیایێ !.
کریستیانیش به‌هه‌مان شێوه‌ حیسابێکی پیرۆز بۆ که‌ڤنه‌ په‌رستگاکانی وێده‌که‌ن و ده‌ستی لێبه‌رناده‌ن .
ده‌ڵێم : جا شڵۆمۆ .. کامیان له‌سه‌رهه‌قن ؟ ، ده‌ڵێت : هه‌موویان ، چونکه‌ ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن که‌لامی خواکانیانه‌ و گفتوگۆش هه‌ڵناگرێت . ده‌پرسم : ئه‌دی چاره‌ چییه‌؟ ، تۆزێک داده‌مێنێت و ده‌ڵێت : یا شاره‌که‌ بۆمبێکی ئه‌تۆمیی لێبدرێت ، یان خه‌ڵكی ناوی فێربکرێن که‌ رێزی یه‌کدیبگرن و هاوبه‌شبن له‌ به‌ڕێوه‌بردنیدا !.

* * *

پاش ئه‌و گفتوگۆیه‌ ده‌گه‌ڵ شڵۆمۆ ،تا و له‌رزی به‌ قودسبوونی که‌رکوک دامده‌گرێت ، ئاخر له‌ هه‌رێمه‌ دوو قوتبییه‌که‌ی ئێمه‌شدا ، رێبه‌رێکی گه‌وره‌ ، بیرۆکه‌ی‌ ( که‌رکوک قودسی کوردستانه‌ ) ی خستۆته‌روو ، ئه‌و رێبه‌ره‌مان که‌ هه‌واداری یه‌کجارزۆریشی هه‌ن ، رۆژێک له‌ رۆژان له‌ خۆی نه‌پرسیوه‌ که‌ خاڵی له‌ یه‌کچوون ده‌نێوان که‌رکوک و قودس دا چییه‌؟ ، هه‌مووان ده‌زانین که‌ ئه‌وه‌ی ئه‌ورۆ له‌ که‌رکوکدا رووده‌دات ، کێشه‌ی پیرۆزیی شارێک نییه‌ که‌ هیچ لا نه‌توانن ده‌ستی لێهه‌ڵگرن ، مه‌سه‌له‌که‌ هیچ په‌یوه‌ندیشی به‌ باوه‌ڕدارێتیی ئایینیی خه‌ڵکه‌که‌ی ناویه‌وه‌‌ نییه‌‌ ، به‌ڵکو کێشه‌که‌ تێنه‌گه‌یشتن له‌ واقیعێکی زۆر ساده‌‌یه‌ ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ : که‌رکوک سیمای دیمۆگرافیی گۆڕدراوه‌ و ئه‌وانه‌ی گۆڕیویشیانه‌ نایانه‌وێت چاکیکه‌نه‌وه‌..

* * *

ئه‌و رێبه‌ره‌مان خاوه‌نی بیرۆکه‌ی به‌- برۆکسه‌ل - کردنی که‌رکوکیشه‌ ، ده‌مه‌وێت هه‌ڵوه‌سته‌ ده‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بیرۆکه‌یه‌‌شیدا بکه‌م ، برۆکسه‌ل هه‌رێمێکه‌ ده‌نێوان هه‌ردوو هه‌رێمی هۆڵه‌ندیزمان و فه‌ره‌نسیزمانی به‌لجیکادا ، بۆخۆم دووجار دیومه‌ و فرۆشیاری مارکێتێکیش که‌ به‌ هۆڵه‌ندی دواندم‌ ، پێیگوتم :( په‌غلێ فغۆنسێ – فه‌رانسی قسانده‌که‌ی؟ ).
ده‌زانم ئه‌وێ که‌ پایته‌خته‌ ، زۆرینه‌یه‌کی هۆڵه‌ندیزمان و ڕێژه‌یه‌کی زۆر فه‌رانسیزمانی تێدا ده‌ژین ، ده‌شزانم که‌ له‌وێ پێکهاتنێکی وا هه‌یه‌ که‌ ده‌بێ هه‌ر ده‌وره‌یه‌کی به‌رێوه‌بردنی هه‌رێمه‌که‌ بدرێته‌ یه‌کێک له‌ نه‌ته‌وه‌کانی ناوی ، ئه‌وه‌ش ده‌زانم که‌ له‌ به‌غدایێش نزیکه‌ی ملیۆنێک کورد ده‌ژین ، بۆیه‌ش ته‌نها ده‌پرسم : باشه‌ پێتان وانییه‌ برۆکسه‌له‌که‌ی عێراق که‌مێک له‌ که‌رکوک واوه‌تره‌ ؟!.

* * *

هه‌رچه‌نده‌ وه‌ک کوردێک ، ره‌خنه‌ له‌خستنه‌ رووی هه‌ردوو بیرۆکه‌که‌ ، له‌ لایه‌ن ئه‌و رێبه‌ره‌ ئه‌زموندیده‌یه‌مانه‌وه‌ ده‌گرم ، به‌ڵام هه‌رواش پێشنیاری ئه‌وه‌ی ده‌ده‌مێ ، که‌ ئه‌گه‌ر بوو به‌ سه‌رکۆماری وڵاتێک که‌ ناوی ( کوردستان ) نییه‌ ، با به‌جل و به‌رگی کوردییه‌وه‌ بچێت سوێند بخوا ، بۆ ئه‌وه‌ی برا عاره‌به‌کانمان پێشانی دنیای بده‌ن که‌ : وه‌ک چۆن عه‌گالبه‌سه‌ریی سه‌رکۆماری پێشێ ، له‌ وڵاتێکی ته‌عریبکراودا حه‌ساسیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دروستنه‌کرد ، ئاواش کوردیپۆشیی سه‌رکۆماری نوێ، دنیای عاره‌بی هه‌راسان ناکات! .

نووسه‌ر Hemn له‌ Tuesday, March 08, 2005 0 comments ( بۆچوونی تۆ ) (0)
About Me
ناو: Hemn
شوێنی ژیان
سه‌باره‌ت به‌ من
See my complete profile
Previous Post
Archives
Links